هەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق 500 ملیار دینار خەرجبکات

Mic
2025-06-12


 وەزارەتی دارایی عێراق، بەشی دووەمی پارەی جوتیارانی بۆ ساڵی 2025، بە بڕی 500 ملیار دینار خەرجكرد، بەبێ ئەوەی ناو جوتیارانی هەرێم بهێنرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق كە تێیدا هاتووە، لەسەر رەزامەندیی سەرۆكی حكومەت و رێنماییەكانی وەزیری دارایی، ئەمڕۆ، بەشی ژمێریاریی وەزارەت، دەستیكرد بە خەرجكردنی بڕی 500 ملیار دینار بۆ بەشی دووەمی پارەی جوتیاران، بۆ بەرهەمی گەنمی ساڵی 2025.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، خەرجکردنی ئەو بودجەیە لەچوارچێوەی پابەندبوونی وەزارەت دێت، بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی كشتوكاڵ و دابینكردنی نەختینەی دارایی، كە سەقامگیریی دۆخی جوتیاران مسۆگەردەكات و هانیان دەدات بۆ بەردەوامبوون لە گەشەپێدانی بەروبوومەكانیان.

وەزارەتی دارایی دڵناییداوە لەوەی، ئەو پارەیە راستەوخۆ دەدرێت بە جوتیاران جەختدەکاتەوە، ستافی وەزارەت بە هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەردەوامن لە چاودێریكردنی رێكارەكانی خەرجكردن.

لە راگەیەندراوەکەیدا وەزارەتی دارایی عێراق هیچ ئاماژەیەکی بە جوتیارانی هەرێم نەکردووە، لەکاتێکدا جوتیارانی هەرێم لە رۆژی10ـى مانگەوە دەستیانکردووە بە ردەستکردنی بەرهەمی گەنمی ئەممساڵیان بە سایلۆکان.

More News

Most Popular

هەواڵ

تەیف سامی: تەوتین بکرێت و هەموو داهاتەکان رادەستبکرێت ئینجا موچەی هەرێم دەنێرم

Mic
2025-06-12



ئەمڕۆ، وەزیری دارایی عێراق، لەگەڵ شاندی مامۆستایانی سلێمانی کۆبوویەوە و هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەگەری ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

وەزارەتی دارایی عێراق، ئاشکرایکردووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق، بە نوێنەری مامۆستاکانی شاری سلێمانی وتوە: دەبێت هانی حکومەتی هەرێم بدرێت خێرابکات لە (بەجێکردن - بەبانکیکردن) تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان رادەستبکاتەوە، ئینجا ئەوکاتە موچەی فەرمانبەران جاریکی تر دەنێرین.

وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە تاوتوێی ژمارەیەک پرسی پەیوەست بە دۆخی خوێندنی پارێزگاکە کراوە و گوێی لە ژمارەیەک داواکاریی شاندەکە گرتووە بۆ دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنیان لەچوارچێوەی بڕگەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق.

تەیف سامی بەشاندی مامۆستانی سلێمانی وتووە کە "پەروەردە لە پێشینەی کارەکانی حکومەتدایە لە بەرنامەکانی چاکسازی و گەشەپێدان".

شاندی مامۆستایانی سلێمانی، هێشتا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە نەخستووەتەڕوو، بڕیارە ئەمشە کاتژمێر 9:00 بگەنەوە شاری سلێمانی و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازبکەن و زانیارییەکانی خۆیان بخەنەڕوو.