توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ری ده‌خات شیری ئافره‌ت نه‌ك هه‌ر بۆ منداڵ سوودبه‌خشه، به‌ڵكوو گه‌وره‌ساڵایش ده‌توانێت به كاری بهێنێت و چه‌ندان سوودی پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه له گۆڤاری "ئیكۆنۆمیست" بڵاو كراوه‌ته‌وه، توێژه‌ران سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، شیری ئافره‌ت، جگه له‌وه‌ی سوودی بێ‌ژماری بۆ منداڵ هه‌یه، له هه‌مان كاتدا گه‌وره‌ساڵانیش ده‌توانن سوود له‌م به‌رهه‌مه سروشتییه وه‌ربگرن.
شیری ئافره‌ت بۆ منداڵان سوودی زۆری هه‌یه له‌وانه: كه‌مكردنه‌وه‌ی سووتانه‌وه، كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆكانی تووشبوون به نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كان، به‌هێزكردنی به‌رگریی جه‌سته.
توێژه‌ران كه توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر شیری 1200 ئافره‌تی سێ كیشوه‌ری جیهان كردووه، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، گه‌وره‌ساڵانیش ده‌توانن شیری ئافره‌تان به كار بهێنن و خۆیان له سووده‌كانی بێبه‌ش نه‌كه‌ن.
میگان ئازاد، پسپۆری پزیشكی له زانكۆی مانیتۆبا له كه‌نه‌دا و هاوڕێكانی له زانكۆكه توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه و ده‌ڵێن: گه‌وره‌ساڵان ده‌توانن سوود له شیری ئافره‌تان وه‌ربگرن به‌تایبه‌تی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، شێرپه‌نجه، سووتانه‌وه‌ی جومگه‌كان، قۆڵۆن و ڕه‌قبوونی ده‌ماره‌كان.
خواردنه‌وه و به‌كارهێنانی شیری ئافره‌ت له فیقهی ئیسلامی‌دا بابه‌تێكی هه‌ستیاره و په‌یوه‌ندی به حه‌ڵاڵ و حه‌رامه‌وه هه‌یه. زانای به‌ناوبانگی ئیسلام ئیبنو ته‌یمییه، ڕای وایه پیاو ده‌توانێت به شیری ئافره‌ت چاوه‌كانی بشوات و پاكیان بكاته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێك له زانایانی دوایی پێیان وایه ئاساییه پیاو شیری ئافره‌ت بۆ چاره به‌كار بهێنێت و بیخواته‌وه، هه‌ندێكی دیكه‌یش بۆچوونیان وایه پیاو بۆی نییه شیری ئافره‌ت بخواته‌وه و به كاری بهێنێت، ته‌نیا له كاتی پێویستدا نه‌بێت.
دوو سکاڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی تۆمار دەکرێت، کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەی بە بڕیاری هەمان دادگا بووە.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوای دوو ساڵ دواخستن لە وادەی خۆی، دواجار بە بڕیاری دادگای فیدراڵی کۆتایی ساڵی رابردوو ئەنجام درا.
دادگای فیدراڵی بەشێکی چیرۆکی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، نزیکەی ساڵێک تاتوێی سکاڵایەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکەوە کرد، کە دواجار بە هەڵوەشاندنەوە و دواتر کەمکردنەوەی ژمارەی کورسی کۆتایی پێکهاتەکان کۆتاییهات.
ئێستا جارێکی دیکە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە خراوەتەوە بەر دەستی دادگای فیدراڵی عێراق، کۆمەڵی دادگەری کوردستان و جوڵانەوەی نەوێ نوێ رایگەیاندووە، لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.
سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری کە یەکەم سکاڵایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەم لەلایەن عومەر گوڵپی کاندیدی سەرکەتووی حزبەکە دژی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.
عومەر گوڵپى سەبارەت بە تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە رایگەیاندووە،"داوامان لە دادگاى فیدراڵی کردووە، خولەکە هەڵوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، هەروەها هەموو ئەو ئیمتیازە ماددییانەى لە پێنج مانگى ڕابردوودا پەرلەمانتاران وەریان گرتووە، لێیان وەربگیرێتەوە".
کۆمەڵى دادگەرى کە لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستاندا سێ کورسیى بەدەستهێنا، دواتر هەڵبژاردنەکەی بە" دیزاینکراو" وەسفکرد و بڕیاریدا بایکۆتی خولەکە بکات.
دوای چوار رۆژ لە سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری، جوڵانەوەی نەوەی نوێش رایگەیاند، سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە.
نەوەی نوێ رایگەیاندووە، سکاڵاکەی ئەوان دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی دەرنەکردووە.
ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی و هەریەک لە گۆڕان و هاوپەیمانی کوردستانیش یەکی کورسییەکیان بەدەستهێناوە.
دوای نزیکەی حەوت مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، تا ئێستا پەرلەمانی کوردستان کارا نەبووە و تەنها پەرلەمانتاران سوێندی یاسایان خواردووە، بەڵام هەموو مانگێک مووچە وەردەرگن.