به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری تاوه باران و هه‌وره بروسكه له ناوچه سنوریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ به‌رزده‌بنه‌وه".
سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌ناوچه شاخاویه‌كان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌ناوچه شاخاویه‌كان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، له‌كاته‌كانی شه‌ودا له‌ناوچه سنوریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه كه هه‌ندێك كات ده‌گۆرێت بۆ تاوه باران و هه‌وره بروسكه، به شێوه‌ی پچر پچر بۆ كاته‌كانی به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وامی ده‌بێت".
خێرای با هه‌ندێك كات چالاك ده‌بێت بۆ 40 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، خێرای با له سه‌ر خۆ و مام ناوه‌ند له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، هه‌ندێك كات چالاك ده‌بێت بۆ 40 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم كه ناوچه‌كانی گه‌رمیان ده‌كات.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر :34 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 32 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 36 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 38پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 35 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 34 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 19 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 31 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 39 پله‌ی سیلیزی
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.