لەگەڵ نزیکبوونەوەی
هاوین و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، حکومەتی عێراق روبەڕوی ئاڵەنگارییەکی گەورە
دەبێتەوە، پاش بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێخۆشبوونەی
کە بە عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی غاز لە ئێران.
لە ساڵی 2003ەوە
عێراق نزیکەی 80 ملیار دۆلاری بۆ کەرتی کارەبا خەرج کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا سیستەمی
کارەبا ناجێگیرە، جگە لەوەش وڵاتەکە زۆر پشت بە هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە دەبەستێت،
کە تێچووی هاوردەکردنی ساڵانە نزیکەی شەش ملیار دۆلارە.
جگە لە
هاورەکردنی غاز لە ئێرانەوە، لەم دواییانەدا، عێراق ساڵانە 2.3 ملیار دۆلار بۆ 2.4
ملیار دۆلار غازی لە تورکمانستانەوە هاوردە کردووە.
ئەحمەد موسی،
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە رۆژنامەی عەرەبیە جەدیدی راگەیاندووە، حکومەت هەوڵی
چڕ‌وپڕ دەدات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی غازی ئێران و هەروەها مامەڵەکردن لەگەڵ بڕیاری
ئەمەریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێخۆشبوونەی کە بۆ بەغدا بۆ هاوردەکردنی سەرچاوەکانی
وزە لە تارانەوە درابوو (کارەبا و غاز).
موسی ئاشکرای
کرد، لەئێستادا گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەک لەوڵاتانی عەرەبی بەرهەمهێنەری غازدا دەکرێت
بەمەبەستی هاوردەکردنی غازی شلکراو دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی ئامادەکردنی ژێرخانی
پێویست.
وتەبێژی وەزارەتی
کارەبا دەشڵێت: وەزارەتەکەی هەوڵی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی غازی دەدات، چونکە 20
ملیۆن مەتر سێجا غاز لە ڕێگەی میکانیزمی نوێی گواستنەوە هاوردە دەکرێت، کە بەم
زووانە تەواو دەبێت، هەرچەندە ئەم بڕە تەنها نیوەی ئەو غازە دەگرێتەوە کە لە ئێرانەوە
هاوردە کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
وەزارەتی نەوت بەرپرسە لەدابینکردنی ئەو بڕانە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کارکردنی وێستگەکانی
کارەبا بە توانای چوار هەزار مێگاوات، بەمەرجێک ئەم پلانانە پێش مانگی حوزەیرانی داهاتوو
جێبەجێ بکرێن و بۆری نوێ دادەنرێت بۆ بەستنەوەی سەکۆکان بە وێستگەکانی باشورەوە بۆ
دڵنیابوون لە گەیاندنی سوتەمەنی پێویست.
عەلی عامری، توێژەری
ئابوری پێیوایە، عێراق روبەڕوی ئاستەنگی دارایی ئاڵۆز دەبێتەوە کە لەوانەیە کاریگەری
لەسەر خێرایی جێبەجێکردنی ئەم پرۆژانە هەبێت و هەروەها ژێرخانی وێران کە ڕێگرە لە
باشترکردنی کارایی دابەشکردن.
لیژنەی وزە و
کارەبا لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، کە حکومەتی عێراق هێشتا نەگەیشتووەتە
جێگرەوەی غازی ئێران بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا، ئەمەش دەریدەخات عێراق
روبەروی قەیرانێکی چاوەڕوانکراو دەبێتەوە لە هاوینی ئەمساڵدا.
محەمەد نوری، سەرۆکی
لیژنەی وزە و کارەبا رایگەیاندووە، پێویستە هەنگاوی بەپەلە و خێرا بگیرێت بۆ گەڕان
بەدوای بەدیلدا بەتایبەتی کە عێراق بەجدی بیر لە دامەزراندنی پلاتفۆرمێک دەکاتەوە
بۆ وەرگرتنی غاز کە یارمەتیدەر بێت بۆ هاوردەکردنی غاز لە وڵاتانی ترەوە.
لیژنەی وزە و
کارەبا وتیشی: عێراق دوای هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوونەکان و پابەندبوونی بەو کارە، دەبێت
بەپەلە بەدوای جێگرەوەدا بگەڕێت، جێگرەوەکانی بەردەست هاوردەکردنی غازی ڕوسیا و قەتەر
و تورکمانستانیە.
جەختی لەوە کردەوە،
کە قەیرانی ڕاگرتنی غازی ئێران لەگەڵ هاتنی هاوین دووبارە دەبێتەوە و عێراق بەهۆی
قەیرانی غاز بەرەو هاوینێکی سوتێنەر دەڕوات و چارەنووسی کارەبا لە عێراق بە غازی ئێرانەوە
گرێدراوە.
بەپێی رێككەوتنی
نێوان بەغدا و تاران سەبارەت بە دابینکردنی غازی ئێرانی بۆ وێسگەکانی کارەبا لە عێراق، پێویستە ئێران ڕۆژانە بڕی 50 ملیۆن مەتر سێجا
غاز بدات بە عێراق و هەروەها، کارەباى عێراق بەڕێژەى 40% پشت بە کارەبای ئێران
دەبەستێت کە 11 هەزار
مێگاواتە.
رۆژی 5ی شوبات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئیمزا
لەسەر یاداشتێکی کرد، بە ئامانجی ئەوەی زۆرترین فشار بخاتە سەر ئێران، لەو
چوارچێوەیەدا ئەو لێخۆشبوونەی به عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غاز له ئێرانەوە،
لەلایەن ترەمپەوە هەڵوەشێنرایەوە.
داخستنی ئاسمانی تورکیا بە روی فرۆکەخانەکانی سلێمانی و بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران، بە شێوەیەکی کاریگەر وەبەرهێنانی بیانی لە سلێمانی کەمکردوەتەوە.
بۆردومان و گه‌مارۆى ئاسمانى گه‌شته‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیا له‌لایه‌ك و په‌لامارى بنكه و باره‌گاكانى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێرانیش له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه له‌لایه‌كى دیكه‌وه بوونه‌ته هۆكارێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له سنورى پارێزگاى سلێمانى
بەپێی ئەنجامەکانی راپرسییەکی توێژینەوەیەکی ناوەندی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیژیله (%83) به‌شداربووان بۆردومانى هه‌ردوو وڵاتى دراوسێى هه‌رێم (توركیا و ئێران) له‌گه‌ڵ راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌هۆكارێكى زۆر كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى هه‌ژمارده‌كه‌ن، به‌جۆرێك زیاتر له (%43)ى به‌شداربوون به هۆكارێكى (زۆر زۆر) و له (40%)كه‌ى دیكه‌شیان به هۆكارێكى كاریگه‌رى (زۆر)له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی ناوەندی ڤیژن، بۆردومان و گه‌مارۆى سه‌رفرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى هۆكارێكى دیكه‌ى كاریگه‌ره له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له‌و پارێزگایه‌دا، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌م فاكته‌ره به ئه‌ندازه‌ى (1%) زیادبكات له‌به‌رامبه‌ردا قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى به ئه‌ندازه‌ى له (0.51%) كه‌مبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
لە توێژینەوەکەدا پێشنیاز کراوە بۆ به‌كارهێنانى كه‌ناڵه دیبلۆماتیه‌كان بۆ لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و كۆتایی هێنان به بۆردومانى هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران.
وه‌به‌رهێنانى بیانی
وه‌به‌رهێنانى بیانی بریتیه له‌و وه‌به‌رهێنانه‌ى كه لایه‌نى وه‌به‌رهێن له ده‌ره‌وه‌ى سنورى ئه‌و وڵاته‌یه كه وه‌به‌رهێنانى تێدا ئه‌نجامده‌دات و سه‌رمایه‌ى(بیرى ، نه‌ختینه‌یی) خۆى له وڵاتی خانه‌خوێدا به‌گه‌ڕده‌خات،ئه‌میش دابه‌ش ده‌كرێت به دوو جۆره‌وه كه (وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى، وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى)
وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى: ئه‌و جۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه خۆى ده‌بینێته‌وه له شێوه‌ى قه‌رز و كڕینى پشك و قه‌واڵه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ى خودى وه‌به‌رهێنى بیانى سه‌رۆكارى له بڕیارى كارگێڕى بكات و خۆى بخاته ناو كاره‌كانه‌وه،به‌ڵكو له چوارچێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردن به كاغه‌زه داراییه‌كان وه‌به‌رهێنانى ده‌كات.
وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى: ئه‌وجۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه راسته‌وخۆ خودى وه‌به‌رهێن به‌شدارى له پرۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كان ده‌كات له وڵاتى میوانداردا، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه كه ئه‌م ته‌وه‌ره بابه‌تى سه‌ره‌كى توێژینه‌وه‌كه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌ى زیاترى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
لەم لینکەوە خوێنەری تەواوی توێژینەوەی رۆڵى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان ساڵانى (2006-2024) پارێزگاى سلێمانى وه‌ك نمونه‌یه‌ك