هەواڵ

لێکتێگەشتنی سێ قۆڵی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا

Mic
2025-03-06

وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ وەزرەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان  بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت دەگاتە لێکتگەشتن.


بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کۆبونەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی و کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەست mic کەوتوون، کۆبونەوەکان بەرەوپێشچوونیان بەخۆیەوە بینیووە.
هەر سێ لایەن لە کۆبونەوەکەدا ، باسییان لە ئاڵۆزی کێشەکان کردووە و ڕێککەوتوون لەسەر دەستبەکاربوونی دوو لیژنە تایبەت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی mic، بڕیارە لیژنەکان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا کۆببنەوە تا گفتوگۆ لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان بکەن و چارەسەیان بۆ بدۆزنەوە.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان - ئەپیکور کە لە گەشت کۆمپانیا پێکدێت، لە %60ـی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنن تەنها ئەم کۆمپانیایانە بڕی یەک ملیار دۆلار قەرزیان لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
MIC دەزانێت، تەوەرێکی گفتوگۆی لیژنەکان داڕشتنی چوارچێوەیەکی بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی قەرزەکان.
پێناسەکردنی ئەرکی وردی ڕاوێژکاری لایەنی سێیەم کە لە هەمواری مادەی 12ـی بودجەی عێراق دا هاتووە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆی لیژنەکان دەبێت، پێشتر mic بڵاویکردبوەوە، هەرێمی کوردستان داوای کردووە، ئەرکی لیژنەکە دیاریکراو بێت.
ئەرک و تەوەرەکانی دیکە کە ئەو لیژنانە کاری لەسەر دەکەن، دانانی میکانیزمێکی شەفاف بۆ جیاوازی لە نێوان بەکارهێنانی ناوخۆیی و قەبارەی هەناردەکردن، دڵنیابوون لە چوارچێوەیەکی ڕوون و ڕێککەوتنی پارەدان، جا لە ڕووی پارەییەوە بێت یان یەکلاییکردنەوەی ماددی دەبێت.
پاراستنی هەماهەنگی لە نێوان بازنەی کاری ڕاوێژکار و مەرجەکانی PSC، لە هەمان کاتدا دڵنیابوون لەوەی کە ڕۆڵەکەی وەک ڕاوێژکاری دەمێنێتەوە و درێژ نابێتەوە بۆ دیاریکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی کۆتایی- بابەتێک کە ئەگەرنا دەتوانێت کاریگەریی فراوانتری هەبێت.

ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان 
ڕۆژی 25ـی ئازاری 2023، دادگای ناوبژیوانیی پاریس بڕیاڕی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی دەرکرد، ئەوەیش لەسەر بنەمای سکاڵایەکەی حکومەتی عێراق. 
عێراق لەو سکاڵایەدا کە لە دادگاکە تۆماری کردبوو، داوای کردبوو هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە ڕابگیرێت، چونکە هەناردەکردنە بەبێ ڕەزامەندی دەکرێت. 
پێش بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانیی پاریس، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان و 75 هەزاری کەرکوکی هەناردەی تورکیا دەکرد. 
بە وتەی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتەوە، مانگانە هەرێمی کوردستان نزیکەی یەک ملیار دۆلار زیانی پێدەگات.

More News

Most Popular

هەواڵ

11ی ئازارەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، خاڵە لێکچوو جیاوازەکانی لەگەڵ 11ی ئازارەکەی بارزانی و سەدام

Mic
2025-03-11

رۆژنامەنوس کاوە شێخ عەبدوڵا لە وتارێکدا ڕێککەوتنی ئەحمەد و شەرع و مەزڵوم عەبدی بە 11ی ئازارەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ناودەبات، بەو پێیەی ئەمڕۆ ٥٥ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر رێککەوتنی 11ی ئازار کە لە نێوان مەلا مستەفا بارزانی و سەدام حسێندا ئیمزاکرا.
کاوە شێخ عەبدوڵا نوسیویەتی: بەپێی بڵاوکردنەوەی تەنیا خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی، دوو خاڵی زۆر لێکچووی تێدایە لەگەڵ رێککەوتننامەی ۱۱ی ئازار لەنێوان سەدام حسێن و مەلا مستەفادا.
یەکەم: ئیعترافکردن بە هەبوونی کورد وەک بەشێکی گرنگ و کاریگەر لە عێراق و سوریادا لەناو دوو ڕێککەوتنی دەوڵەت و لایەنی کورددا.
دووەم: تێکەڵکردنی هێزی چەکداری کورد لەناو سیستمی سەربازیی و بەرگریی عێراق و سوریادا، تێکەڵکردن نەک حەلکردن، کە پێشتر هەردوو دەوڵەتەکە بەو  هێزانەیان دەوت یاخی و هەڵگەڕاوە و خراپەکار.
خاڵی تری لێکچوون هەیە بەڵام بەلاوازی، بۆ نموونە: جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەکان بە ماوەیەکی درێژ، لە عێراق دانرا لە چوار ساڵدا جێبەجێ بکرێ، بەڵام لە سوریا نزیکەی 10 مانگ.
خاڵی جیاوازی نێوانیان ئەوەیە، حکومەتی ئەوسای عێراق لە کاتی ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکەدا بەهێزبوو، پێشتریش لە دەستووری عێراق لەسەردەمی عەبدولکەریم قاسمدا جێگیرکرابوو، کە کورد لەگەڵ عەرەب هاوبەشە لە پێکهێنانی عێراق.
بەڵام لە سوریا ئێستا حکومەت نەک بەهێز نییە بەڵکو گیرۆدەیە بە دنیایەک کێشەی سیاسیی و و سەربازیی و ئابوورییەوە، هەروەها پێشتر نەک ئیعتراف نەبوو بە هەبوونی کورد وەک پێکهاتە بەڵکو ڕەتکردنەوەو بێمافکردنیش هەبوو.
جیاوازییەکی تر ئەوەیە: لەم رێککەوتنەی رۆژئاوا و دیمەشق، ئەمریکا و ڕوسیا و تورکیا ڕاستەوخۆ ئاگادارن و ڕۆڵیان هەیە لە گەیشتن بەم ئەنجامە لەنێوان شەرع و جەنەڕاڵ مەزڵومدا، بەڵام لەوەی نێوان مەلا مستەفا و سەدامدا ئێرانی شا بەئاشکرا پێیناخۆشبوو ئەمریکاش دڵی شای لا مەبەست بوو، بەڵام ڕوسیا پشتیوانی لە ڕێککەوتنەکە کرد.
لێکچوونێکی سادە و ناگرنگی ئەو دوو ڕێککەوتنە ئەوەیە، ئەوەی باشوور لە 11ی ئازاری 1970 ئیمزاکرا، ئەوەی ڕۆژئاوا 10ی ئازاری 2025 ‌واتا 55 ساڵی پڕ لە ڕووداو و جیاوازی تەمەنیانە.