بەگوێرەی ناوەندی کلڤلاندی پزیشكی، بامیە ئەم 6 سوودە سەرەکییەی هەیە؛
1- ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە، چونکە دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی چەورییە زیانبەخشەكانی خوێن و مەترسیی نەخۆشییەكانی دڵ، جەڵتەی مێشك، قەڵەوی و شەكرەش كەمدەكاتەوە.
2- مەترسییەکانی نەخۆشیی شەکرەی دووەم کەمدەکاتەوە
3- هاندەرێکی دژەشێرپەنجەیە، پرۆتینێك هەیە پێیدەگوترێ (لێكتین)، كە لە بامیە و پاقلەمەنییەكان و دانەوێڵەكان و گوێز هەیە
4- بامیە بە ڤیتامین K دەوڵەمەندە بۆ ئێسك باشە
5- بڕێکی باش لە ڤیتامین و مادە کانزاییەکانی تێدایە
6- قەبزی کەمدەکاتەوە، بەهۆی بوونی ریشاڵێکی زۆر لەنێویدا، وایکردووە وەکو یارمەتیدەرێک بێت بۆ کۆئەندامی هەرس و کەمکردنەوەی قەبزی.
بەهۆی ئەوەی لە سەرەتای پێگەیشتندایە، نرخی یەک کیلۆ بامێ لە هەرێمی کوردستان لە عەلوەکان بە کۆ دەگاتە 25 هەزار دینار
بەڕێوەبەری فەرمانگەی
رووبەڕووبوونەوەی تاوانە رێکخراوەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاشکرایدەکات
کە لە شەش ساڵی رابردوودا 90 کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان تێوەگلاون لە بازرگانییکردن
بە جەستەی مرۆڤەوە.
دارا فاروق، بەڕێوەبەری
فەرمانگەی رووبەڕووبوونەوەی تاوانە رێکخراوەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رایگەیاند، بەپێی ئەو تۆمارەی لە
فەرمانگەکەیان هەیە و لە ساڵی 2018ەوە دەیان کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان دەستیانهەبووە لە
بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە.
دارا فاروق دەڵێت:
"ئەم جۆرە لە تاوانانە فۆرمێکی نوێی هەیە و ئاڵۆزە و تەمومژاوییە، بۆیە
پێویستی بە کەسانی پسپۆڕ و کارامە هەیە لەو بوارەدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی
تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، لە رێگای کۆمپانیا وەهمییەکانەوە ئەنجام دەدرێن و زۆربەی قوربانییەکانیش ئەوانەن، کە بەڵێنی کارکردنیان پێدەدرێت لە
وڵاتانی کەنداو و ئەوروپا.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی
رووبەڕووبوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان، ئەوەشی خستەڕوو، چەندین گرووپی پزیشکی
رێکخراو دەستگیرکراون، کە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ دەدزن و بازرگانی پێوە دەکەن.