تەندروستی

جگەرەکێشان و کاریگەرییەکانی لەسەر دڵ و بۆرییەکانی خوێن

Mic
2025-07-28

جگەرەکێشان هۆکارێکی سەرەکی یە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن. تەنانەت ئەو کەسانەی کە کەمتر لە (5) خولەک جگەرە دەکێشن لە ڕۆژێکدا ڕەنگە نیشانەکانی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و بۆرییەکانی خوێنیان تێدا دەربکەوێت.

ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەبێت بە زیادبوونی ژمارەی ئەو جگەرانەی کە کەسەکە دەیکێشێت.

بەرکەوتن بە دووکەڵی جگەرە لەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشێت.(وەک ئەو کەسانەی کە دەچنە چایخانە و کافتریاکان یان ئەو کەسانەی یەکێک لە ئەندامەکانی خێزانەکەیان جگەرە دەکێشێت لەناو ماڵدا) هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ

چۆن جگەرە زیان بە دڵ و بۆرییەکانی خوێن دەگەیەنێت؟

یەکەم-  هۆکارێکە بۆ نیشتنی چەوری و ڕەق بوونی خوێنبەرەکان بەمەش خوێنبەرەکان تەسک دەکاتەوە.

دووەم-  دەبێتە هۆی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ و تووشبوون بە جەڵتەی دڵ .

سێیەم-  هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی مێشک.

چوارەم-  هۆکارێکە بۆ گیران و تەسک بوونەوەی خوێنبەری پەلەکان.

پێنجەم-  گەورەبوون و ئاوسانی شاخوێنبەر.

More News

Most Popular

هەواڵ

چارەسەری دوو دەوڵەت… لە کۆی 193 وڵات نزیکەی 150 وڵات دان بە دەوڵەتی فەڵەستنیندا دەنێنن

Mic
2025-07-31

پشتیوانانی چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین روو لە زیادبوون دەکەن، کەنەدا، بەریتانیا و فەڕەنسا ئامادەیی بۆ دانان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەردەبڕن.

 

کەنەدا دوایین وڵاتە کە ئامادەیی دەربڕیووە لە چوارچێوەی پڕۆژەی چارەسەری دوو دەوڵەتدا، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا دان بە فەڵەستیندا بنێت وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ. 

پێشتر، هەر یەک لە فەڕەنسا و بەریتانیا ئامادەییان دەربڕی بوو تا لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن و پشتگیری چارەسەری دوو دەوڵەتی بکەن.

تا ئێستا لە کۆی 193 وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاوەکو ئێستا 147 وڵات دانیان بە فەڵەستین وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ ناوە.

ئەگەر لە مانگی ئەیلولدا ئەو سێ دەوڵەتەش دان بە فەڵەستیندا بنێن وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ، ژمارەی ئەو وڵاتانە دەگاتە 150 وڵات. 

لە دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆدا ژمارەی وڵاتانی پشتیوانن گرنگ نییە، تەنها کاتێک نەبێت کە پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان(ئەمریکا، چین، روسیا، فەڕەنسا و بەریتانیا) ڤیتۆیان لەسەر بە ئەندام بوونی لە نەتەوە یەکگرتووەکان نەبێت. 
تا ئێستا چوار لە ئەندامە هەمیشەییەکان ئامادەییان دەبڕیووە یان دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستندا ناوە، تەنها ئەمریکا نەبێت کە رەتییدەکاتەوە، بۆیە فەڵەستین نەکراوەتە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان و تەنها چاودێرە. 

بەپێی پێوەرەکانی مۆنتیڤیدیۆ (1933)بۆ ئەوەی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە دەوڵەت*هەژمار بکرێت، پێویستە قەوارەیەکی سیاسی خاوەنی، دانیشتووانی هەمیشەیی، خاکی دیاریکراو، حکومەتێک بێت و توانای چوونە ناو پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتانی تری هەبێت. 

چارەسەری دوو دەوڵەتی بریتییە لەوەی کە وڵاتێکی سەربەخۆی فەڵەستینی لە تەنیشت ئیسرائیلەوە دابمەزرێت، ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جەختی لێدەکاتەوە ئەوەیە، فەلەستین دوو شوێنی سەرەکی بگرێتەوە، کە بریتین لە کەرتەکانی رۆژئاوای فەلەستین و غەززە و رۆژهەڵاتی قودس - ئورشەلیمیش پایتەختەکەی بێت.

ئیسرائیل ئەوە رەتدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەند کێشەیەکی سەرەکی هەن کە گرنگترینان داواکاری فەڵەستینییەکانە تا وڵاتەکەیان لەسەر بنچینەی سنوورەکانی پێش جەنگی ساڵی 1967 دابمەزرێندرێت، هەروەها پرسی قودس - ئورشەلیمیش یەکێکی دیکەیە لە کێشەکان.