یەکەم هەفتەی مانگی هەشتی هەموو ساڵێک بە هەفتەی
شیر پێدانی سروشتی ناسراوە لە جیهاندا کە لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)ەوە دیاریکراوە و تیایدا کۆمەڵێک چالاکی
جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، لەم هەفتەیەدا باس لە سوودەکانی شیری دایک دەکرێت و دایکان
هان دەدرێن شیری خۆیان بدەن بۆ منداڵەکانیان لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
١. پێویستە
بە لایەنی کەمەوە بۆ ٦ مانگی سەرەتا منداڵ شیری دایکی بخوات .
٢.شیری
دایک وا دەکات منداڵ پارێزراو بێت لەو نەخۆشییانەی منداڵان لە کاتی منداڵیدا تووشی
دەبن .
٣. شیرپێدانی
دایک ڕێگەیەکی سروشتییە بۆ کۆنترۆڵ کردنی منداڵ بوون .
٤. کەمکردنەوەی
مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدان و مەمک هەروەها بە نەخۆشیی شەکرە و خەمۆکی
دوای منداڵبوون .
٥.بێجگە
لەو سوودەی کە ڕاستەوخۆ بە منداڵەکەی دەگەیەنێت ، سوودی زۆری دەبێت بۆ تەمەنەکانی
تری ژیان وەک کاتی گەنجی و دواتر کە مەترسی تووشبوونن بە قەڵەوی و شەکرەی جۆری ٢ کەم
دەکاتەوە و لە ڕووی ئاستی زیرەکیشەوە هاوکاری دەبێت .
٦. شیری
دایک دژە تەنەکانی تێدایە کە وا دەکات منداڵەکە بەرگری هەبێت کە ئەمە لە ناو شیری
ئامادەکراودا نییە .
٧. هۆکارێکە
بۆ کەمکردنەوەی کێشی ئافرەتان لە دوای دووگیان بوون.
٨. پەیوەندی
نێوان دایک و منداڵ بەهێز دەکات .
٩. منداڵ
پارێزراو دەبێت لە تووشبوون بە ئەو نەخۆشییانەی کە لە ئەگەری خواردنی شیری ئامادەکراو
بیخواتەوە.
١٠. وادەکات کەمترین دایک و منداڵ نەخۆش بکەوێت
کە ئەمەش وا دەکات پارەیەکی کەمتر تێچووی نەخۆشییەکان ببێت .
بڕیارە ئەمڕۆ
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی خەرجکردنی پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان
رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.
دوای ئەوەی
وەزارەتی دارایی عێراق، نووسروای فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی پێ دەگات دەست بە
رێکارەکانی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بڕیارە هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابووریی
هەرێمی کوردستان رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان دەستپێدەکات.
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC هەر کات ڕێکارەکان لە بەغدا دەستپێبکات، وەزارەتی دارایی
هەرێم-یش 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ وەزارەتی
دارایی عێراق دەنێرین.
دیجیتاڵ میدیای MIC زانیویەتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی
هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینارەکەی ئامادەیە، تەنها چاوەڕێی
فەرمانن بۆ ئەوەی پارەکە بخەنە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
هەرێمی کوردستان چاوەڕێی تەیف سامی، وەزارەتی
دارایی عێراقە، نوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی پێبگات بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی
حوزەیران.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادەکردووە و چاوەڕێی
پارەیە، لەگەڵ هاتنی پارە لە بەغداوە لیستەکە بڵاودەکاتەوە
ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە،
لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی
حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان
120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.