هەواڵ

دڵنیایی لە چارەسەری کێشەی ATMـی بانکی TBI دەدرێت

Mic
2025-09-09

لەبارەی کێشەی بانکی TBI دڵنیایی دەدرێت و پەرلەمانتارێک دەڵێت، مووچەی هیچ موچەخۆرێک نافەوتێت و هەموو کێشەکان چارەسەر دەکرێن.

 بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و کێشەی بانکی TBI و ئامێرەکانی ATM لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

تێیدا دڵنیایی بە مووچەخۆران و فەرمانبەران دەدات و دەڵێت، مووچەی هیچ موچەخۆرێک نافەوتێت و هەموو کێشەکان چارەسەر دەکرێن.

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەوەش دەکاتەوە، كێشەكانی بانكیTBI لە سلێمانی تەكنیكین و پێویستە بە خێرایی چارەسەر بكرێن.

رونیشیکردووەتەوە، کێشەی ژمارەی نهێنی کە لە ئامێری  ATM  داخڵ دەکرێت، دەبێت ژمارەی نهێنی کارتەکان بگۆڕی و ژمارەی پێشوو کە بەنامە پێت گەیشتوە تەنها بۆ یەکجار بەکاردێت، دوای گۆڕینی پێوستە ژمارە نوێکەی کە بۆ کارتەکەت داناوە داخڵ بکەیت لە کاتی ڕاکێشانی پارە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەو ژمارەیە کە چوار ژمارەییە پەیوەندی بە ژمارە نهێنی ئەپڵیکەیشنی مۆبایل نییە کە شەش ژمارەییە، هەر هاوڵاتییەک تووشی ئەم گرفتانە بوون رۆژانە دەتوانن سەردانی لقی سەرەکی بکەن بۆ چارەسەرکردنی.
باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسانەی کە لە کاتی ڕاکێشانی مووچەکانیان گرفت دروست بووە و پارەکە لە ئامێرەکە نەهاتووەتە دەرەوە، بەڵام لەسەر ئاپلیکەیشنەکە پارەیان لێ بڕدراوە! ئەم گرفتە بەهۆی ناڕێکی هێڵی ئینتەرنێتەوە دروست دەبێت، ئەو پارەی بڕدراوە لە دوو بۆسێ ڕۆژ ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە سەر هەژماری کەسەکە.

More News

Most Popular

هەواڵ

بۆ یەکەمجار کێشەکانی هەرێم و بەغدا ئاراستەی ئەنجومەنی دەوڵەت کرا

Mic
2025-09-09


تائەمڕۆیش هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی ناوخۆ و رادەستکردنی نەوت نەگەیشتن بەڕێککەوتن، بۆیە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرۆکی کێشەکانی ئاراستەی ئەنجومەنی دەوڵەت کرد، بەڵام شێوازی ئاراستەکردنی راپۆرتەکە دەسەڵات بە ئەنجومەنەکە دەدات بڕیارەکی راوێژکاری بێت یان پابەندی بێت.

ئەنجوومەنی دەوڵەت کە پێشتر ناوی "ئەنجوومەنی شورای دەوڵەت" بووە، لەساڵی 1929 دامەزراوە، لەساڵی 1933 یاساکەی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە، لەو کاتەوە بۆچوون و بڕیاری خۆی لەبارەی بابەتە کارگێڕییەکان لە عێراق دەدات.

ساڵی 2017 یاسای ئەنجوومەنی شورای دەوڵەت هەموارکرایەوە و ناوەکەی گۆڕدرا بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت، جگە لە گۆڕینی ناوەکەی سەربەخۆی دارایی و کارگێڕیی بە ئەنجومەنەکە بەخشرا و وەک ئەنجومەنێکی سەربەخۆ دەسەڵاتی پێدرا.

پێشتر ئەنجومەنەکە بەشێک بوو لە وەزارەتی دادی عێراق، بەڵام دوای هەموارکردنەوەی یاساکەی وەکو دەستەیەکی سەربەخۆ ناسێندرا کە ئەرکی دادگای کارگێڕی و فەتوا و داڕشتنە یاساییەکان دەبێت، ئەنجوومەنەکە بە مەرجەعی بڕیار و دادگا کارگێڕییەکان لە عێراق هەژمار دەکرێت.

دادگای کارگێڕی، دادگەی فەرمانبەران، دادگەی باڵای کارگێڕی، سێ لە دیارترین دادگەکانی سەر بەو ئەنجوومەنەن.

دادگاکە بەپێی ئەرکەکانی بۆچوونی خۆی لەبارەی ئەو بابەتانەوە دەدات، کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمان دەخرێتە بەردەستی، نێوبژیوانی لەو کێشانەدا دەکات لەنێوان وەزارەت و لایەنە ناپەیوەستەکان بە وەزارەتەوە روودەدەن، روونکردنەوەی لە دەقە ناڕوونەکان بەکاردەهێنرێت.

بەپێی یاسا، سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت دەسەڵاتی وەزیری دەبێت و هەروەها، بودجەیەکی سەربەخۆی هەیە کە لە بودجەی گشتی دەوڵەت دابین دەکرێت.

هەرکاتێک وەزارەت و دەستەکان داوای یەکلاییکردنەوەی دۆسیەیەک لە ئەنجومەنەکە بکات، ئەو کاتە بڕیاری ئەنجومەنەکە دەبێت جێبەجێبکرێت.

بەپێی یاسا، بڕیاەکانی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ سێ سەرۆکایەتییەکی عێراق راوێژکارییە و لە رووی یاساییەوە هیچ پابەندییەکی تێدانییە.

ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودان، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرۆکی ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغدای لە راپۆرتێکدا ئاراستەی ئەنجەمەنەکە کرد، ئەگەر نوسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بەناوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاراستە کرابێت ئەو بڕیارەکەی راوێژکارییە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر شێواز و بڕی رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ ناکۆکی قویان هەیە، هەروەها تائێستا پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم یەکلایی نەکراوەتەوە، ئەمەش کێشەی بۆ ناردنی مووچەی هەرێم لەلایەن بەغداوە دروتکردووە.

هەفەتەی رابردوو، سودانی بە بەرپرسانی هەرێمی راگەیاندبوو، ئەگەر شاندی هەرێم و بەغدا نەگەن بە رێککەوتن، ئەوا ناوەڕۆکی راپۆرتەکان ئاراستەی دادگای فیدراڵی یان ئەنجومەنی دەوڵەت دەکات، بۆ ئەوەی لەوێ یەکلایی بکرێنەوە.