لە پێشهاتێکی نوێدا
بۆیەکەم جار لە عێراق، گردبوونەوەیەکی مەدەنی بێ ترس داوای دورخستنەوەی 12 پارتی سیاسیی لە هەڵبژاردن دەکات.
گردبوونەوەی
سەربەخۆیی، ناوی کۆمەڵەیەکی مەدەنییە لە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر 12 حزب و پارتی سیاسیی دەکات کە هەموویان خاوەن
گروپی چەکداریی و هەژموونی سیاسیی-ن.
ئەو
لایەنە سیاسیانەی گردبوونەوە مەدەنییەکە سکاڵای لەسەر تۆمارکردن و هەریەکە لە
(رێکخراوی بەدر، عەسائیبی ئەهلی هەق، بابلیۆن، کەتائیبی ئیمام عەلی و شەهیدشهەدا) و چەند گروپێکی دیکە لە خۆ دەگرێت.
لەو
هەنگاوە بێ وێنەیەدا، گردبوونەوە مەدەنییەکە لە هەریەکە لە دادگای فیدراڵی،
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسییەکان بە فەرمی
سکاڵای تۆمارکردە.
یەکێک
لەو پارێزەرانەی سکاڵاکەی تۆمارکردووە، عەباس فەتلاوییە و دەڵێت، بە پێی ماددەی
نۆی دەستور و ماددەکانی هەشت و 47 لەیاسای 2015 حزبە
سیاسییەکان سکاڵاکەیان تۆمارکردوە، داوای دورخستنەوەی ئەو حزبانە دەکەن لە هەڵبژاردن.
بەشێک
لە چاودێرانی سیاسی، پێیانوایە ئەم هەنگاوە دادگای فیدراڵی دەخاتە بەردەم دۆخێکی
سەختەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی گردبوونەوەکە داوای دەرکردنی فەرمان سالاریی کردووە
بۆ راگرتنی کاری ئەو گروپانە کە خاوەن هەژمونێکی سیاسیی و سەربازی دیارن لە عێراق.
فەتلاوی
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایکرد، لە 27ـی
مانگ سکاڵایان لە کۆمسیۆن تۆمارکردووە و لە دووی ئابیش داوای فەرمان سالارییان
کردووە.
بەوتەی
ناوبراو کۆمسیۆن ئاگاداریکردوونەتەوە لە 10 رۆژدا،
ئەنجامی سکاڵاکە بڵاودەکاتەو، بەڵام تا ئێستا هیچ راگەیاندراوێک لەو بارەیەوە
نییە.
ئەم
هەنگاوە پێشهاتێکی نوێ و گرنگە و بەشێک لە چاودێرانی سیاسیی تەنانەت بە هەنگاوێکی
بێ وێنەش ناوی دەبن، چونکە ئەوانەی سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە حزبی چەکدار و خاوەن
هەژموونی فراوانی سیاسی-ین لە عێراق.
یەكەم جارە لە
دوای دامەزراندنی ئەو حزب و گروپانەوە سكاڵایان لەسەر تۆمار بكرێت،
ئەوەی گردبوونەوەکە کردوویەتی دەچێتە مێژووەوە، بەو پێیەی دەوڵەت دەبێت لەسەر بناغەیەکی دروست
بونیاد بنرێت، فەرمانگەی پارت و رێكخراوە سیاسەكانی كۆمسیۆنیش لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی
راستەقینەدایە، فەتلاوی وا دەڵێت.
حمە ماڵتا یان تای ماڵتا هەوکردنێکی بەکتریاییە و هۆکارەکەی بەکتریای بروسێلایە (brucella) لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بە شێوەیەکی گشتی خەڵک لە ڕێگەی خواردنی ئەو بەرهەمە ئاژەڵیانەوە تووش دەبن کە کاڵ و خاون یان بەباشی نەکوڵێندراون. هەندێک جار ئەو بەکتریای کە هۆکاری تای ماڵتایە لەڕێگەی هەواوە یان لەڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە ئاژەڵی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە.
نیشانەکانی تای ماڵتا بریتییە لە تا و ئازاری جومگە و شەکەتی جەستە، بەگشتی ئەم هەوکردنە لەڕێگەی دەرمانەکانی دژە بەکتریاوە antibiotics چارەسەر دەکرێت, بەڵام چارەسەرکردنی تای ماڵتا چەند هەفتەیەک بۆ چەند مانگێک دەخایەنێت و لەوانەیە دووبارە ڕوو بداتەوە.
تای ماڵتا تووشی سەدان هەزار خەڵک و ئاژەڵ دەبێت لە جیهاندا، نەخواردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکان بە خاوی و دوورکەوتنەوە لە ئاژەڵی تووشبوو و خۆپاراستن لە کاتی کارکردن لە تاقیگەکاندا ڕێگەن بۆ خۆپاراستن لە تای ماڵتا.
▪️نیشانەکانی تای ماڵتا چین؟
دوای تووشبوون بە نەخۆشییەکە دەکرێت دوای چەند ڕۆژێک یاخود چەند مانگێک نیشانەکانی تای ماڵتا دەربکەون. نیشانەکانی تای ماڵتا نزیکە لە نیشانەکانی ئەنفلۆنزاوە.
نیشانەکان وەک:
• تا.
• لەرز.
• کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.
• ئارەق کردنەوە.
• لاوازی.
• ماندووێتی و شەکەتی.
• ئازاری جومگە و ماسولکە و پشت ئێشە.
• سەرئێشە
نیشانەکانی تای ماڵتا لەوانەیە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک نەمێنن و دواتر سەر هەڵبدەنەوە.
هەندێک لە خەڵکی تای ماڵتای درێژخایەنیان هەیە، تەنانەت دوای چارەسەر وەرگرتنیش نیشانەکانیان بۆ ماوەی چەند ساڵێک هەر تێدا دەمێنێت. نیشانەکانی تای ماڵتای درێژخایەن وەک:
• شەکەتی.
• تا، کە ماوە ماوە دێت و نامێنێت.
• هەوکردنی جومگەکان.
• هەوکردنی پەردەی ناوەوەی دڵ.
• هەوکردنی بڕبڕەکان (فەقەرات) و جومگەکانی. پشت.
▪️کەی سەردانی دکتۆر بکەین؟
ئەگەر هەستت بە بەرزبوونەوەی خێرای پلەی گەرمی جەستە و ئازاری ماسولکە و لاوازی کرد یان ئەگەر تای بەردەوامت هەبوو، سەردانی دکتۆر بکە.
▪️ئایا تای ماڵتا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە؟
تای ماڵتا بە شێوەیەکی گشتی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ناگوازرێتەوە و تا ڕادەیەک دەگمەنە، بەڵام لە چەند حاڵەتێکدا دایکان لەڕێگەی شیر پێدانەوە منداڵەکانیان تووش کردووە.