هەواڵ

ژمارەیەک دوکان لە سلێمانی کارەباکانیان بڕدرا؛ دەستکاری پێوەری کارەبایان کردوو

Mic
2025-09-10

بەهۆی دەستکاریکردنی پێوەری کارەبای زیرەکی پڕۆژەی روناکی، لە شاری سلێمانی کارەبای ژمارەیەک دوکان بڕدرا.

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی دەستێوەردانی یەک هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی ئاشکراکردنی سەرپێچی سەر تۆڕەکانی کارەبا لە هەردو شەقامی گۆران و پیرەمێرد ئەنجامداوە چەند بەکاربەرێک سزا دراون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە هەڵمەتەکەدا ژمارەیەک دوکان لە هەردوو شەقامی پیرەمێرد و گۆران کارەباکانیان بڕاوە و سزای پێبژاردنیان بۆ کراوە.

لەبارەی هۆکاری سزادانی دوکانەکان، رونیکردووەتەوە، بەهۆی دەستکاریکردنی پێوەری کارەباوە بووە و ئەوەش سەرپێچییە.

ئێستا نزیکەی 400 هەزار هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان سوودمەندن لە کارەبای 24 کاژمێری لە پڕۆژەی رووناکی.

پرۆژەی روناکی یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان و کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکات، بەڵام هاوڵاتییان نیگەرانن لە بەرزی نرخەکەی و داوا هەرزانکردنی دەکان.

More News

Most Popular

هەواڵ

لە سلێمانی کۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەکرێت

Mic
2025-09-10

لە سلێمانی کۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەکرێت و لەمەودوا، هەر سەرپێچییەک تۆماربکەن سزای پێ بژاردنیان بۆ دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی، دەیەوێت لەرێگەی پێدانی کۆد، ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان رێکبخاتەوە.

 بەپێی ئامارە نافەرمییەکان نزیکەی 65 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە هەرێمی کوردستان هەیە و ژمارەیەکی زۆری کە بە 30 هەزار ئۆتۆمبێل دەخەمڵێندرێت؛ دەکەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانی-یەوە.

Mic زانیویەتی لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریداوە، سەرجەم ئۆتۆمبێلە سەرەتاکانی سنووری پارێزگاکە کۆدیان بۆ بکرێت.

دوای دروستکردنی کۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان هەموو رێنمایی و رێکارەکانی هاتوچۆیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت و لەئەگەری تۆمارکردنی سەرپێچی وەک هەر ئۆتۆمبێلێکی تابلۆدار سزا دەدرێن.

بەپێی بەدواداچونەکانی MIC هەر خاوەن ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا تەنها یەک کۆدی پێ دەکرێت، واتە ئەگەر زیاتر لە ئۆتۆمبێلێک-یشی هەبێت هەر یەک کۆدی پێ دەدرێت.

لە دووی کانوونی یەکەمی 2024، لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانی چەند بڕیارێكی لەبارەی قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەرکرد، بەپێی ناوەرۆكی بڕیارەكان نابێت ئۆتۆمبێلی دیکەی بێ سەرەتا بهێنرێتە سلێمانی.