تەندروستی

ئایا کەڵەشاخ سوودی هەیە بۆ نەهێشتنی نەخۆشی؟

Mic
2021-07-13

کەڵەشاخ جۆرێکی چارەسەر کە لە دێر زەمانەوە لە کلتورە جیاوازەکاندابەکار دەهێنرێت، بەڵام تا ئێستا لەڕووی زانستییەوە نەسەلمێنراوە کە چارەسەری ئازار بکات هەرچەندە هەندێک سوودی هەیە.

کەڵەشاخ وەک جێگرەوەیەک بۆ بەکارهێنانی دەرمان بۆ چارەسەرکردنی چەند نەخۆشییەک بەکارهێنراوە.

بەکورتی کەڵەشاخ بریتی یە لەدەرهێنانی خوێن لەلاشە لەڕێی هەندێک جۆری تایبەت لە کوپ و ڕاستەوخۆ لەسەر پێستی کەسەکە بۆ هەڵمژینی خوێن بەکاردێت.

کەڵەشاخ تا چەندێک زانستییە و سودەکانی چییە؟

کەڵەشاخ ڕەنگە لەم سەردەمەدا زۆر باو بێت بەڵام چارەسەرێکی تازە نیە، مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ کلتوری میسریە کۆنەکان و چینیەکان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

هەر لە کۆنەوە کەڵەشاخ بۆ چەند هۆکارێکی جیاواز بەکارهێنراوە، لەوانە: بۆ ڕەواندنەوەی ئازار و هەوکردن و یارمەتیدانی سوڕی خوێن،هەروەها ‌‌حەسانەوە و ئارامیدان بە جەستە.

بەدرێژایی ئەم چەند ساڵە چەندین لێکۆڵینەوە و توێژینەوە ئەنجامدراوە بۆ دەستکەوتنی هەندێک بەڵگەو ڕاستی بۆ سەلماندنی ئەوەی کە تا چەند ئەنجامدانی کەڵەشاخ زانستییە و دەکرێت لە ڕێگەی زانستیەوەو ڕوون بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەک نەیتوانیوە بە دڵنیایی ئاماژە بە کەڵەشاخ بدات وەک هۆکارێکی زانستی بۆ چارەسەرکردنی ئازار، ڕەنگە یارمەتی بدات لە کەمکردنەوەی ئازاردا بەڵام هیچ بەڵگەیەکی زانستی لە پشتەوە نیە.

هەرچەندە لەڕووی زانستییەوە نەسەلمێنراوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی بەڵام چەندین سوودی هەیە، لەوانە:

نەهێشتنی ئازاری جەستە و حەسانەوەی ماسولکەکان.

کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ.

کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و ئاسانکردنی هاتوچۆی خوێن لە جەستەدا.

پاککردنەوەی خوێن لە مادە ژەهراوییەکان.

کەڵەشاخ دەتوانێت ڕیخۆڵە گیران (کۆڵۆن) کەم بکاتەوە و هەروەها یارمەتی هەرسکردنی خواردن بدات.

حەسانەوەی ‌شانەکان و کەمکردنەوەی هەوکردن.

کەڵەشاخ دەتوانێت نیشانەکانی هەندێک نەخۆشی کەم بکاتەوە وەک: هەوکردنی جومگە،سەر ئێشەی زۆر توند، ئازاری زۆر توندی مل، و فشاری خوێن.

لە ئێستادا یاریزانانی خولی ئۆڵۆمپیک بە شێوەیەکی بڵاو کەڵەشاخ بەکاردەهێنن بە مەبەستی ڕەواندنەوەی هیلاکی و تەشەنوجی دوای یاریکردن و زووتر حەساندنەوەی ماسولکەکان.

زیانە لاوەکییەکانی کەڵەشاخ چییە لەسەر تەندروستی؟

بە شێوەیەکی گشتی کەڵەشاخ مەترسیدار نییە، بەڵام دەکرێت ئەم نیشانانەی هەبێت:

سووتانی پێست بەهۆی گەرمی کوپی تایبەت بە کەڵەشاخەوە.

داهێزرانی جەستە.

سەرئێشە.

گرژی ماسولکە یان ئازاری ماسولکە.

دڵ تێکەڵهاتن.

هەوکردنی پێست، خووران یان پەڵە.

ئەگەر کوپی تایبەتی کەڵەشاخ و کەلوپەلەکانی بەشێوەیەکی ڕاست پاکژ نەکرێتەوە دوای ئەنجامدامی کەڵەشاخ و خوێنی پێوە بێت ، ئەوا ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشی هەیە لە ڕێگەی خوێنەوە، وەک هەوکردنی جگەر لە جۆری Bو C.

ئەو کەسانە کێن کە نابێت کەڵەشاخ ئەنجام بدەن؟

ئەو کەسانەی کە نەخۆشی خوێنیان هەیە وەک (هیمۆفیلیا) کە خوێنبەربوونی لە دەمارەکانی خوێندا.

ئەو کەسانەی کێشەیان لە مەینی خوێندا هەیە وەک مەیینی خوێن لە خوێنهێنەردا، یان بوونی مێژووی نۆرەی دڵ.

کێشەی پێست وەک ئەگزیما یان دەردە سەدەفی(نەخۆشیەکی پێستە بە پەیدابوونی پەڵەی پوولەکە لەسەر ڕووی لەش دەناسرێتەوە)

فێ لێهاتن (نەخۆشیەکی دەمار و مێشکە کە بە جووڵەی خێرا و لەپڕی لەش دەناسرێتەوە بەبێ کۆنتڕۆڵی کەسەکە)

More News

Most Popular

هەواڵ

هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شەش رادەستی بەغدا دەکات

Mic
2025-06-25

تائێستا حکومەتی عێراق پارەی مووچەی مانگی پێنجی رەوانە نەکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی (حوزەیران) شەشی ئامادە کردووە و رادەستی بەغدای دەکات.

25 رۆژی مانگی حوزەیران تێپەڕیووە، تائێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئایاری رابردوویان وەرنەگرتووە.

ئەگەرچی تائێستا لیستی مووچەی مانگی ئایار لە بەغدایە و پارەکەی خەرجنەکراوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانیشی رادەستکردن، لەکاتێکدا وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت بودجەتان نەماوە.

هەرێمی کوردستان بە هیوایە، بەغدا کێشەکانی چارەسەر بکات و پارەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران خەرجبکات.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لە کارکردن و گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکاتەوە، ئەوەیش لەپێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوایین پەیامیدا لەبارەی مووچە و رێککەوتن لەگەڵ بەغداد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دەرگای گفتوگۆ داناخەین هەموو هەوڵێک دەدەین تا لەبارەی کێشەی مووچە لەگەڵ حکومەتی عێراق رێکبکەوین".

حکومەتی عێراق پاساوی بۆ ناردنی پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان هەیە، لە دوایین راگەیەندراویدا داوایکردووە، بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، هەرێمی کوردستان هانبدرێت بۆ پەلەکردن لە بەبانکیکردنی مووچە و رادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان، تاوەکو بتوانرێت مووچەکانیان خەرجبکرێت".

رۆژی 28ـی ئایاری 2025، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و تێیدا هاتبوو: "وەزارەت ناتوانێت لە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، بەهۆی تێپەڕاندنی پشکەکەی (12.67%) کە لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا بۆ ساڵی 2025 دیاریکراوە."
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بە زمانی عەرەبی وەک وەڵامێک بۆ تەیف سامی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئەو رێڕەوەی وەزارەتەکەتان گرتوویەتیەبەر لە دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان، پێچەوانەی دەستووری عێراقە؛ دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت پشت بە داهاتە فیدراڵییە کۆکراوەکان ببەستێت نەک خەرجی کردەیی."


هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە چی دەکات؟
حکومەتی هەرێمی کوردستان تائێستا بە هیوایە هەولێر و بەغداد بتوانن بگەنە رێککەوتن تا بەغدا مانگانە پارەی مووچە رەوانە بکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەگەری رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا پشتیوانی دابەشكردنی مووچە لە داهاتی بەردەستی هەرێمی کوردستان دەکات.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، " ئەگەر لەگەڵ بەغدا نەگەیشتینە رێککەوتن، بە داهاتی ناوخۆ، بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان، بەهەر جۆرێک بێت، ناهێڵین پەکی خەڵک بکەوێت و ئەگەر نەشتوانین لە کاتی خۆیدا، یان وەکوو پێویست هەموو مافەکانیان دەستەبەر بکەین، بێگومان بە گوێرەی تواناکانمان، چیمان پێ بکرێت، دەیکەین."

هەرێمی کوردستان هەموو هیواکانی لەسەر دادگای فیدراڵی هەڵچنی بوو تا فەرمانسالاری بۆ خەرجکردنی پارەی مووچە دەربکات، بەڵام سەرۆکی دادگاکە داوای خانەنشینی کرد و نۆ ئەندامیش نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشكەشکرد.

مەسرور بارزانی، لەبارەی چارەنووسی فەرمانسالارییەکەی دادگای فیدراڵییەوە وتی، "ئێستا دادگاکە خۆی هەڵوەشاندووەتەوە، بۆیە ئێستا چاوەڕێی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقین تا کێشەی مووچە لە رووی یاساییەوە چارەسەر بکات.

هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 950 ملیار دینارە، بەڵام ئێستا تەنها 160 ملیار دیناری پێیە و نزیکەی 800 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە، کە دیار نییە کەی دەتوانرێت پڕبکرێتەوە.