سێکس لە هەموو شوێنێکە، لە فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان، یاری، گۆرانی، کتێب و ئینتەرنێتدا بوونی هەیە، بەڵام هەموو ئەمانە بیروبۆچوونی جیوازت پێ دەبەخشن دەربارەی سێکس.
واتە
سێکس بەشێکی گەورەیە لە میدیا و ڕۆشنبیری کلتوریی کە هەردووکیان بیرۆکەیەکت دەربارەی سێکس دەدەنێ پێش تاقیکردنەوەی.
گەڕان بەدوای وەڵامی پرسیارە گەورەکان کاری مرۆڤە، ڕەنگە وەڵامی ئەم پرسیارانە بدۆزیتەوە، بەڵام کاتێک بابەتەکە سێکسە گرنگە بزانیت چەند کاریگەرییە دەرەکییەکان بیرۆکەکانت دەربارەی سێکس دەگۆڕن و ڕێگەی نزیکبوونەوەت لە کەسێک لەڕووی جەستەییەوە پێ دەڵێن.
یاساکان
ئەگەر نەگەشتوویتە تەمەنێکی گوونجاو، لە ڕووی یاساییەوە ناتوانیت ڕەزامەندی بۆ ئەنجامدانی سێکس بدەیت.
کۆمەڵگە
میدیا و کلتوریی بەناوبانگ دەتوانن پێشنیاری جۆرێکی تایبەتی کەسێک یان ڕەفتارێکی دیاریکراو بکەن، لەکاتێکدا تۆ تەنها پێویستت بەوەیە خۆت بیت.
کلتور و ئایین
هەندێک کلتور و ئایین یاسای جیاوازیان هەیە دەربارەی سێکس- وەک کات، چۆنییەتی ئەنجامدانی و ئەو کەسەی لەگەڵیدا ئەنجامی دەدەیت.
خێزان
دەکرێت گەورەبوون و بەها خێزانییەکان کاریگەرییەکی گەورەیان هەبێت لەسەر ئەو شێوازەی کەسێک مامەڵە لەگەڵ سێکسدا دەکات.
هاوڕێ و هاوکار
لەوانەیە پێش ئەنجامدانی سێکس هەست بە فشار بکەیت و ئامادە نەبیت. هاوڕێ و هاوکارەکانت ڕەنگە هانت بدەن بە پێچەوانەی ئارەزووی خۆتەوە ڕەفتاربکەیت. گوێیان لێمەگرە و ئەوە بکە کە ئاسوودەت دەکات.
کحول و ماددە
هۆشبەرەکان
دەکرێت کحول و ماددە هۆشبەرەکان کاریگەرییان لەسەر
توانای جەستەیی و دەروونیت هەبێت، ڕەنگە هەندێک بڕیار بدەیت لەو کاتانەدا کە لە
کاتی ئاساییدا نەیدەیت.
تەکنەلۆژیا
سێکس دەبێت وەک ئەزموونێکی هاوبەش لە نێوان تۆ و هاوبەشەکەتدا بمێنێتەوە، بەڵام تەکنەلۆجیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکرێت هاندەر بن بۆ بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی سێکسی بێ ڕەزامەندی کەسەکەی تر.
هێز
بەکارهێنانی زۆرلێکردن و ترساندن بۆ ئەنجامدانی سێکس مانای ئەوەیە ڕێککەوتنی ئازادانە و ڕەزامەندی بوونی نییە.
ڕەگەز
قاڵبە دووبارەکان بۆ هەردوو ڕەگەز کاریگەری لەسەر بیرکردەوەمان دەربارەی سێکس دەبێت.
هاوبەشەکەت
ڕەنگە بۆ هاوبەشەکەت وەڵامدانەوەی کاریگەرییە دەرەکییەکان لە جیهانی دەرەوەدا کاریگەری لەسەر جیهانی ناوەوەی بکات، بۆیە ئاگاداری ئەوە بە و بەبەردەوامی لەو بارەیەوە قسەی لەگەڵدا بکە.
فشار خستنە سەر خۆمان
هەموو ئەم کاریگەرییە دەرەکیانە ڕەنگە پێشبینی ناڕاستەقینە و بە ئازار دروست بکەن. کاتێک لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا تێكەڵ دەبیت، نموونە لەسەر چۆنیەتی ڕەفتار کردن و تێڕوانین بۆ پەیوەندییەکان بۆ خۆت دروست دەکەیت.
ئەم کاریگەرییە دەرەکییانە ڕەنگە وا لە کەسێک بکەن بەپێی ئەوانە ڕەفتار بکات چونکە پێی وایە شتەکان دەبێت بەو جۆرە بن لەکاتێکدا شتەکان دەبێت بە جۆرێک بن کە ئاسودەت بکەن.
7 رۆژی تر سێ مانگ بەسەر دیارنەمانی ئاڤێتستا یوسف تێپەڕ دەبێت، بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو گەڕان بە دوای چارەنووسیدا کۆتایی بێت.
85 رۆژە ئاڤێستا یوسف بەرزنجی دیارنەماوە و تیمەکانی سەرقاڵی دیاریکردنی چارەنوسین، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرداوێکیان لەسەر روداوەکە دەستنەکەوتووە.
رۆژی 5ـی نیسانی 2025، ئاڤێستا یوسف و خێزانەکەی بە مەبەستی گەشتکردن چوونە هاوینەهەوارەکانی سنوری قەزای مێرگەسۆر، بەڵام بە گێڕانەوەی کەسوکارەکەی " ئاڤێستا کەوتوەتە ناو روباری تەنگاتور" و لەوکاتەوە بێسەروشوێن بووە.
رۆژی 5ـی تەمموزی 2025، دوای سێ مانگ گەڕان بەدوای چارەنوسی ئاڤێستا یوسف کۆتایی دێت، بەبێ ئەوەی بتوانرێت هیچ ئاماژەیەکی دۆزینەوەی دیاری بکرێت.
روداوەکە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بووە، هەر بۆیە زۆرینەی گەڕان لەلایەن تیمەکانی ئەوانەوە ئەبجام دراوە، بەرگری شارستانیی سۆران رایگەیاندووە، ڕۆژانە چوار تا هەشت تیم بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دەگەڕێین و پرۆسەکە تا ڕۆژی 5-7 بەردەوام دەبێت و دواتر کۆتایی دێت".
دیارنەمانی ئاڤێستا یوسف چەند سیناریۆیی جیاوازی هێنایە بەرباس، بەڵام کەسوکارەکەی لەبارەی چیرۆکی روداوەکەوە گێڕایانەوە، ئاڤێستا لەگەڵ براکەی بۆ وێنەگرتن چوونەتە کەناری روبارەکە، بەڵام لەو کاتەدا براکەی دەکەوێتە ناو رووباری تەنگاتوور، ئەویش هەوڵی رزگارکردنی دەدات و رزگاری دەکات، بەڵام خۆی دەکەوێتە ناوی و دەخنکێت.