گۆڤاری "Helpraxisent"ی ئەڵمانی ئاماژەی بەوە کردووە کە خۆراکی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ یارمەتیدەرێکی
بەرچاوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵە.
شارەزایانی گۆڤارەکە
ڕوونیان کردەوە کە خۆراک و فلۆرای ڕیخۆڵە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی
هەوکردنی ڕیخۆڵە، هەروەها کەمی ڕیشاڵ لە خۆراکدا دەبێتە هۆی زیادبوونی بەکتریا کە
پەردەی ناو ڕیخۆڵە لەناو دەبەن و دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە.
توێژینەوەیەکی ئەم
دواییە کە پسپۆڕانی زانکۆی میشیگان بەشداربوون، میکانیزمە ئەگەرییەکانی تاقیکردەوە
کە لە ڕێگەیانەوە خۆراک و بەکتریا و جینات ڕەنگە نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە بەرەوپێش
ببەن.
ئەوەی وایکرد
شارەزایان پشت بە خۆراک و فلۆرای ڕیخۆڵە ببەستن ئەوەیە کە هەندێک لە نەخۆشەکان پێشینەی
نەخۆشییان لە خێزانەکەدا نەبووە، بەمەش فاکتەری بۆماوەیی بەدەر دەکرێت.
توێژینەوەکە پشتڕاستی
دەکاتەوە کە پەیوەندییەکی زۆر ئاڵۆز لە نێوان خۆراک و جینەکان و فلۆرای ڕیخۆڵەدا هەیە،
کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت هۆکاری نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە ڕوون بکرێتەوە.
شارەزایانی ئەڵمانی
هۆشدارییان داوە کە ڕێجیمێکی کەم ڕیشاڵی دەبێتە هۆی زیادبوونی بەکتریای زیانبەخش لە
ڕیخۆڵەکاندا، بۆیە پێویستە لەش ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵیان بۆ دابین بکرێت،
وەک سەوزەی برۆکلی، سکواش، پەتاتە، گێزەر و سپێناخ، هەروەها میوە وەک سێو و ئەڤۆگادۆ
و گەنمەشامی.
بەپێی کلینیکی
مایۆ، نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە زاراوەیەکە کە ئاماژەیە بۆ ئەو تێکچوونانەی کە بریتین
لە هەوکردنی درێژخایەنی شانەکانی ناو کۆئەندامی هەرس جۆرەکانی نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە
بریتین لە:
هەوکردنی برینی
قۆڵۆن، ئەم حاڵەتە بریتییە لە هەوکردن و برینی بەدرێژایی ناوپۆشی ڕیخۆڵە گەورە (قۆڵۆن)
و کۆم.
نەخۆشی کرۆن: ئەم
جۆرە نەخۆشییە هەوکردنی ڕیخۆڵە بە هەوکردنی ناوپۆشی کۆئەندامی هەرس دەناسرێتەوە، زۆرجار
چینە قووڵەکانی کۆئەندامی هەرس دەگرێتەوە. نەخۆشی کرۆن زۆرترین جار تووشی ڕیخۆڵە
باریکە دەبێت. بەڵام دەتوانێت کاریگەری لەسەر ڕیخۆڵە گەورەش هەبێت.
دوای نزیکەی 70رۆژ لە وەرنەگرتنی
مووچە، مووچەخۆرانی هەرێم ئاسۆیەکی روون نابینن بۆ وەرگرتنی مووچە و تادێت دۆخی خەڵک و بازاڕ خراپتر دەبێت و تائێستاش بەغدا و هەرێم رێکنەکەوتوون لەسەر پرسی
نەوت و دهاتی نانەوتی.
حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، کە بەو داهاتەی ناوخۆ و نەوت
کە دەستی دەکەوێت ناتوانێت مووچە دابەش بکات، بەغدایش سورە لە نەناردنی مووچە و
داوای نەوتی هەرێم و نیوەی داهاتی ناوخۆ دەکات لە بەرامبەر ناردنی مووچەدا.
ئەمڕۆ، رۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت پێش دەستکردن بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی
وەزیران رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد واژوو بکرێت.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ماوەی چەند رۆژێکە هەوڵەکان
بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەری پرسی مووچە چڕکراونەتەوە.
سەباح سوبحی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی
سەباحی راگەیاندووە، رێککەوتنێکی مەبدەئی لەنێوان هەرێم و بەغداد کراوە، بە رادەستکردنی
300 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆوە، لەگەڵ هێشتنەوەی 46 هەزار بەرمیل
بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی و پاڵاوتنی.
باسی لەوەشکردووە، چاوەڕێدەکرێت لە چەند کاتژمێری
داهاتوودا و پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێککەوتنەکە
واژوو بکرێت و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بخرێتەروو.
بەوتەی عەلی
حەمە ساڵەح، ئەندامی پەرلەمانی کورستان، ئەمریکییەکان هەوڵەکانیان چرکردووەتەوە بۆ
رێککەوتنی هەرێم و بەغدا و ترسیان هەیە، ئەگەر پرسی مووچە لە هەرێم چارەسەر نەکرێت
دۆخی هەرێم تێکدەچێت.