ژیان

پلەکانی گەرما بۆ 30 پلەی سیلیزی دادەبەزێت

Mic
2024-09-12

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ناوچەکانمان لەژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنکدایە، کە بەڕاورد بە ڕۆژانی ڕابردوو ھەست بە فێنکی کەشوھەوا دەکرێت و تا ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو لەم ئاستەدا بەجێگیری دەمێنێتەوە .
ئااماژەی بەوەکرد، لە رۆژی دووشەمەی ھەفتەی داھاتوو 16/9/2024 بارستە ھەوایەکی فێنکتر و بەرفراوان کە ئێستا کاریگەری لەسەر وڵاتانی ئەوروپایە بەسەر دەریای ناوەراستەوە ڕوودەکاتە زۆرێکی وڵاتانی ناوچەکە ھەر لە سوریا و باکوری سعودیە و عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریەکانی لەم قۆناخەدا پلەکانی گەرما.
بە وتەی ئەو شارەزای کەشناسییە، لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ سەرەتای 30 پلە نزمدەبێتەوە و لە ناوچەکانی گەرمیان و ناوچەکانی دیکەی عێراق بۆ خوار چلەکان دادەبەزێت، ھاتنی ئەم بارستە ھەوایانە بە چالاکی بۆ سەر ناوچەکانمان و بەردەوامبوونیان بۆ سەر دەریای ناوەراست دەبێتە ھۆکارێک بۆ زوو دەستپێکردنی وەرزی باران لە ماوەیەکی نزیکی داھاتوودا.

More News

Most Popular

تەندروستی

هێل یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات

Mic
2024-09-18

لە ماڵپەڕی پزیشکی "Healthy Life Me" بڵاو کراوەتەوە، هێل ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، هەروەها کار بۆ سوتاندنی چەوری دەکات، جەستە لە ژەهرەکانی ڕزگار دەکات.
هێل پرۆسەی هەرسکردن و ئەنزیمەکانی هەرس چالاک دەکات بە شێوەیەکی بەرچاو میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە، چونکە کاردەکات بۆ هاوسەنگکردنی بەکتریاکانی ناو ڕیخۆڵەکان و بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا خراپەکان و بەم شێوەیەش ماددە خۆراکییەکان هەڵدەمژێت.
هەروەها چەندین سوودی تری هێلیان دەستنیشان کردووە کە بریتین لە:
١. یارمەتی هەرسکردن دەدات.
٢. هەوکردن کەمدەکاتەوە.
٣. رێگری دەکات لە دروستبوونی برینی گەدە.
٤. کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم.
٥. دژە ئۆکسێنەری تێدایە.
٦. تەندروستی ڕیخۆڵە باشتر دەکات.
٧. گرژبوونی ماسولکەکان کەمدەکاتەوە.
٨. بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
٩. ئەگەری توشبوون بە هەندێک وەرەم کەمدەکاتەوە.
١٠. رێگری دەکات لە خوێنمەیین بوون.