هەواڵ

زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە

Mic
2024-09-14

بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتى خانەنشینى پێشمەرگەى سلێمانى راگەیاند، کێشەى بەردەم هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى پێشمەرگە نزیکەى سێ هەزار پلەدارى پێشمەرگەیە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە مووچەکانیان هاوتابکرێت ، ئەوانەى لە بزووتنەوەى رزگاریخوازى گەلى کورد بەشداربوون و پلەیان پێدراوە ئەوانە مووچەکانیان کەمدەکات لەبەرئەوە لە هەوڵى چارەسەرکردنی گرفتى ئەوانین و بۆ مانگى ئاب بەهەمان لیستى مووچەى مانگى تەمموز خانەنشینانى پێشمەرگە مووچە وەردەگرن و بۆ مانگى ئەیلول مووچەکانیان هاوتادەکرێت". بەرپرسەکەى خانەنشینى پێشمەرگەى سلێمانى باسیلەوەشکرد، زۆرینەى خانەنشینانى پێشمەرگە بە هاوتاکردنى مووچەکانیان لەگەڵ خانەنشینانى سەربازیى عێراق مووچەکانیان زیاددەکات و هەموو مووچە کەمەکان دەکرێتە 600 هەزار دینار خانەنشینانى شارستانیى هەرێمى کوردستان، پاش 10 ساڵ لە دەرکردنى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو، بۆ مانگى تەمموز مووچەیان بەهاوتاکراوى لەگەڵ عێراق وەرگرت.

More News

Most Popular

تەندروستی

هێل یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات

Mic
2024-09-18

لە ماڵپەڕی پزیشکی "Healthy Life Me" بڵاو کراوەتەوە، هێل ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، هەروەها کار بۆ سوتاندنی چەوری دەکات، جەستە لە ژەهرەکانی ڕزگار دەکات.
هێل پرۆسەی هەرسکردن و ئەنزیمەکانی هەرس چالاک دەکات بە شێوەیەکی بەرچاو میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە، چونکە کاردەکات بۆ هاوسەنگکردنی بەکتریاکانی ناو ڕیخۆڵەکان و بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا خراپەکان و بەم شێوەیەش ماددە خۆراکییەکان هەڵدەمژێت.
هەروەها چەندین سوودی تری هێلیان دەستنیشان کردووە کە بریتین لە:
١. یارمەتی هەرسکردن دەدات.
٢. هەوکردن کەمدەکاتەوە.
٣. رێگری دەکات لە دروستبوونی برینی گەدە.
٤. کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم.
٥. دژە ئۆکسێنەری تێدایە.
٦. تەندروستی ڕیخۆڵە باشتر دەکات.
٧. گرژبوونی ماسولکەکان کەمدەکاتەوە.
٨. بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
٩. ئەگەری توشبوون بە هەندێک وەرەم کەمدەکاتەوە.
١٠. رێگری دەکات لە خوێنمەیین بوون.