ئەمریکا داواکاریی گروپە چەکدارەکانی عێراق بۆ پێدانی پارە و ئازادکردنی بارمتەکانی حزبوڵڵا لە بەرامبەر ئازاکردنی توێژەرێکی ئیسرائیلی لە بەغدا رەتدەکاتەوە، رێککەوتنەکانی داهاتوش فشار دەخەنە سەر ئێران.
رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی سعودی بە پشتن بەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووە، ئەمریکا رەتیکردوەتەوە لە بەرامبەر ئازادکردنی ئیلیزابێس سورکۆڤ، توێژەری ئیسرائیلی دیل بە دیل بکات یان بڕی 200 ملیۆن بە گروپە چەکدارەکانی عێراق بدات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی رۆژنامە عەرەبییەکە بڵاویکردوەتەوە، یەکێک لەو کەسانەی گروپە چەکدارەکان داوای ئازادکردنیان کردووە کاپتنێکی دەریایی بووە کە کار بۆ گروپەکانی حزبوڵای لوبنانی دەکات، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، بەرپرسانی باڵای عێراقیان ئاگاداركردووەتەوە بە زووترین كات ئیلیزابێس سورکۆڤ بەبێ بەرامبەر ئازدابكەن.
گروپە چەکدارەکان ئەم داواکارییەیان لە کۆبونەوەیەکی وەفدی دانوستانکاری نهێنی ئەمریکا و عێراق خستوەتەڕوو، کە کۆتایی مانگی شوبات لە پایتەختی وڵاتێکی عەرەبی بەڕێوەچووە.
سەرچاوە عێراقی و عەرەبییەکان بە شەرقلئەوسەتیان ڕاگەیاندووەر، "وڵاتێکی عەرەبی کە ڕۆڵی ناوبژیوانی دەگێڕێت، لە کۆتایی مانگی شوباتدا میوانداری کۆبوونەوەیەکی لە نێوان بەرپرسانی ئەمریکی و کەسانی دیکە کردووە کە نوێنەرایەتی دامەزراوەیەکی ئەمنی حکومی لە بەغدا دەکەن".
بەپێی ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ رۆژنامەکە کردووە، ڕەتکردنەوەی ئاڵوگۆڕ بە دەستگیرکراوان ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئێران لەژێر فشاردایە و هەوڵدەدات نفوزی خۆی لە عێراق لە دەست نەدات.
ئێران هەوڵدەدات کارتی یاریکردن بپارێزێت بۆ ڕێگری‌کردن لە لەدەستدانی نفوزی خۆی لە عێراق و بەرپەرچدانەوەی فشارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئیدارەی ئەمریکا گرنگییەکی بەرچاوی بە دۆسیەی بارمتەکانی ئیسرائیل نیشاندا، ئادەم بۆلەر، نێردەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتەکان، بەهۆی دانوستانەکانی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنی بارمتەگرتن، سەرنجی میدیا عەرەبییەکانی ڕاکێشاوە و ڕۆڵی ئەو پەرەی سەندووە بۆ لێکۆڵینەوە لە داهاتووی بزووتنەوەکە لە کەرتی غەززە.
سەرەتای مانگی شوباتی 2025، ئادەم بۆلەر، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتەکان لە ئێکس بڵاویکردەوە، "ئەگەر ئێستا ئیلیزابێس سورکۆڤ نەگەڕێتەوە ماڵەکەی، ئەمە مانای بێتوانایی سەرۆکوەزیرانی عێراق (محەمەد شیاع سوودانی)ـیە".
رۆژی 23ـی کانوونی دووەمی 2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە میدیای ئەمریکی راگەیاند، سورکۆڤ لە ژیاندایە و حکومەت کار بۆ ئازادکردنی دەکات.
ئیلیزابێس سورکۆڤ، خوێندکاری دکتۆرایە لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی پرینستن لە ئەمریکا و لە ئازاری 2023 لەکاتی سەردانێکیدا بۆ عێراق بۆ نووسینی تێزی دکتۆراکەی کە لەسەر "جووڵانەوەی شیعە" بوو، لە بەغدا رفێندرا.
رفاندنی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن گروپێكی چەكداری عێراقییەوە بووە بەمەبەستی گۆڕینەوەی لەگەڵ دەستگیركراوێكی حزبوڵادا بە ئامانجی فشارخستنە سەر ئیدارەی ئەمریكا و بە پلانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی ئەنجامدراوە.
عێراق تاکە وڵاتی عەرەبییە کە بەشداریی لە هەموو شەڕەکانی دژ بە ئیسرائیل‌دا کردووە بەبێ ئەوەی بچێتە هیچ دانوستانێکی ئاشتی لەگەڵیدا، تاکە وڵاتیشە کە لە دوای بەستنی پەیمانی ئاشتی کامپ دەیڤدەوە ئیسرائیلی بە موشەکی زەوی بۆ زەوی بۆردومان کردووە.
ساڵی 2022 پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگ یاسایەکی پەسەند کرد کە هەموو جۆرەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بە تاوان دادەنێت، هەرچەندە ڕێگە بە ئاڵوگۆڕی سەردانی ئایینی نێوان هەردوو وڵات دەدات، بە مەرجێک لە ژێر چاودێری وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا بن.
داخستنی ئاسمانی تورکیا بە روی فرۆکەخانەکانی سلێمانی و بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران، بە شێوەیەکی کاریگەر وەبەرهێنانی بیانی لە سلێمانی کەمکردوەتەوە.
بۆردومان و گه‌مارۆى ئاسمانى گه‌شته‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیا له‌لایه‌ك و په‌لامارى بنكه و باره‌گاكانى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێرانیش له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه له‌لایه‌كى دیكه‌وه بوونه‌ته هۆكارێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له سنورى پارێزگاى سلێمانى
بەپێی ئەنجامەکانی راپرسییەکی توێژینەوەیەکی ناوەندی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیژیله (%83) به‌شداربووان بۆردومانى هه‌ردوو وڵاتى دراوسێى هه‌رێم (توركیا و ئێران) له‌گه‌ڵ راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌هۆكارێكى زۆر كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى هه‌ژمارده‌كه‌ن، به‌جۆرێك زیاتر له (%43)ى به‌شداربوون به هۆكارێكى (زۆر زۆر) و له (40%)كه‌ى دیكه‌شیان به هۆكارێكى كاریگه‌رى (زۆر)له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی ناوەندی ڤیژن، بۆردومان و گه‌مارۆى سه‌رفرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى هۆكارێكى دیكه‌ى كاریگه‌ره له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له‌و پارێزگایه‌دا، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌م فاكته‌ره به ئه‌ندازه‌ى (1%) زیادبكات له‌به‌رامبه‌ردا قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى به ئه‌ندازه‌ى له (0.51%) كه‌مبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
لە توێژینەوەکەدا پێشنیاز کراوە بۆ به‌كارهێنانى كه‌ناڵه دیبلۆماتیه‌كان بۆ لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و كۆتایی هێنان به بۆردومانى هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران.
وه‌به‌رهێنانى بیانی
وه‌به‌رهێنانى بیانی بریتیه له‌و وه‌به‌رهێنانه‌ى كه لایه‌نى وه‌به‌رهێن له ده‌ره‌وه‌ى سنورى ئه‌و وڵاته‌یه كه وه‌به‌رهێنانى تێدا ئه‌نجامده‌دات و سه‌رمایه‌ى(بیرى ، نه‌ختینه‌یی) خۆى له وڵاتی خانه‌خوێدا به‌گه‌ڕده‌خات،ئه‌میش دابه‌ش ده‌كرێت به دوو جۆره‌وه كه (وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى، وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى)
وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى: ئه‌و جۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه خۆى ده‌بینێته‌وه له شێوه‌ى قه‌رز و كڕینى پشك و قه‌واڵه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ى خودى وه‌به‌رهێنى بیانى سه‌رۆكارى له بڕیارى كارگێڕى بكات و خۆى بخاته ناو كاره‌كانه‌وه،به‌ڵكو له چوارچێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردن به كاغه‌زه داراییه‌كان وه‌به‌رهێنانى ده‌كات.
وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى: ئه‌وجۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه راسته‌وخۆ خودى وه‌به‌رهێن به‌شدارى له پرۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كان ده‌كات له وڵاتى میوانداردا، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه كه ئه‌م ته‌وه‌ره بابه‌تى سه‌ره‌كى توێژینه‌وه‌كه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌ى زیاترى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
لەم لینکەوە خوێنەری تەواوی توێژینەوەی رۆڵى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان ساڵانى (2006-2024) پارێزگاى سلێمانى وه‌ك نمونه‌یه‌ك