تەندروستی

بۆچی وا باشترە بە خورما و ئاو بەربانگ بکەینەوە؟

Mic
2025-03-13

1-سەرچاوەی خێرای وزەیە دوای چەندین کاتژمێر بە ڕۆژوو بوون، ئاستی شەکر لە خوێندا دادەبەزێت. خورما یارمەتیمان دەدات بە کاتێکی کەم وزەی پێویست بەدەست بهێنین کە ئەمەش ڕێگری دەکات لە نیشانەکانی ماندووبوون، سەرئێشە، و سەر سووڕان لە کاتی بەربانگ کردنەوەدا.

2-یارمەتی سیستەمی هەرسکردن دەدات خورما ڕیشاڵی تێدایە، کە یارمەتی چالاککردنی سیستەمی هەرسکردن دەدات پێش خواردنی ژەمێکی تەواو.

3-دەوڵەمەند بە پێکهاتە خۆراکییەکان پۆتاسیۆم، ماگنیسیۆم، ئاسن، دژە-ئۆکسیدەکان لە پێکهاتەیدا هەیە.

4-ڕێگری لە زیادە خواردن دەکات خواردنەوەی ئاو پێش خواردنی ژەمێکی تەواو یارمەتی جەستە دەدات بۆ وەرگرتنی ئاوی پێویست و مەترسی زیادە خواردن کەم دەکاتەوە، چونکە بە ڕۆژوو بوون دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی ئارەزووی خواردن.

More News

Most Popular

هەواڵ

پێنجیەکی سوپای ئیسرائیل لە رەگەزی مێن

Mic
2025-06-08

سوپای ئیسرائیل دەستیکردووە بە ناردنی سەربازە ژنەکان بۆ بەرەکانی پێشەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەمیی سەرباز لە ریزەکانی سوپاکەیدا.

میدیایەکی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە پلانی نوێیاندا کاربۆئەوە دەکەن ژنان بنێرن بۆ بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لە غەززە، لەبەرئەوەی کێشەی کەمی سەربازیان هەیە و ئێستا ژنان 21%ی هێزی شەڕکەر پێکدەهێنن.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئاشکرایدەکات، بە ڕوونی لە ئەرکێکی فریاگوزاری ئەم دواییەدا لە خان یونس دەرکەوت، کە تیمێکی فریاگوزاری- زۆرینەیان لە ڕەگەزی مێ بوون- چەند کاتژمێرێکیان پێچوو بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی سەربازێک لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەک، ئەمەش گۆڕانکارییەکی بەرچاوە لە ئەرکەکانی هێزی ژناندا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ژنە ئەفسەرێکی تەمەن 25 ساڵ بە پلەی مەیجەر سەرسوڕمانی خۆی لە پێشهاتەکانی ئەم دواییە دەربڕیوە و دەڵێت "نەیدەتوانی ساڵ و نیوێک لەمەوبەر خەیاڵی ئەوە بکات کە سەرکردایەتی تیمێکی شەڕکەر بکات لە ناوخۆی لوبنان یان غەززە".

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، لە هەر پێنج سەربازێکی شەڕکەری ئیسرائیل یەکێکیان ژنە، ئەوەش ژمارەیەکی زۆر زیاترە بەراورد بە سوپای زۆرێک لە وڵاتانی رۆژئاوا، ئەم پێشهاتە یارمەتیدەربووە بۆ چارەسەرکردنی کەمیی هێزی شەڕکەر لە بەرامبەر چەکدارانی حەماس و حیزبوڵای لوبنان.