توێژینەوەکە لە زانکۆی سان دیێگۆ کرا و دەرکەوت، ئەو کەسانەی رۆژانە شلیک دەخۆن مەترسیی تیوشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمە و باشتر بیردەکەنەوە.
د. ئەمیلیا جۆنسۆن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر ڤیتامین C، ریشاڵ و کانزاکان؛ شلیک کاریگەریی ئەرێنی دەخاتە سەر تەندروستیی دڵ و مێشک''.
شلیک میوەیەکە کە دەوڵەمەندە بە سوودەکان و بوونی ڤیتامینیکی زۆر لە ناویدا کە ئەمەش وادەکات لە کاتی خواردنیدا سوودێکی زۆر بگەیەنێت بە جەستە و لەگەڵ سوودە زۆرەکەیدا تامێکی خۆشی هەیە
بەریتانییەکان بە شاندێکی سەربازی و سیاسییەوە دۆخی ئەمنی و ئابورییان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و رایانگەیاند، وەڵاتەکەیان ئامادەی هەموو هاوكارىی و پشتيوانييهكە بۆ پاراستنى ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و ههرێمى كوردستان.
شاندێکی سەربازی و سیاسی بەریتانیا لە یەک رۆژدا بە جیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، بافڵ تاڵەبانی، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە و دۆخی ئەمنی و ئابورییان تاتوێ کرد.
هێرشە درۆنی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، هەڕەشەکانی داعش و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا لە گرنگترین تەوەرەکانی گفتوگۆ بوون.
شاندەکەی بەریتانیا کە پێکهاتبوون لە جێگرى ئهدميراڵ ئێدوارد ئالگرين، ڕاوێژكارى باڵاى بهريتانيا بۆ ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكورى ئەفریقا و له ژمارهيهك ڕاوێژكار و كونسوڵى گشتيى بهريتانيا له هەولێر، پەیامی پشتیوانی لەندەنیان بۆ هەولێر دووپاتکردەوە.
نێچيرڤان بارزانى لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندەکە داعشی وەک مەترسییەکی راستەقینە لە عێراق و سوریا ناوبرد، دهربارهى هێرشه درۆنييهكانيش بۆ سهر ههرێمى كوردستان و به ئامانجگرتنى ژێرخانى وزهى له ههرێمى كوردستان رایگەیاند، هەڕەشەن زيان بە تهواوى ئابووريى عێراق دەگەنن و پێویسته ڕێگرى لهو هێرشانه بكرێت.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان یەکێکی دیکە بوو لەو سەرکردە سیاسییانەی کە لەگەڵ شاندەکەی بەریتانیا کۆبووەوە و ستایشی رۆڵی بەریتانیای لە شەڕی دژی داعش کرد و رایگەیاند، مەترسییەکانی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکە کۆتایی نەهاتووە.
پەیوەست بە هێرشە درۆنییەکان و بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی وتی، ئەو هێرشانە مەترسییەکی گەورەن و دەبێت رێگرییان لێبکرێت و نەهێڵرێت ئارامی وڵاتەکە تێکبدەن.
مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستانیش بە شاندەکەی راگەیاندووە، پێویستە ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگیردرێت و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان مسۆگەر بکرێت.
بارزانی بە پێویستی زانیووە، رێگری لە هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت و کۆتاییان پێبهێنرێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندەکەدا راگەیاند،پێویستە حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئەم سیاسەتە بەردەوام بێت و هەموو لایەنەکانیش بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.
قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکان و بە ئامانج گرتنی ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەگەڵ ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا هەنگاوی باش نراوە بە ئاراستەی سەقامگیری عێراق، بەڵام دووبارەبوونەوەی ئەمجۆرە هێرشانە مەترسییە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراقیش و هیواشی خواست ئەنجامدەرانی هێرشەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێن و رووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە.