هەژار عومەر، پزیشکی پسپۆڕە و گووتی خەڵکێکی زۆر هەیە دەڵێت، چۆن دەتوانن لە مانگی ڕەمەزان وەرزش بکەن؟ بە پێچەوانەوە، مانگی ڕەمەزان باشترین کاتە بۆ وەرزش، چونکە بە ڕۆژووبوون خۆی وەرزشێکە.
توێژینەوەکان دەریان خستووە وەرزش بە سکی برسی و پێش بەربانگ، سوودی دەبێت بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە یارمەتیدەرە بۆ سووتانی چەوری بەشێوەیەکی کاریگەر.
بۆ دابەزاندنی کێش و لەش و لارێکی ڕێک، بەشێک لە هاووڵاتییان مانگی ڕەمەزان بەدەرفەت دەزانن. بۆ دابەزاندنی کێشیان.
بەریتانییەکان بە شاندێکی سەربازی و سیاسییەوە دۆخی ئەمنی و ئابورییان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و رایانگەیاند، وەڵاتەکەیان ئامادەی هەموو هاوكارىی و پشتيوانييهكە بۆ پاراستنى ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و ههرێمى كوردستان.
شاندێکی سەربازی و سیاسی بەریتانیا لە یەک رۆژدا بە جیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، بافڵ تاڵەبانی، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە و دۆخی ئەمنی و ئابورییان تاتوێ کرد.
هێرشە درۆنی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، هەڕەشەکانی داعش و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا لە گرنگترین تەوەرەکانی گفتوگۆ بوون.
شاندەکەی بەریتانیا کە پێکهاتبوون لە جێگرى ئهدميراڵ ئێدوارد ئالگرين، ڕاوێژكارى باڵاى بهريتانيا بۆ ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكورى ئەفریقا و له ژمارهيهك ڕاوێژكار و كونسوڵى گشتيى بهريتانيا له هەولێر، پەیامی پشتیوانی لەندەنیان بۆ هەولێر دووپاتکردەوە.
نێچيرڤان بارزانى لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندەکە داعشی وەک مەترسییەکی راستەقینە لە عێراق و سوریا ناوبرد، دهربارهى هێرشه درۆنييهكانيش بۆ سهر ههرێمى كوردستان و به ئامانجگرتنى ژێرخانى وزهى له ههرێمى كوردستان رایگەیاند، هەڕەشەن زيان بە تهواوى ئابووريى عێراق دەگەنن و پێویسته ڕێگرى لهو هێرشانه بكرێت.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان یەکێکی دیکە بوو لەو سەرکردە سیاسییانەی کە لەگەڵ شاندەکەی بەریتانیا کۆبووەوە و ستایشی رۆڵی بەریتانیای لە شەڕی دژی داعش کرد و رایگەیاند، مەترسییەکانی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکە کۆتایی نەهاتووە.
پەیوەست بە هێرشە درۆنییەکان و بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی وتی، ئەو هێرشانە مەترسییەکی گەورەن و دەبێت رێگرییان لێبکرێت و نەهێڵرێت ئارامی وڵاتەکە تێکبدەن.
مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستانیش بە شاندەکەی راگەیاندووە، پێویستە ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگیردرێت و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان مسۆگەر بکرێت.
بارزانی بە پێویستی زانیووە، رێگری لە هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت و کۆتاییان پێبهێنرێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندەکەدا راگەیاند،پێویستە حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئەم سیاسەتە بەردەوام بێت و هەموو لایەنەکانیش بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.
قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکان و بە ئامانج گرتنی ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەگەڵ ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا هەنگاوی باش نراوە بە ئاراستەی سەقامگیری عێراق، بەڵام دووبارەبوونەوەی ئەمجۆرە هێرشانە مەترسییە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراقیش و هیواشی خواست ئەنجامدەرانی هێرشەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێن و رووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە.