ئەمڕۆ، ئیلۆن مەسک، لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی
سۆشیال میدیای خۆی، ئێکس، ڕایگەیاند، پەشیمانە لە هەندێک لەو پۆستانەی هەفتەی ڕابردوو
سەبارەت بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کردوویەتی.
مەسک لە کۆتایی
پۆستەکەیدا نوسیویەتی: "سنورم بەزاندووە".
مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە و خاوەنی کۆمپانیاکانی سپەیس ئێکس و تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس و تێسلایە و تا ئەم دواییانە لە کابینەی حکومەتەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بەڕێوەبەری دەزگای کارایی حکومەتی ئەمریکا بوو، بەڵام بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ترەمپ، وازی لە پۆستەکەی هێنا و رۆژانە لە میدیاکاندا شتی سەیر و سەمەرەی لەبارەوە بڵاودەبێتەوە.I regret some of my posts about President @realDonaldTrump last week. They went too far.
— Elon Musk (@elonmusk) June 11, 2025
بەپێی
راپۆرتێکی واشنتۆن پۆستی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، هۆشداریی داوەتە ئیلۆن مەسکی ملیاردێر،
ئەگەر بەپاساوی دروستبوونی ناکۆکییەکان یارمەتی دیموکراتە رکابەرەکانی بکات، ئەوە
دەرەنجامێکی مەترسیدار چاوەڕێی دەکات.
هێشتا
بەتەواویی نازانرێت هۆکاری پاشگەزبوونەوەی ئیلۆن مەسک لە هەڵوێستەکانی پێشووی
چییە، بەڵام میدیاکانی جیهان بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ بڵاوکراوە و هەڵوێستەکانی
هەردوکیان دەکەن.
ئەمڕۆ، وەزیری دارایی عێراق، لەگەڵ شاندی مامۆستایانی سلێمانی
کۆبوویەوە و هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەگەری ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی
کوردستان راگەیاند.
وەزارەتی دارایی عێراق، ئاشکرایکردووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی
عیراق، بە نوێنەری مامۆستاکانی شاری سلێمانی وتوە: دەبێت هانی حکومەتی هەرێم بدرێت خێرابکات لە (بەجێکردن -
بەبانکیکردن) تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان
رادەستبکاتەوە، ئینجا ئەوکاتە موچەی فەرمانبەران جاریکی تر دەنێرین.
وەزیری دارایی عێراق
ئاماژەی بەوەکردووە کە تاوتوێی ژمارەیەک پرسی پەیوەست بە دۆخی خوێندنی پارێزگاکە کراوە و
گوێی لە ژمارەیەک داواکاریی شاندەکە گرتووە بۆ دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنیان
لەچوارچێوەی بڕگەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق.
تەیف سامی
بەشاندی مامۆستانی سلێمانی وتووە کە "پەروەردە لە پێشینەی کارەکانی حکومەتدایە
لە بەرنامەکانی چاکسازی و گەشەپێدان".
شاندی
مامۆستایانی سلێمانی، هێشتا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە
نەخستووەتەڕوو، بڕیارە ئەمشە کاتژمێر 9:00 بگەنەوە شاری سلێمانی و کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانی سازبکەن و زانیارییەکانی خۆیان بخەنەڕوو.