دادگای فیدراڵی ئەو دوو سکاڵایەی رەکردەوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیان دەرکرد، یەکێک لە سکاڵاکارەکان دەڵێت، بە پاساوی نەبوونی پسپۆڕی سکاڵاکان رەتکراونەتەوە.
عومەر گوڵپی کاندیدی سەرکەوتووی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کە یەکێک بوو لەو کەسانەی سکاڵای بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان کردبوو رایگەیاند، بە پاساوی نەبوونی پسپۆڕی دادگای فیدراڵی سکاڵاکانی رەتکردونەتەوە.
دوو سکاڵا لە دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرابوون، سکاڵایەکییان لەلایەن سروە عەبدولواحید، کاوە عەبدولقادر و کوردەوان جەمال لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان و عومەر گوڵپی کاندیدی سەرکەوتووی کۆمەڵەی دادگەری بۆ پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرا بوون.
نەوەی نوێ لە سکاڵاکەیەدا کە دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمارییان کردبوو، داوایان لە دادگاکە کردبوو، بەهۆی هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و متمانە نەدان بە ئەنجومەنی وەزیران خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە.
نەوەی نوێ لە سکاڵاکەیەدا پشتی بە یاسای سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان ــ عێراق یاسای ژماره (1) ی ساڵی/ 2005 (1) و هەموارەکانی بەست بوو، کە لە خاڵی سێیەمی بڕگەی چوارەمی مادەی دەیەمدا هاتووە، لهم حاڵهتانهدا به فهرمانێ پهرلهمانی كوردستان ــ عێراق ههڵدهوهشێنێتهوه، ئهگهر پهرلهمان متمانهی بهئهنجومهنی وهزیران، له سێ پێكهاتهی وهزاری جیاوازی یهك لهدوای یهكدا نهدا.
کۆمەڵی دادگەری لە سکاڵاکەیەدا کە دژی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان تۆماریی کردبوو داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان، گەڕانەوەی هەموو ماف و ئیمتیازاتەکان لەلایەن ئەو 97 کاندیدەی کردبوو کە سوێندی یاساییان خواردووە، هەروەها داوای پابەندکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ئامادەکاری و ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان بە زووترین کات کردبوو.
کۆمەڵی دادگەری لە سکاڵاکەیدا پشتی بە بڕگەی چوارەمی مادەی دەیەمی یاسای سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان ــ عێراق یاسای ژماره (1) ی ساڵی/ 2005 (1) و هەموارەکانی بەست بوو، کە لە خاڵی دووەمدا هاتووە، ئهگهر لهماوهی (45) چل و پێنج رۆژدا لهبانگهێشت كردنی بۆ كۆبوونهوهی خولی ههڵبژاردن، ژمارهی یاسایی ئهندامان بهدهست نههات، به فهرمانێ پهرلهمانی كوردستان ــ عێراق ههڵدهوهشێنێتهوه.
رۆژی 2ی کانوونی یەکەمی 2024، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەرگاکانی بۆ پێشوازیکردن لە پەرلەمانتاران کردەوە، کرانەوەی دەرگاکانی پەرلەمان بەڕوی پەرلەمانتاراندا، بۆ تاتوێکردنی پرسە هەنوکەیی و پێشهات و گۆڕانکارییەکان نەبوو، بەڵکو تەنها بۆ سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمان بوو.
پەرلەمانی کوردستان لەو کاتەوە، دەرگاکانی بۆ هیچ دانیشتنێک نەکراونەتەوە و دیاریش نییە کەی کارا دەبێتەوە و دەتوانێت چالاکییەکانی دەستپێبکاتەوە.
دادگای فیدراڵیی عێراق
ئەو دوو سکاڵایەی ڕەتکردەوە کە لە دژی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تۆمار کرابوون.
لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەو دوو سکاڵایەی لە دژی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ
بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تۆمارکرابوون؛ ڕەتکردەوە.
سکاڵاکان لەلایەن شەش
پەرلەمانتارەوە لە دژی سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرانی
تۆمار کرابوون لە سکاڵاکاندا داوایان کردبوو، بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بە نایاسایی
بناسرێت و هەڵبوەشێنرێتەوە.
پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی
هەڵەبجە ڕۆژی 14-04-2025، لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند کرا، هەڵەبجە بووە 19ـهەمین پارێزگای عێراق
و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان.
ڕۆژی سێشەممە،
29-04-2025، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە کرد.