دابەزینی بەهای دۆلار
بەرامبەی بە دیناری عێراقی لە ساڵانی رابردوودا کارێکی ئەستەمبوو، بەڵام ئێستا بە
دوهۆکار بەهاین 100 دۆلار بۆ خوار 140 هەزار دینار دابەزیوە، بەڵم هێشتا
کاریگەری نەکردووەتە سەر دابەزینی نرخی
کاڵاو شمەک لە بازاڕەکاندا.
ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 139 هەزار
دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەکرا، ئەو دابەزینە چاوەڕواننەکراوە بەبێ هیچ
دەستێوەردانێکی حکومەتی عێراقە، لەماوەی رابردوودا حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندیی
هەوڵی زۆریاندا بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بۆ ئەو نرخەی بانکی ناوەندی
دیاریکردووە"131 هەزار دینار" بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
لە سێ ساڵی رابردوودا
بەهای 100 دۆلار لەسەرو 150 هەزار دینارەوە بوو، ئەمەش دەرگای بەڕووی حەواڵەکردن و
مامەڵەکردندا کردەوە و هەر ئەمەش وایکرد، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بە بەرزی
بمێنێتەوە و لە هەندێکک کاتیشدا 100 ۆلار دەگەیشتە
سەروو 170 هەزار دینار.
مانگێک زیاترە
بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەهای دۆلار بەرمبەر بە دینار دابەزیوە، جگە لە هۆکارە
ناوخۆییەکان، مامەڵەنەکردن بە حەواڵەکردنی دۆلارەوە وایکرد زیاتر بەهاکەی دابەزێت،
لەبەرئەوەی کاتێک بەهای دۆلار دادەبەزێت، حەواڵەکردنی دۆلار و گۆڕینەوەی بۆ دینار
قازانجێکی ئەوتۆ ناکات.
بەوتەی د.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی
سلێمانی دوفاکتەری سەرەکی وایکردووە، بەهای دۆلار بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە
دینار دابەزێت.
هۆکارەی یەکەم ئەوەیە، کەمی نەختینەی دینار لە بازاڕدا، وەزارەتی
دارایی عێراق گرفتی پارەی نەختینەیی هەیە و ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی کردووەتە سەر
دابەزینی بەهای دۆلار و بەرزبونەوەی بەهای دینار.
هەروەها وتی: هۆکاری دووەم ئەوەیە، ئەو دۆلارە زیادە لە بازرگانیدا
حەواڵە دەکرێت جارێکی تر هاوردەی ناوخۆی عێراق دەکرێتەوە، ئەمەش وایکردووە خستنە
روی دۆلار زیادبێت و خواسی لەسەر کەمببێتەوە.
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی
سلێمانی پێشبینی دەکات بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر دابەزێت و دەڵێت:
بەهای 100 دۆلار بۆ خوار 138 هەزار دینار دادەبەزێت.
لەساڵانی رابردوودا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە
دینار، ننرخی کاڵاو شمەکک لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوە، بەڵام لە ماوەی مانگی رابردوودا
نرخەکان لە بازاڕدا بە بەرزی ماونەتەوە و هیچ گۆڕانکاریییەکی بەسەردا نەهاتووە.
دادگای فیدراڵیی عێراق
ئەو دوو سکاڵایەی ڕەتکردەوە کە لە دژی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تۆمار کرابوون.
لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەو دوو سکاڵایەی لە دژی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ
بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تۆمارکرابوون؛ ڕەتکردەوە.
سکاڵاکان لەلایەن شەش
پەرلەمانتارەوە لە دژی سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرانی
تۆمار کرابوون لە سکاڵاکاندا داوایان کردبوو، بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بە نایاسایی
بناسرێت و هەڵبوەشێنرێتەوە.
پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی
هەڵەبجە ڕۆژی 14-04-2025، لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند کرا، هەڵەبجە بووە 19ـهەمین پارێزگای عێراق
و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان.
ڕۆژی سێشەممە،
29-04-2025، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە کرد.