کۆمپانیای دانەگاز
ڕاپۆرتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاستی بەرهەمهێنانیان لە
بەرزیدا ماوەتەوە و بەرهەمهێنان لە کێڵگەی
كۆرمۆر لە رۆژێکدا 500 ملیۆن پێی سێجا غازی تێپەڕاندووە.
داهاتی کۆمپانیاکە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ 171 ملیۆن دۆلار بووە، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ سەرقاڵ نۆژەنکردنەوە و بەرزکردنەوەی
ئاستی بەرهەمهێنان بوون.
لە ئێستادا دانەگاز سەرقاڵی پەرەپێدانی
پڕۆژەی کێڵگەی کۆرمۆرە، کە بە کۆرمۆر 250ناسراوە، کۆمپانیاکە دەڵێت: پڕۆژەکە زوتر
لەوادەی خۆی تەواو دەبێت، کارەکان بەخێرایی بەڕێوە دەچن.
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆمپانیاکە، ئەگەر پڕۆژەی پەرپێدانی کێڵگەی
کۆرمۆر تەواو ببێت، ئاستی بەرهەمێنانی گاز لە کۆمپانیاکە بەڕێژەی 50% بەرزدەبێتەوە.
لەبارەی کێڵگەی چەمچەماڵ، دانەگاز ئەوەی خستوەتەڕوو، وەک ئەوەی پێشتر
ڕاگەیەندرا، ئەم ساڵ 160 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە لەو کێڵگەیەدا، ئامانجی
سەرەتاییان بەرهەمهێنانی رۆژانە 75 ملیۆن پێی سێجا گازی سرووشتییە.
دانە گاز دەڵێت، بەراورد بە 2017 قەبارەی بەرهەمهێنانی گاز لەلایەن
کۆمپانیاکەوە 75% بەرزبووەتەوە.
ئامادەکارییەکانی ئێران بۆ هێرشی پێشوەختە لە
دژی ئیسرائیل بەردەوامە و ئەگەری هێرشی پێشوەختەی ئیسرائیلیش بۆ سەر ئێران ڕەتناکرێتەوە.
تا دێت گرژ و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ
زیاتر دەبن، ئەوەیش وایکردوووە دوو وڵاتەکە ئامادەباشی بەرز لەناو هێزە سەربازی و
ئاسمانییەکانی خۆیاندا ڕابگەیەنین.
ئامادەباشی ئیسرائیل بریتی بوو لە فراوانکردنی
بەرچاوی جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لەناویاندا گومەزی ئاسنین و تیژڕۆ، بە
ئامانجی پاراستنی شارە گەورەکان، وەک تەلئەڤیڤ لە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران یان
حزبوڵڵا.
پێگەی ئێرەم نیوز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی رۆژئاواییەوە
بڵاویکردەوە، زانیارییە هەواڵگرییەکان جموجۆڵە سەربازییەکانی ئێرانیان ئاشکرا
کردووە، لەوانە کۆکردنەوەی مووشەکی بالیستیک و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری.
رۆژاواییەکان جوڵەکانی ئێران بە ئاماژەیەی
ئامادەکاری بۆ هێرشی پێشوەختە بە ئامانجی تێکدانی توانا بەرگرییەکانی ئیسرائیل پێش
هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراو لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە.
هاوشێوەی ئێران، جوڵەی و ئامادەکاری سەربازی ئیسرائیلیش
پشتراستکراونەتەوە، جوڵەکان وەک ئاماژەی ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و هەندێک
شوێنی سەربازی لە لوبنان و یەمەن خوێندراوەتەوە.
هاوکاتی جوڵەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە
سەر یەکتر، چەند پێگەیەکی رۆژنامەوانی جیهانی جوڵەی هەواڵگیری ئەمریکایان لە رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست پشتراستکردوەتەوە.
بەپێی ئەو پێگانە کە پشتیان بە پێگە ئەلکترۆنییەکانی
بواری هاتووچۆی ئاسمانی بەستووە، لە ئێران، کەنداوی عەرەبی و دەریای عوماندا جوڵەی
فڕۆکەی هەواڵگیری ئەمریکا بینراوە.
دوای هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ،
نەتەنز و ئەسفەهان لە 22ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا، ئەو جوڵانەی ئەمریکا بە یەکەم جوڵەی
ئەو وڵاتە دادەنێرن لەو ناوچانەدا.
جوڵە ئاسمانی و هەواڵگیرییەکانی ئەمریکا بەسەر
ناوچەکانی دەوروبەری ئێراندا ، ئاماژەیەکی ڕوونە کە واشنتۆن ئۆپەراسیۆنی کۆکردنەوەی
هەواڵگری ئەنجام دەدات وەک ئامادەکارییەک بۆ خولی دووەمی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان
یان سەکۆکانی بەرگری ئاسمانی ئێران.