کونسوڵی نوێی ئەمریکا
لە هەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆکی یەکێتی کرد و لە بەرامبەر نزیککردنەوەی بۆچوونەکان
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، سوپاسی بافڵ تاڵەبانی
کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی
سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
دەباشان پێشوازی لە گويندهلن گرين، كونسوڵى گشتيی نوێ و ستيف بيتنهر، كونسوڵى
گشتيی پێشووى ئهمریکا له ههرێمى كوردستان كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا،
بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە گويندهلن گرين کرد و پشتگیریی یەکێتی بۆ سەرخستنی کارەکانی
دووپاتکردەوە. هەروەها سوپاسی ستيف بيتنهری کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی
داهاتوویدا بۆ خواست.
پرسە سیاسی، ئابووری و
ئەمنییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا خرایەبەر باس و بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا. سەرۆکی
یەکێتی پەرۆشیی یەکێتی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و پێشخستنیان لە چوارچێوەی
پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان دووپاتکردەوە.
كونسوڵى گشتيی نوێی ئەمریکا
سوپاسی رۆڵی سەرۆک بافڵی کرد لە نزیککردنەوەی بۆچوونەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی
نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.
ئامادەکارییەکانی ئێران بۆ هێرشی پێشوەختە لە
دژی ئیسرائیل بەردەوامە و ئەگەری هێرشی پێشوەختەی ئیسرائیلیش بۆ سەر ئێران ڕەتناکرێتەوە.
تا دێت گرژ و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ
زیاتر دەبن، ئەوەیش وایکردوووە دوو وڵاتەکە ئامادەباشی بەرز لەناو هێزە سەربازی و
ئاسمانییەکانی خۆیاندا ڕابگەیەنین.
ئامادەباشی ئیسرائیل بریتی بوو لە فراوانکردنی
بەرچاوی جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لەناویاندا گومەزی ئاسنین و تیژڕۆ، بە
ئامانجی پاراستنی شارە گەورەکان، وەک تەلئەڤیڤ لە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران یان
حزبوڵڵا.
پێگەی ئێرەم نیوز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی رۆژئاواییەوە
بڵاویکردەوە، زانیارییە هەواڵگرییەکان جموجۆڵە سەربازییەکانی ئێرانیان ئاشکرا
کردووە، لەوانە کۆکردنەوەی مووشەکی بالیستیک و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری.
رۆژاواییەکان جوڵەکانی ئێران بە ئاماژەیەی
ئامادەکاری بۆ هێرشی پێشوەختە بە ئامانجی تێکدانی توانا بەرگرییەکانی ئیسرائیل پێش
هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراو لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە.
هاوشێوەی ئێران، جوڵەی و ئامادەکاری سەربازی ئیسرائیلیش
پشتراستکراونەتەوە، جوڵەکان وەک ئاماژەی ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و هەندێک
شوێنی سەربازی لە لوبنان و یەمەن خوێندراوەتەوە.
هاوکاتی جوڵەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە
سەر یەکتر، چەند پێگەیەکی رۆژنامەوانی جیهانی جوڵەی هەواڵگیری ئەمریکایان لە رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست پشتراستکردوەتەوە.
بەپێی ئەو پێگانە کە پشتیان بە پێگە ئەلکترۆنییەکانی
بواری هاتووچۆی ئاسمانی بەستووە، لە ئێران، کەنداوی عەرەبی و دەریای عوماندا جوڵەی
فڕۆکەی هەواڵگیری ئەمریکا بینراوە.
دوای هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ،
نەتەنز و ئەسفەهان لە 22ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا، ئەو جوڵانەی ئەمریکا بە یەکەم جوڵەی
ئەو وڵاتە دادەنێرن لەو ناوچانەدا.
جوڵە ئاسمانی و هەواڵگیرییەکانی ئەمریکا بەسەر
ناوچەکانی دەوروبەری ئێراندا ، ئاماژەیەکی ڕوونە کە واشنتۆن ئۆپەراسیۆنی کۆکردنەوەی
هەواڵگری ئەنجام دەدات وەک ئامادەکارییەک بۆ خولی دووەمی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان
یان سەکۆکانی بەرگری ئاسمانی ئێران.