تەندروستی

٩ سوودی سەرسوڕهێنەری خواردنی هێلکە لە بەیانیاندا

Mic
2023-10-16

خواردنی 4-7 هێلکە لە هەفتەیەکدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی 75%”.
هێلکە لە ژەمەکانی بەیانیاندا لە سەرانسەری جیهاندا وەک ماددەیەکی خۆراکی پێویست دادەنرێت، جا چ هێلکەی کوڵاو، یان سورکراو، یاخود هێلکەی تێکەڵکراو پێشکەش بکرێت، چەندین سوودی هەیە، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ماڵپەڕی Health Shots بڵاویکردووەتەوە.

هێلکە ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە خۆراکیەکان لەخۆدەگرێت، ڤیتامینەکانی A، B5، B12، D، E، K، و B6، فۆلێت، فسفۆڕ، کالیسیۆم، زینک، پرۆتین، چەوری تەندروست لەخۆدەگرێت، کە ئەم سوودانە بە جەستە دەبەخشێت:
1.باشترکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵ
کۆلیسترۆڵ مادەیەکی مۆمی و چەورییە و لە هەموو خانەکانی لەشدا هەیە ،توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی هێلکە ڕۆژانە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زیادکردنی ئاستی HDL، یان کۆلیسترۆڵ.

2. کەمکردنەوەی ترایگلیسیرید
ترایگلیسیرید لە خوێندا هەیە، بەرزبوونەوەی ئاستی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات، هێلکە ترشی چەوری تێدایە کە دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی ئاستی ترایگلیسیرید بدات.

3. دابینکردنی پرۆتینی تەواو
هێلکە هەر نۆ ترشە ئەمینییە "پێویستەکان" لەخۆدەگرێت، کە بنەمای بنیاتنانی پرۆتینن، بەو پێیەی جەستە توانای دروستکردنی ئەو پرۆتینانەی نییە، پێویستە هێلکە بخرێتە ناو خۆراکەوە.

4. هەستکردن بە تێری
دەستپێکردنی ڕۆژ بە هێلکە بۆ نانی بەیانی دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ماوەیەکی زیاتر هەست بە تێری بکەیت و بەم شێوەیەش بە درێژایی ڕۆژ کەمتر بخۆیت.

5. تەندروستی دڵ باشتر
خواردنی یەک بۆ سێ هێلکە لە هەفتەیەکدا یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان. لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی 4-7 هێلکە لە هەفتەیەکدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بەڕێژەی 75%.

6. بەرەوپێشبردنی تەندروستی مێشک
خواردنی هێلکە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D یارمەتی باشترکردنی تەندروستی مێشک دەدات چونکە ڤیتامین D پێکهاتەیەکی گرنگی مادەی خۆڵەمێشییە لە مێشکدا. هەروەها هێلکە کۆلین لەخۆدەگرێت کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن و بەرزکردنەوەی کارکردنی مێشک دەدات.

7. باشترکردنی توانای بەرگری لەش
هێلکە هێزێکی پڕۆتینە، هەروەها زینک و سیلینیۆمی تێدایە، هەردووکیان یارمەتی بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری سروشتیت دەدەن.

8. پاراستنی تەندروستی چاو
پێکهاتەکانی هێلکە بریتین لە ڤیتامین A، لوتین، زینک، زێکسانتین کە ماددە خۆراکییە گرنگەکانن بۆ پاراستنی تەندروستی چاو. هەروەها تایبەتمەندییەکی تێدایە کە قژ لە تێکچوون دەپارێزێت.

9. پاڵپشتی هەوڵەکانی دابەزاندنی کێش
دەوڵەمەندە بە کالۆری و پرۆتینی کوالیتی بەرز، هێلکە یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان کە دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی کێش بدات. هەروەها هەست بە تێربوون دەبەخشێت و میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

بەغدا لە پلەی یەکەمدایە.. ملیۆنێک 613 هەزار کەس کارتی دەنگدانیان نوێ کردووەتەوە

Mic
2025-05-28

بەپێی ئامارى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، لە نوێکردنەوە کارتى بایۆمەترى دەنگداندا، پارێزگاى بەغداد لەسەر ئاستى عێراق لە پلەى یەکەمدایە، لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان هەولێر لەپێش پارێزگاکانى دیکەوەیە.

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، تا ئێستا لەسەرتاسەرى عێراق و هەرێمى کوردستان ملیۆنێک و 613 هەزار و 421 دەنگدەر تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە

بەپێی ئامارەکە، پارێزگاى بەغداد لە نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران لە پلەى یەکەمدایە بە زیاتر لە 346 هەزار دەنگدەر، پاشان نەینەوا دێت بە 237 هەزار و 90 دەنگدەر.

لەسەر ئاستى پرێزگاکانى هەرێمى کوردستان، هەولێر لە پلەى یەکەمدایە بە 116 هەزار و 724 دەنگدەر، پاشان سلێمانى بە 85 هەزار و 464 دەنگدەر، دهۆک بە 60 هەزار و 422 دەنگدەر.

بەپێی ئامارەکانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان 29 ملیۆن و 118 هەزار کەس مافى دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنى داهاتوو، لەو ژمارەیە، نزیکەى 20 ملیۆنیان خۆیان لە سیستمى بایۆمەترى دەنگدان تۆمارکردووە .

بەپێی بڕیاری کۆمسیۆن، پڕۆسەى نوێکردنەوەى تۆمارى بایۆمەترى دەنگدان، لە 25 ى ئازارەوە دەستیپێکردووە و تا 15 ى حوزەیران بەردەوام دەبێت.

بڕیارە لە رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق بەڕێوەبچێت، حێراق کراوە بە 18 بزنەی هەڵبژاردن و هەر بارێزگایەک بەزنەیەکی هەڵبژاردن دەبێت.