تەندروستی

ئایا قرقێنەی بەردەوام بە یەکێک لە نیشانەکانی دڵەکزێ دادەنرێت ؟

Mic
2024-09-12

 دکتۆر ئۆلریچ، سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەیی پزیشکانی گەدە و ڕیخۆڵە لە ئەڵمانیا دەڵێ، قرقێنەی بەردەوام نیشانەی دڵە کزێیە و بەهۆی لاوازی ئەو ماسولکەیە ڕوودەدات، کە دەرچەی چوونە ژوورەوەی گەدە دادەخات.

ڕێگاکانی چارەسەرکردن بریتین لە :

.ڕێکخستنی ژەمە خۆراکییەکان، ئەویش بە دوور کەوتنەوە لە ژەمە چەورەکان، خواردنی بەهارات، خواردنی زۆر ترش وەک سرکە و خواردنەوە گازییەکان.
.دوورکەوتنەوە لە زۆرخۆری بەتایبەتی پێش خەوتن، چونکە کاتێک لە جێگەدا پاڵدەکەویت و گەدەت پڕە، هێزی کێشکردن ترشی گەدە پاڵ دەنێت بەرەو سەرەوە بۆ سورێنچک.
.دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی بڕێکی زۆر کافایین، بەتایبەتی دوای وەزهێنان لە جگەرەکێشان بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی.  
.ئەگەر دڵەکزێ دووبارە بوویەوە، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت، چونکە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی گەڕانەوەی ترشەڵۆک بۆ گەدە و سورێنچک.

More News

Most Popular

هەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

Mic
2024-09-19

وەزارەتی دارایی عێراق، راگەیەندراوێکی لەبارەی مووچە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، وەزارەتەکەمان پابەندە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێری کۆمەڵایەتی و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە وادەی خۆیدا و بەپێی یاسا کارپێکراوەکان.

ئەم راگەیەندراوەی وەزارەتی دارایی لە کاتێکدا دێت، کە چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، ئەگەر نرخی نەوت روو لە دابەزین بکات، حکومەتی عێراق توانای دابینکردنی مووچەی نابێت.

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، ئەو دەنگۆیانەی بەم دواییە لەلایەن هەندێك لە كەسایەتییەكانەوە باسكراوە، سەبارەت بەوەی وەزیری دارایی رایگەیاندووە، لە مانگەكانی ئایندەدا توانای دابەشكردنی مووچەیان نابێت، بەتەواوی دوورە لە راستیییەوە. دەڵێت: وەزیری دارایی لێدوانی لەوشێوەیەی نەداوە. 

هاوکات وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەدا دڵنیایی لەبارەی زامنکردنی مووچە و دەرماڵەی وەزارەتی کارەبا دەدات.