هەواڵ

گەنجێکی کورد لە لایەن ئێرانەوە لە سێدارە درا

Mic
2024-09-12

میدیاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاویان کردەوە، دوێنێ ڕژێمی ئێران هاوڵاتییەکی کوردی بە ناوی “سەجاد بەندەگی” خەڵکی هەرسین لەسێدارەدا، دەشڵێن، سەجاد بەندەگی، تەمەنى ٣٧ ساڵە و خەڵکی هەرسینی سەر بە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر هاوڵاتییەکی کورد بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو.
میدیاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاویان کردەوە، دوێنێ ڕژێمی ئێران لە زیندانیی قزڵحیساری کەرەج هاوڵاتییەکی کوردی بە ناوی “سەجاد بەندەگی” خەڵکی هەرسین لەسێدارەدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەجاد بەندەگی، تەمەنى ٣٧ ساڵە و خەڵکی هەرسینی سەر بە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، سزای سێدارەی ئەو هاوڵاتییە چەند کاتژمێرێک دوای گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانیی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
هاوکات، ئەو هاوڵاتیە ١٠ ساڵ پێش ئێستا دەستگیرکرابوو لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو، دوێنی سزاکەی بەسەردا جێبەجێکرا.
جێگاى ئاماژەیە، لە مانگی ئابی ٢٠٢٤ نزیکەی ٩٤ هاوڵاتیی لەسێدارە دراون، کە لە ٢١٪ ـی ئەوانە کورد بوون، ئەم ئامارە بەراورد بە مانگی تەمووزی ڕابردوو زیادی کردووە، کە ٥٥ هاوڵاتیی لەسێدارە درابوون.

More News

Most Popular

تەندروستی

هێل یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات

Mic
2024-09-18

لە ماڵپەڕی پزیشکی "Healthy Life Me" بڵاو کراوەتەوە، هێل ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، هەروەها کار بۆ سوتاندنی چەوری دەکات، جەستە لە ژەهرەکانی ڕزگار دەکات.
هێل پرۆسەی هەرسکردن و ئەنزیمەکانی هەرس چالاک دەکات بە شێوەیەکی بەرچاو میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە، چونکە کاردەکات بۆ هاوسەنگکردنی بەکتریاکانی ناو ڕیخۆڵەکان و بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا خراپەکان و بەم شێوەیەش ماددە خۆراکییەکان هەڵدەمژێت.
هەروەها چەندین سوودی تری هێلیان دەستنیشان کردووە کە بریتین لە:
١. یارمەتی هەرسکردن دەدات.
٢. هەوکردن کەمدەکاتەوە.
٣. رێگری دەکات لە دروستبوونی برینی گەدە.
٤. کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم.
٥. دژە ئۆکسێنەری تێدایە.
٦. تەندروستی ڕیخۆڵە باشتر دەکات.
٧. گرژبوونی ماسولکەکان کەمدەکاتەوە.
٨. بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
٩. ئەگەری توشبوون بە هەندێک وەرەم کەمدەکاتەوە.
١٠. رێگری دەکات لە خوێنمەیین بوون.