Tech

کاتژمێری نوێی ئەپڵ ژاوەژاوی با کەمدەکاتەوە لەکاتی پەیوەندیکردندا

Mic
2024-09-11

ئەپڵ کاتژمێری نوێی زیرەکی خۆی ڕاگەیاند کە بریتییە لە Apple Watch Series 10 کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی لەگەڵدایە، لەوانە تایبەتمەندی جیاکردنەوەی دەنگ کە کوالێتی دەنگ لە کاتی پەیوەندی تەلەفۆنیدا باشتر دەکات.

ئەپڵ دەڵێت، بزوێنەری دەماری کە لە نەوەی دەیەمی کاتژمێرە زیرەکەکەیدا دروستکراوە توانای کەمکردنەوەی دەنگی پاشبنەما هەیە لەکاتی پەیوەندی تەلەفۆنی یان پەیوەندی دەنگیی FaceTime، ئەمەش دەنگی بەکارهێنەر ڕوونتر و پاکتر دەکات بۆ لایەنی بەرامبەر.

ئەم تایبەتمەندییە تەنانەت لە ژینگە ژاوەژاوەکاندا بە شێوەیەکی کاریگەر کاردەکات، وەک شوێنی کراوە لە ڕۆژێکی بادا یان لەناو چێشتخانە قەرەباڵغەکاندا، بەپێی کۆمپانیاکە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم تایبەتمەندییە لە وەشانی نۆیەمی پێشووی ئەپڵ واتچ یان وەشانی پێشووتردا بەردەست نییە، بەڵام لە ئەپڵ واتچ Ultra 2دا هەیە، کە تایبەتمەندی کەمکردنەوەی دەنگی با لە کاتی پەیوەندیکردندا پێشکەش دەکات.

سەبارەت بە ئایفۆنەکان، ئەپڵ لە ئێستاوە تایبەتمەندی جیاکردنەوەی دەنگی لە کاتی پەیوەندی تەلەفۆنیدا دابین دەکات، هەروەها هەر چوار وەشانی ئایفۆن ١٦ تایبەتمەندییەکی نوێی تێدایە بۆ کەمکردنەوەی ژاوەژاوی با بە تایبەتی.

ئەپڵ دەڵێت ئەلگۆریتمەکانی بنەمای فێربوونی ئامێر یارمەتی کەمکردنەوەی ژاوەژاوی با دەدەن بۆ باشترکردنی کوالێتی دەنگ.

هەروەها کۆمپانیای ئەپڵ دیزاینی کاتژمێرە نوێیەکەی باشتر کردووە، کە شاشەیەکی گەورەتر و ئەستوورییەکی تەنکتر لە وەشانی پێشووی لەگەڵدایە، هەروەها تایبەتمەندی دیاریکردنی کۆتایی هاتنی هەناسەدان لە کاتی خەودا زیادکردووە، هەروەها نیازی خۆی ڕاگەیاندووە کە هەمان تایبەتمەندی لە زنجیرەی ٩ زیاد بکات و وەشانی Ultra 2.

بڕیارە کاتژمێرە نوێیەکە لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لە نرخی٤٠٠ دۆلارەوە دەست پێبکات.

More News

Most Popular

تەندروستی

هێل یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات

Mic
2024-09-18

لە ماڵپەڕی پزیشکی "Healthy Life Me" بڵاو کراوەتەوە، هێل ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، هەروەها کار بۆ سوتاندنی چەوری دەکات، جەستە لە ژەهرەکانی ڕزگار دەکات.
هێل پرۆسەی هەرسکردن و ئەنزیمەکانی هەرس چالاک دەکات بە شێوەیەکی بەرچاو میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە، چونکە کاردەکات بۆ هاوسەنگکردنی بەکتریاکانی ناو ڕیخۆڵەکان و بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا خراپەکان و بەم شێوەیەش ماددە خۆراکییەکان هەڵدەمژێت.
هەروەها چەندین سوودی تری هێلیان دەستنیشان کردووە کە بریتین لە:
١. یارمەتی هەرسکردن دەدات.
٢. هەوکردن کەمدەکاتەوە.
٣. رێگری دەکات لە دروستبوونی برینی گەدە.
٤. کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم.
٥. دژە ئۆکسێنەری تێدایە.
٦. تەندروستی ڕیخۆڵە باشتر دەکات.
٧. گرژبوونی ماسولکەکان کەمدەکاتەوە.
٨. بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
٩. ئەگەری توشبوون بە هەندێک وەرەم کەمدەکاتەوە.
١٠. رێگری دەکات لە خوێنمەیین بوون.