شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەی وریا حەمە کەریم توشی ڕوداو بووە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانییە و ئۆتۆمبێلەکەشی هەڵگری ژمارەی هەمان وڵاتە. شۆفێری بارهەڵگرەکە لە سەر دۆسیەکە ڕایگەیاندوووە" تەماتەی لە تارانەوە هێناوە و لە مەرزی پەروێزخانەوە داخڵ بووە، ئەوە لە کاتێکدایە وەزارەتی کشتوکاڵ 10 ڕۆژە هاوردەکردنی تەماتەی قەدەغەکردوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دیجتیتاڵ میدیای مایک لە سەرچاوەیەکی ئەمنی وەرگرتووە، شۆفێری ئەو بارهەڵگرەی لەگەڵ ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنوس وریا حەمە کەریم توشی ڕوداوی هاتووچۆ بووە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانییە و ئۆمبێلەکەشی هەڵگری ژمارەی هەمان وڵاتە.
دوای ڕوداوەکە، شۆفێری بارهەڵگرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و وتەی سەرەتایی لەسەر ڕوداوەکە لێ وەرگیراوە.
بەپێی وتەکانی شۆفێرەکە کە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە خستویەتیەڕوو،" تەماتەی لە ئێرانەوە هاوردەی سلێمانی کردووە".
ئەگەرچی شۆفێرەکە ئەو دانپێدانانەی لە بەردەم دادوەردا هەبووە، بەڵام ماوەی 10 ڕۆژە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە هاوردەکانی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە کراوە.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان کە ڕۆژی 22ـی کانوونی دووەمی 2025 دەرچووە، لە 26ـی کانوونی دووەمی 2025 تا کاتێکی نادیار هاوردەکردنی تەماتە قەدەغە دەکرێت.
شۆفێری بارهەڵگرەکە ڕەتیکردوەتەوە بارەکەی قاچاخ بووبێت و ڕایگەیاندووە، بەشێوەیەکی فەرمی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە هاتووەتە هەەرێمی کوردستان.
ڕوداوە هاتووچۆکە لەسەر ڕێگای عەربەت - سلێمانی بووە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی عەربەت هێڵکاری ڕوداوەکەی کردووە و بەپێی هێڵکارییەکان "ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگاکە لە کار کەوتووە، وریا حەمە کەریم ئۆتۆمبێلەکەی لە قەراخ ڕێگاکە ڕاگرتووە و وستویەتی هاوکاری بکات، لەو کاتەدا بارهەڵگرێک هاتووە سەرەتا خۆی بەو ئۆتۆمبێلەدا کێشاوە کە لە کار کەوتووە، دواتر خۆشی بە ئۆتۆمبێلەکەی وریا حەمە کەریمدا کێشاوە".
بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی بە مایکی وت،" بەپێی هێڵکارییەکان لە کاتی ڕوداوەکەدا وریا حەمە کەریم لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا نەبووە، بەڵکو لە نزیک ئەو ئۆتۆمبێلە بووە کە لە کارکەوتووە".
لەم ڕوداوەدا جگەلە وریا حەمە کەریم شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەش گیانی لەدەستداوە کە وریا حەمە کەریم ویستویەتی لە کاتی لە کارکەوتنی ئۆتۆمبێلەکەی هاوکاریی بکات، شۆفێری بارهەڵگرەکەش لە ڕوداوەکەدا برینداربووە بەڵام دۆخی تەندروستی جێگیرە و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
وریا حەمە کەریم ماوەی 12 ساڵە لە کەناڵی ئێن ئاڕتی کار دەکات کە لەلایەن جوڵانەوەی نەوەی نوێوە خاوەندارێتی دەکرێت، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە گومان کردن لە ڕوداوەکە ڕایگەیاند،" تا ئێستا بەدواداچوونی تەواوییان نەکردووە، بەڵام هیچ شتێک لەم وڵاتەدا دور نییە".
وریا حەمە کەریم لە ساڵی 1987 لە دایکبووە، باوکی خۆی نەبینووە و بەهۆی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە گیانی لەدەستداوە.
وریا تاقانەی خێزانەکەی بووە، لە دوای کۆچیی دوایی باوکییەوە لەگەڵ دایکی ژیاوە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵ بووە.
داخستنی ئاسمانی تورکیا بە روی فرۆکەخانەکانی سلێمانی و بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران، بە شێوەیەکی کاریگەر وەبەرهێنانی بیانی لە سلێمانی کەمکردوەتەوە.
بۆردومان و گه‌مارۆى ئاسمانى گه‌شته‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیا له‌لایه‌ك و په‌لامارى بنكه و باره‌گاكانى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێرانیش له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه له‌لایه‌كى دیكه‌وه بوونه‌ته هۆكارێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له سنورى پارێزگاى سلێمانى
بەپێی ئەنجامەکانی راپرسییەکی توێژینەوەیەکی ناوەندی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیژیله (%83) به‌شداربووان بۆردومانى هه‌ردوو وڵاتى دراوسێى هه‌رێم (توركیا و ئێران) له‌گه‌ڵ راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌هۆكارێكى زۆر كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى هه‌ژمارده‌كه‌ن، به‌جۆرێك زیاتر له (%43)ى به‌شداربوون به هۆكارێكى (زۆر زۆر) و له (40%)كه‌ى دیكه‌شیان به هۆكارێكى كاریگه‌رى (زۆر)له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی ناوەندی ڤیژن، بۆردومان و گه‌مارۆى سه‌رفرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى هۆكارێكى دیكه‌ى كاریگه‌ره له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له‌و پارێزگایه‌دا، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌م فاكته‌ره به ئه‌ندازه‌ى (1%) زیادبكات له‌به‌رامبه‌ردا قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى به ئه‌ندازه‌ى له (0.51%) كه‌مبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
لە توێژینەوەکەدا پێشنیاز کراوە بۆ به‌كارهێنانى كه‌ناڵه دیبلۆماتیه‌كان بۆ لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و كۆتایی هێنان به بۆردومانى هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران.
وه‌به‌رهێنانى بیانی
وه‌به‌رهێنانى بیانی بریتیه له‌و وه‌به‌رهێنانه‌ى كه لایه‌نى وه‌به‌رهێن له ده‌ره‌وه‌ى سنورى ئه‌و وڵاته‌یه كه وه‌به‌رهێنانى تێدا ئه‌نجامده‌دات و سه‌رمایه‌ى(بیرى ، نه‌ختینه‌یی) خۆى له وڵاتی خانه‌خوێدا به‌گه‌ڕده‌خات،ئه‌میش دابه‌ش ده‌كرێت به دوو جۆره‌وه كه (وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى، وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى)
وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى: ئه‌و جۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه خۆى ده‌بینێته‌وه له شێوه‌ى قه‌رز و كڕینى پشك و قه‌واڵه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ى خودى وه‌به‌رهێنى بیانى سه‌رۆكارى له بڕیارى كارگێڕى بكات و خۆى بخاته ناو كاره‌كانه‌وه،به‌ڵكو له چوارچێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردن به كاغه‌زه داراییه‌كان وه‌به‌رهێنانى ده‌كات.
وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى: ئه‌وجۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه راسته‌وخۆ خودى وه‌به‌رهێن به‌شدارى له پرۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كان ده‌كات له وڵاتى میوانداردا، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه كه ئه‌م ته‌وه‌ره بابه‌تى سه‌ره‌كى توێژینه‌وه‌كه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌ى زیاترى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
لەم لینکەوە خوێنەری تەواوی توێژینەوەی رۆڵى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان ساڵانى (2006-2024) پارێزگاى سلێمانى وه‌ك نمونه‌یه‌ك