لە ئێستادا چەند کەمپینێکی مانگرتنی خواردن لە جیهاندا بەڕێوەدەچێت کە درێژترینیان لە بەریتانیایە و 130 ڕۆژی تێپەڕاندووە، کورترینیشان لە هەرێمی کوردستانە. "ئازادی و دادپەروەری" ناونیشانی زۆرینەی چالاکییەکانە.
لەیلا سویف ماوەی 131 ڕۆژە لە بەردەم نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا مانگرتنی خواردنی ڕاگەیاندووە، داواکاری ئەم ژنە ئازادکردنی کوڕەکەیەتی بە ناوی عەلا عەبدولفەتاح کە ماوەی 5 ساڵە لەلایەن میسرەوە بە تۆمەتی" بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکراوە.
ئەم خێزانە کە بە ڕەچەڵەک میسرین خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانیشن، بۆیە حکومەتی بەریتانیا چەند هەوڵێکی بۆ ئازادکردنی عەلا ئەنجامداوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
"نا بۆ سێشەممەی لە سێدارەدان" ناونیشانی ئەو مانگرتن لە خواردنەیە کە ماوەی 54 هەفتەیە لە زیندانەکانی ئێران بەشێوەی تەناوب لەناو زیدانیاندا بەڕێوەدەچێت.
مانگرتنەکە بە شێوازێکە لە هەر هەفتەیەکەدا کۆمەڵێک زیندانیکراو بەشداری چالاکییەکە دەکەن، ئەوەیش دژی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان لە ڕۆژانی سێشەممەدا.
خراپی دۆخی مرۆیی لە غەززە چالاکوانانی مرۆیی لە سەرانسەری جیهاندا نیگەران کردووە، لە 8ـی تشرینی دووەمی 2024ـەوە چەند چالاکوانێکی مەدەنی لەبەردەم باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆرک مانگرتنی خواردنیان ڕاگەیاندووە.
وێڕای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل، بەڵام ئەو چالاکوانانە لە مانگرتن بەردەوامن داوای ڕاگرتنی یەکجاری جەنگ دەکەن .
مزیە ئاماگلۆبێل ڕۆژنامەنوسێکە لە جۆرجیا ماوەی 28 ڕۆژە لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدا مانگرتنی خواردنی ڕاگەیاندووە، مانگرتنەکە دژی دەستبەسەرکردنی چالاکوانان و سەرکەوتکردنی ئازادی ڕادەبڕینە.
ماوەی 12 ڕۆژە ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی، خێوەتیان هەڵداوە و مانیان لە خواردن گرتووە.
داواکاری سەرەکیان، دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووە لەگەڵ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، دابەشكردنی مووچە لە کاتی خۆیدا و تەوتینکردنی مووچەکانیان لە بانکە فیدراڵییەکان.
ئەم کەسانە لە سەرەتای مانگرتنەکەیانەوە لە ژێر چاودێری پزیشک و تیمەکانی تەندروستیدان، بەڵام ناو بەناو تەندروستیان تێک دەچێت دەگەیەنرێنە نەخۆشخانە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یەکەم بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان بوو داوای شکاندنی مانگرتنی لێکردن، بەڵام ڕەتیانکردەوە.
داخستنی ئاسمانی تورکیا بە روی فرۆکەخانەکانی سلێمانی و بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران، بە شێوەیەکی کاریگەر وەبەرهێنانی بیانی لە سلێمانی کەمکردوەتەوە.
بۆردومان و گه‌مارۆى ئاسمانى گه‌شته‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیا له‌لایه‌ك و په‌لامارى بنكه و باره‌گاكانى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێرانیش له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه له‌لایه‌كى دیكه‌وه بوونه‌ته هۆكارێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له سنورى پارێزگاى سلێمانى
بەپێی ئەنجامەکانی راپرسییەکی توێژینەوەیەکی ناوەندی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیژیله (%83) به‌شداربووان بۆردومانى هه‌ردوو وڵاتى دراوسێى هه‌رێم (توركیا و ئێران) له‌گه‌ڵ راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌هۆكارێكى زۆر كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى هه‌ژمارده‌كه‌ن، به‌جۆرێك زیاتر له (%43)ى به‌شداربوون به هۆكارێكى (زۆر زۆر) و له (40%)كه‌ى دیكه‌شیان به هۆكارێكى كاریگه‌رى (زۆر)له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی ناوەندی ڤیژن، بۆردومان و گه‌مارۆى سه‌رفرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى هۆكارێكى دیكه‌ى كاریگه‌ره له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له‌و پارێزگایه‌دا، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌م فاكته‌ره به ئه‌ندازه‌ى (1%) زیادبكات له‌به‌رامبه‌ردا قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى به ئه‌ندازه‌ى له (0.51%) كه‌مبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
لە توێژینەوەکەدا پێشنیاز کراوە بۆ به‌كارهێنانى كه‌ناڵه دیبلۆماتیه‌كان بۆ لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و كۆتایی هێنان به بۆردومانى هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران.
وه‌به‌رهێنانى بیانی
وه‌به‌رهێنانى بیانی بریتیه له‌و وه‌به‌رهێنانه‌ى كه لایه‌نى وه‌به‌رهێن له ده‌ره‌وه‌ى سنورى ئه‌و وڵاته‌یه كه وه‌به‌رهێنانى تێدا ئه‌نجامده‌دات و سه‌رمایه‌ى(بیرى ، نه‌ختینه‌یی) خۆى له وڵاتی خانه‌خوێدا به‌گه‌ڕده‌خات،ئه‌میش دابه‌ش ده‌كرێت به دوو جۆره‌وه كه (وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى، وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى)
وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى: ئه‌و جۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه خۆى ده‌بینێته‌وه له شێوه‌ى قه‌رز و كڕینى پشك و قه‌واڵه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ى خودى وه‌به‌رهێنى بیانى سه‌رۆكارى له بڕیارى كارگێڕى بكات و خۆى بخاته ناو كاره‌كانه‌وه،به‌ڵكو له چوارچێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردن به كاغه‌زه داراییه‌كان وه‌به‌رهێنانى ده‌كات.
وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى: ئه‌وجۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه راسته‌وخۆ خودى وه‌به‌رهێن به‌شدارى له پرۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كان ده‌كات له وڵاتى میوانداردا، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه كه ئه‌م ته‌وه‌ره بابه‌تى سه‌ره‌كى توێژینه‌وه‌كه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌ى زیاترى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
لەم لینکەوە خوێنەری تەواوی توێژینەوەی رۆڵى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان ساڵانى (2006-2024) پارێزگاى سلێمانى وه‌ك نمونه‌یه‌ك