زیاتر لە 60 ڕۆژە هێرشی تورکیا و گروپەچەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە بۆ سەر بەنداوی تشرین بەردەوامە، بەهۆی هێرشەکانەوە تا ئێستا 82 کەس گیانیان لەدەستداوە.
هێرشی تورکیا و گروپەچەکدارەکانی نزیک لە وڵاتەکە بۆ سەر بەنداوی تشرین بەردەوامە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا تورکیا لەگەڵ هێرشکردنە بەنداوەکە چەند ناوچەیەکی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کردووە.
زۆرینەی هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکانی کۆبانێ بوون، کە تورکیا ئامانجیەتی بە هاوکاری گروپە چەکدارەکانی نزیک لە وڵاتەکەی لە ماوەیەکی نزیکدا دەستی بەسەردا بگرێت.
ئامانجی یەکەمی تورکیا دەست بەسەرداگرتنی بەنداوی تشرینە، کە لە نێوان منبج و کۆبانێ لەسەر ڕوباری فورات دروستکراوە و بە ناوچەیەکی سەربازی گرنگ دادەنرێت.
تورکیا لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکەی، لە دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2025، بە هاوکاری گروپە چەکدارەکان هێرشێکی فروانی بۆ سەر کۆبانێ و بە تایبەت بەنداوی تشرین دەستپێکردووە.
گروپە چەکدارەکان لە ڕێگەی هێرشی زەمینی و تورکیاش لە ڕێگەی هێرشی درۆنییەوە بەنداوەکە بە ئامانج دەگرێت، بەڵام هێزەکانی هەسەدە ڕێگرن پێشڕەوی بکەن.
بەپێی ئامارێکی دەستەی تەندروستیی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی یەك مانگی هێرشەكانی توركیا بۆسەر بەنداوی تشرین 24 هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون و 221 كەسی دیكەش بریندرابوون.
هەر بەپێی ئامارەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە ڕۆژئاوای کوردستان 82 هاوڵاتیی مەدەنیی کوژراو و 250 كەسیش برینداربون.
زۆرینەی قوربانییەكان لە گوندەكانی مەنبج و نزیك لە بەنداوی تشرین و كۆبانێ بوون كە لە بۆردومانی درۆن و فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا کوژراون.
ئێستا بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان داوای ڕاگرتنی بەپەلەی هێرشەکان تورکیا لە سەرجەم سوریا و بەتایبەت بەنداوی تشرین دەکەن و داوادەکەن، لەگەڵ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا نۆژەندکردنەوەی خێرا بۆ بەنداوەکە بکرێت.
پێشبینی دەکرێت، لە ئەگەری ڕوخانی بەنداوی تشریندا ئەو ناوچانەی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا کە دەکەونە سەر ڕوباری فورات بکەونە ژێر کاریگەری مەترسی داڕوخانەکەوە و شارەکانی عێراقیش کە دەکەونە سەر ڕێڕەوی ڕوبارەکە لەو مەترسییە بەدوور نابن.
بەنداوی تشرین کە لە ساڵی 1980ـەوە دەست بە دروستکردنی کرا، ساڵی 1999 تەواو کرا، بەڵام دوای 14 ساڵ و لە ساڵی 2013 کەوتە دەست رێکخراوی داعش، بەڵام لە 2015 شەڕڤانان کۆنترۆڵیان کردەوە.
بەنداوی تشرین کارەبای سنوری کۆبانێ، منبج و گوندەکانی دەوروبەری دابین دەکات و 100 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرا، بەڵام توانای گشتی 600 مێگاوات بووە، بەوتەی بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرینەوە زیاتر لە 400 هەزار خێزان بێ کارەبا بوون.
داخستنی ئاسمانی تورکیا بە روی فرۆکەخانەکانی سلێمانی و بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران، بە شێوەیەکی کاریگەر وەبەرهێنانی بیانی لە سلێمانی کەمکردوەتەوە.
بۆردومان و گه‌مارۆى ئاسمانى گه‌شته‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیا له‌لایه‌ك و په‌لامارى بنكه و باره‌گاكانى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێرانیش له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه له‌لایه‌كى دیكه‌وه بوونه‌ته هۆكارێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له سنورى پارێزگاى سلێمانى
بەپێی ئەنجامەکانی راپرسییەکی توێژینەوەیەکی ناوەندی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیژیله (%83) به‌شداربووان بۆردومانى هه‌ردوو وڵاتى دراوسێى هه‌رێم (توركیا و ئێران) له‌گه‌ڵ راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌هۆكارێكى زۆر كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى هه‌ژمارده‌كه‌ن، به‌جۆرێك زیاتر له (%43)ى به‌شداربوون به هۆكارێكى (زۆر زۆر) و له (40%)كه‌ى دیكه‌شیان به هۆكارێكى كاریگه‌رى (زۆر)له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی ناوەندی ڤیژن، بۆردومان و گه‌مارۆى سه‌رفرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى هۆكارێكى دیكه‌ى كاریگه‌ره له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له‌و پارێزگایه‌دا، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌م فاكته‌ره به ئه‌ندازه‌ى (1%) زیادبكات له‌به‌رامبه‌ردا قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى به ئه‌ندازه‌ى له (0.51%) كه‌مبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
لە توێژینەوەکەدا پێشنیاز کراوە بۆ به‌كارهێنانى كه‌ناڵه دیبلۆماتیه‌كان بۆ لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و كۆتایی هێنان به بۆردومانى هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران.
وه‌به‌رهێنانى بیانی
وه‌به‌رهێنانى بیانی بریتیه له‌و وه‌به‌رهێنانه‌ى كه لایه‌نى وه‌به‌رهێن له ده‌ره‌وه‌ى سنورى ئه‌و وڵاته‌یه كه وه‌به‌رهێنانى تێدا ئه‌نجامده‌دات و سه‌رمایه‌ى(بیرى ، نه‌ختینه‌یی) خۆى له وڵاتی خانه‌خوێدا به‌گه‌ڕده‌خات،ئه‌میش دابه‌ش ده‌كرێت به دوو جۆره‌وه كه (وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى، وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى)
وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى: ئه‌و جۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه خۆى ده‌بینێته‌وه له شێوه‌ى قه‌رز و كڕینى پشك و قه‌واڵه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ى خودى وه‌به‌رهێنى بیانى سه‌رۆكارى له بڕیارى كارگێڕى بكات و خۆى بخاته ناو كاره‌كانه‌وه،به‌ڵكو له چوارچێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردن به كاغه‌زه داراییه‌كان وه‌به‌رهێنانى ده‌كات.
وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى: ئه‌وجۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه راسته‌وخۆ خودى وه‌به‌رهێن به‌شدارى له پرۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كان ده‌كات له وڵاتى میوانداردا، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه كه ئه‌م ته‌وه‌ره بابه‌تى سه‌ره‌كى توێژینه‌وه‌كه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌ى زیاترى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
لەم لینکەوە خوێنەری تەواوی توێژینەوەی رۆڵى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان ساڵانى (2006-2024) پارێزگاى سلێمانى وه‌ك نمونه‌یه‌ك