شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی سەردانی هەرێمی کوردستان و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی و چەند کەسایەتییەک کۆببنەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دیجیتاڵ میدیای مایک لە شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی دەستی کەوتووە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەندامانی ئەو شاندە و شاندێکی دەم پارتی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە شاندەکە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق کۆببنەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، سیاسەتمەدار محەمەد ئەمین پێنجوێنی یەکێک دەبێت لەو کەسایەتیانەی لەلایەن شاندەکەی ئیمراڵی و دەم پارتییەوە سەردانی دەکرێت.
مایک زانیویەتی، ئامانجی سەردانی شاندەکە تاتوێکردنی دۆخی کوردستان و پەیامی ئیمراڵییە بۆ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت یەکێتی.
زانیارییەکانی بەردەستی مایک باس لەوەش دەکەن، عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە کاتی کۆبونەوەی لەگەڵ شاندی دەم پارتی، باسی هەرێمی کوردستانی کردووە و بە پێ وابووە پرۆسەی ئاشتی کاریگەری لەسەر سەرجەم بەشەکانی دیکەی کوردستان هەیە.
شاندەکەی دەم پارتی بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان ئەندامانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی سەرۆکایەتی دەکرێت، پارێزەرانی ئۆجالان و پەرلەمانتارانی دەم پارتیش ئەندامی شاندەکە دەبن.
ڕۆژی 22ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کرد بچێتە "پەرلەمانی تورکیا و لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی قسە بکات و بڵێت،" تیرۆر کۆتاییهاتووە و رێکخراوەکە هەڵوەشێندراوەتەوە،" دواتر داوای کرد، شاندێکی دەم پارتی سەردانی ئۆجەلان لە ئیمراڵی بکات.
ڕۆژی 28ـ کانوونی یەکەمی 2024، شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبووەوە، رۆژی دواتر شاندەکە پەیامێکی لەسەر زاری ئۆجەلان بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە بەهێزکردنی برایەتیی کورد و تورک کردەوە.
دوای ئەوە شاندەکە سەردانی بەشێک لە پارتە سیاسییەکانی پەرلەمانی تورکیای کرد و لەگەڵیان کۆبووەوە، دوای کۆبونەوەی لەگەڵ لایەنەکانی تورکیا شاندەکە دووەم سەردانی بۆ ئیمراڵی ئەنجامدا.
ڕۆژی 22ـی کانوونی دووەمی 2025، شاندی دووەمی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆبووەوە؛ دواتر پەیامێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "کارەکانی بەڕێز ئۆجەلان لەبارەی پرۆسەکە بەردەوام دەبن، دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، پەیام بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە".
چاوەڕوان دەکرێت نێوەڕاستی ئەم مانگەش عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێک لەبارەی ئەو پرۆسەیە بڵاوبکاتەوە کە لە تورکیا دەستی پێکردووە.
داخستنی ئاسمانی تورکیا بە روی فرۆکەخانەکانی سلێمانی و بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران، بە شێوەیەکی کاریگەر وەبەرهێنانی بیانی لە سلێمانی کەمکردوەتەوە.
بۆردومان و گه‌مارۆى ئاسمانى گه‌شته‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیا له‌لایه‌ك و په‌لامارى بنكه و باره‌گاكانى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێرانیش له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه له‌لایه‌كى دیكه‌وه بوونه‌ته هۆكارێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له سنورى پارێزگاى سلێمانى
بەپێی ئەنجامەکانی راپرسییەکی توێژینەوەیەکی ناوەندی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیژیله (%83) به‌شداربووان بۆردومانى هه‌ردوو وڵاتى دراوسێى هه‌رێم (توركیا و ئێران) له‌گه‌ڵ راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌هۆكارێكى زۆر كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى هه‌ژمارده‌كه‌ن، به‌جۆرێك زیاتر له (%43)ى به‌شداربوون به هۆكارێكى (زۆر زۆر) و له (40%)كه‌ى دیكه‌شیان به هۆكارێكى كاریگه‌رى (زۆر)له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی ناوەندی ڤیژن، بۆردومان و گه‌مارۆى سه‌رفرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى هۆكارێكى دیكه‌ى كاریگه‌ره له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له‌و پارێزگایه‌دا، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌م فاكته‌ره به ئه‌ندازه‌ى (1%) زیادبكات له‌به‌رامبه‌ردا قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى به ئه‌ندازه‌ى له (0.51%) كه‌مبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
لە توێژینەوەکەدا پێشنیاز کراوە بۆ به‌كارهێنانى كه‌ناڵه دیبلۆماتیه‌كان بۆ لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و كۆتایی هێنان به بۆردومانى هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران.
وه‌به‌رهێنانى بیانی
وه‌به‌رهێنانى بیانی بریتیه له‌و وه‌به‌رهێنانه‌ى كه لایه‌نى وه‌به‌رهێن له ده‌ره‌وه‌ى سنورى ئه‌و وڵاته‌یه كه وه‌به‌رهێنانى تێدا ئه‌نجامده‌دات و سه‌رمایه‌ى(بیرى ، نه‌ختینه‌یی) خۆى له وڵاتی خانه‌خوێدا به‌گه‌ڕده‌خات،ئه‌میش دابه‌ش ده‌كرێت به دوو جۆره‌وه كه (وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى، وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى)
وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى: ئه‌و جۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه خۆى ده‌بینێته‌وه له شێوه‌ى قه‌رز و كڕینى پشك و قه‌واڵه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ى خودى وه‌به‌رهێنى بیانى سه‌رۆكارى له بڕیارى كارگێڕى بكات و خۆى بخاته ناو كاره‌كانه‌وه،به‌ڵكو له چوارچێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردن به كاغه‌زه داراییه‌كان وه‌به‌رهێنانى ده‌كات.
وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى: ئه‌وجۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه راسته‌وخۆ خودى وه‌به‌رهێن به‌شدارى له پرۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كان ده‌كات له وڵاتى میوانداردا، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه كه ئه‌م ته‌وه‌ره بابه‌تى سه‌ره‌كى توێژینه‌وه‌كه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌ى زیاترى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
لەم لینکەوە خوێنەری تەواوی توێژینەوەی رۆڵى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان ساڵانى (2006-2024) پارێزگاى سلێمانى وه‌ك نمونه‌یه‌ك