حکومەتی هەرێمی کوردستان پێدانی دەسەڵات بۆ ماوەی دوو ساڵ بە پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە هەڵدەوەشێنێتەوە، بەپێی بەدواداچونێکی مایک فەرمانەکە لە کاتێکدا هەڵوەشێندراوەتەوە نە ماوەی کارپێکردنی فەرمانەکە هەڵوەشێندراوەتەوە و نە فەرمانەکەش گەیشتوەتە ئاستێک هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
دیوانی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی پێدانی دەسەڵات بۆ ماوەی دوو ساڵ بە پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین هەڵدەوەشێنێتەوە.
بەپێی نوسراوێکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە واژۆی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانەکەی لەسەرە، هۆکاری کۆتایهێنان بە فەرمانی پێدانی دەسەڵات بە پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بە پشت بەست بووە بە خاڵی سێیەمی فەرمانەکە کە ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو، هەموو شەش مانگ جارێک هەڵسەنگاندن بۆ پێدانی دەسەڵاتەکان بکرێت.
بەپێی ئەو ڕێککەوتەی لەسەر نوسراوی دەسەڵات پێدانەکە هەیە، فەرمانەکە لە ڕۆژی 25ـی تەموزی 2024 دەرچووە و لە 31ـی کانوونی یەکەمی 2024 کۆتاپێهێنراوە.
بەپێی ڕێککەوتی سەر هەر دوو نوسراوەکە بێت، فەرمانەکە تەنها پێنج مانگ و شەش ڕۆژ بەردەوام بووە و تەنانەت نەگەیشتوەتە ئەو وادەیەی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت کە کراوەتە هۆکاری کۆتایهێنان بە فەرمانەکە.
مەسرور بارزانی بە فەرمانێک دەسەڵاتی بە پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان بەخشی بە مەبەستی دەرکدنی فەرمانی گواستنەوەی ڕاژە و (تەنسیب) بۆ فەرمانبەران لە فەرمانگە حکومییەکان لە پسپۆڕییە جیاوزەکان جگەلە ڕاژەی سەربازی بۆ ماوەی 2 ساڵ.
بەپێی ناوەڕۆکەکەی فەرمانەکە وەزارەتەکانی پیشمەرگە، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نەدەگرتەوە و هەموو شەش مانگ جارێکیش هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرا.
ئامانج لە فەرمانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چارەسەکردنی کیشەی ناهاوسەنگی فەرمانبەران و ئاسانکاری ڕێکارەکان بوو بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی میلاکات و بەرزکردنەوەی کارایی دام و دەزگاکانی حکومی ئەو سنورانەی ئاماژەیان بۆ کراوە.
پێشتر، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، كە بە بەیانی ژمارە 1ی 2018 ناسراوە، پارێزگاكان و ئیدارەكان دەتوانن مۆڵەتی 30 رۆژ بە مووچەوە بە فەرمانبەرانیان بدەن، 120 رۆژیش بۆ فەرمانبەرانی پلە تایبەت.
دەسەڵاتی خەرجكردن و نوێكردنەوەی گشت دەرماڵەكان لە دەستی پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانە، جگە لە پلەی تایبەت و بەڕێوەبەری گشتی، هەوەكوو دەسەڵاتی خانەنشینكردنی فەرمانبەرانیان هەیە، جگە لە پلە تایبەتەكان و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە و بەڕێوەبەرە گشتییەكان.
پارێزگارەكان دەسەڵاتی پێدانی مافی فەرمانبەری گرێبەستیان هەیە، لەگەڵ پێدانی سەرجەم مۆڵەتەكان پێیان، هەروەها دەركردن و رەزامەندی لەسەر فەرمانی وازهێنانی فەرمانبەر. پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان دەتوانن دەستنیشانی نوێنەر بكەن لە پارێزگا و دادگاكان، لەگەڵ پێكهێنانی لیژنەی جۆراوجۆر و لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر فەرمانبەران، تەنیا لەسەر فەرمانبەرانی پلە تایبەت نەبێت، لەگەڵ ناردنی فەرمانبەر بۆ دادگا تایبەتمەندەكان، لە كاتی ئەنجامدانی تاوانێك.
پارێزگارەكان دەسەڵاتی گواستنەوە و تەنسیبكردنی فەرمانبەرانی میلاكی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانیان هەیە لەنێوان فەرمانگە و یەكە كارگێڕییەكان، لەگەڵ پێدانی مۆڵەتی دایكایەتی بۆ ئەو فەرمانبەرانە.
پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان، دەسەڵاتی ئیمزاكردنیان لەسەر هەموو نووسراوێكی تایبەت بە گشتاندنەكانان هەیە، لەگەڵ راستكردنەوەی ناوی فەرمانبەران و ناردنی دۆسێی كەسیی فەرمانبەران و ناردنی فەرمانبەران بۆ لیژنە پزیشكییەكان و كۆتاییهێنان بە راژەی فەرمانبەرانی دیوانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، جگە لە پلە تایبەتەكان.
داخستنی ئاسمانی تورکیا بە روی فرۆکەخانەکانی سلێمانی و بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران، بە شێوەیەکی کاریگەر وەبەرهێنانی بیانی لە سلێمانی کەمکردوەتەوە.
بۆردومان و گه‌مارۆى ئاسمانى گه‌شته‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیا له‌لایه‌ك و په‌لامارى بنكه و باره‌گاكانى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێرانیش له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه له‌لایه‌كى دیكه‌وه بوونه‌ته هۆكارێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له سنورى پارێزگاى سلێمانى
بەپێی ئەنجامەکانی راپرسییەکی توێژینەوەیەکی ناوەندی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیژیله (%83) به‌شداربووان بۆردومانى هه‌ردوو وڵاتى دراوسێى هه‌رێم (توركیا و ئێران) له‌گه‌ڵ راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌هۆكارێكى زۆر كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى هه‌ژمارده‌كه‌ن، به‌جۆرێك زیاتر له (%43)ى به‌شداربوون به هۆكارێكى (زۆر زۆر) و له (40%)كه‌ى دیكه‌شیان به هۆكارێكى كاریگه‌رى (زۆر)له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی ناوەندی ڤیژن، بۆردومان و گه‌مارۆى سه‌رفرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى هۆكارێكى دیكه‌ى كاریگه‌ره له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له‌و پارێزگایه‌دا، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌م فاكته‌ره به ئه‌ندازه‌ى (1%) زیادبكات له‌به‌رامبه‌ردا قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى به ئه‌ندازه‌ى له (0.51%) كه‌مبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
لە توێژینەوەکەدا پێشنیاز کراوە بۆ به‌كارهێنانى كه‌ناڵه دیبلۆماتیه‌كان بۆ لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و كۆتایی هێنان به بۆردومانى هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران.
وه‌به‌رهێنانى بیانی
وه‌به‌رهێنانى بیانی بریتیه له‌و وه‌به‌رهێنانه‌ى كه لایه‌نى وه‌به‌رهێن له ده‌ره‌وه‌ى سنورى ئه‌و وڵاته‌یه كه وه‌به‌رهێنانى تێدا ئه‌نجامده‌دات و سه‌رمایه‌ى(بیرى ، نه‌ختینه‌یی) خۆى له وڵاتی خانه‌خوێدا به‌گه‌ڕده‌خات،ئه‌میش دابه‌ش ده‌كرێت به دوو جۆره‌وه كه (وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى، وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى)
وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى: ئه‌و جۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه خۆى ده‌بینێته‌وه له شێوه‌ى قه‌رز و كڕینى پشك و قه‌واڵه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ى خودى وه‌به‌رهێنى بیانى سه‌رۆكارى له بڕیارى كارگێڕى بكات و خۆى بخاته ناو كاره‌كانه‌وه،به‌ڵكو له چوارچێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردن به كاغه‌زه داراییه‌كان وه‌به‌رهێنانى ده‌كات.
وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى: ئه‌وجۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه راسته‌وخۆ خودى وه‌به‌رهێن به‌شدارى له پرۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كان ده‌كات له وڵاتى میوانداردا، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه كه ئه‌م ته‌وه‌ره بابه‌تى سه‌ره‌كى توێژینه‌وه‌كه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌ى زیاترى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
لەم لینکەوە خوێنەری تەواوی توێژینەوەی رۆڵى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان ساڵانى (2006-2024) پارێزگاى سلێمانى وه‌ك نمونه‌یه‌ك