نزیکەی شەش مانگە دزینی زیاتر لە 239 ملیۆن دیناری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرابووە و هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانیووە دزەکە دەستگیر بکەن و چووەتە دەرەوەی وڵات، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، شوێنی ونە.
عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مایکی ڕاگەیاند، نزیکەی شەش مانگە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەوڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسە دەدەن کە 239 ملیۆن و 845 هەزار دیناری وەزارەتی دارایی لە مەرزی پشتەی سنوری ناحیەی بەمۆ دزیووە.
سەبارەت بە زانیارییە هەواڵگیرییەکان لەبارەی شوێنی تۆمەتبارەکەوە، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەکرد، سەرەتا دزەکە چووەتە خواری عێراق بەڵام دواتر شوێنی ون بووە.
هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان چەند ڕێکارێکیان بۆ دەستگیکردنی تۆمەتبارەکە گرتوەتەبەر و ناو و زانیارییەکانیان لەبارەیەوە ڕادەستی فڕۆکەخانە، دەروازە نێودەوڵەتییەکان و پۆلیسی ئینتەرپوڵ کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی مایک کە لەسەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەستی کەوتووە، کەسی تۆمەتبار لە دوای ڕۆشتنی بۆ شارەکانی خواروی عێراق، ڕوی کردووتە دەرەوەی وڵات خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقی بەجێهێشتووە.
دادگا چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکات؟
بەپێی یاسا ئەو کەسانەی دوای شەش مانگ لە دەستگیرنەکردن یان ئامادەنەبوون، دادگا دەتوانێت بە شێوەی ئامادەنەبوو(غیاب) دادگای کەسی تۆمەتبار بکات.
هەربەپێی یاساکان، دادگا مافی هەیە بەبێ ئامادەبوون سزای یاسای بەسەر کەسی تۆمەتباردا بسەپێنێت تا دوای دەستگیرکردنی فەرمانەکەی بەسەردا جێبەجێ بکرێت.
چیرۆکی دزیکردنەکە
ناوەڕاستی مانگی ئابی 2024 دۆسیەی دزینی بڕی 239 ملیۆن و 845 هەزار دیناری وەزارەتی دارایی لە مەرزی پشتەی سنوری ناحیەی بەمۆ ئاشكرا بوو.
ئەو پارەیەی دزراوە پارەی داهاتی باج و گومرگە و پارەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانە، ئەو کات لوقمان سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، "ئەو کەسەی پارەکەی دزیووە کارمەندی بانکی پەروێزخان بووە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە"
مایک دەزانێت، جیاواز لەو سکاڵایەی تۆمارکراوە، وەزارەتی دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە.
مەرزی پشتە
مەرزی پشتە دەکەوێتە سنوری ناحیەی بەمۆی سەر بە قەزای دەربەندیخان، ئەگەرچی دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەڵەبجەوە، بەڵام مەرزەکە سەر بە ئیدارەی گەرمیانە و وەک بەشێک لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و داهاتەکەی بۆ بانکی پەروێزخان دەگەڕێتەوە.
داخستنی ئاسمانی تورکیا بە روی فرۆکەخانەکانی سلێمانی و بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران، بە شێوەیەکی کاریگەر وەبەرهێنانی بیانی لە سلێمانی کەمکردوەتەوە.
بۆردومان و گه‌مارۆى ئاسمانى گه‌شته‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیا له‌لایه‌ك و په‌لامارى بنكه و باره‌گاكانى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێرانیش له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه له‌لایه‌كى دیكه‌وه بوونه‌ته هۆكارێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له سنورى پارێزگاى سلێمانى
بەپێی ئەنجامەکانی راپرسییەکی توێژینەوەیەکی ناوەندی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیژیله (%83) به‌شداربووان بۆردومانى هه‌ردوو وڵاتى دراوسێى هه‌رێم (توركیا و ئێران) له‌گه‌ڵ راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌هۆكارێكى زۆر كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى هه‌ژمارده‌كه‌ن، به‌جۆرێك زیاتر له (%43)ى به‌شداربوون به هۆكارێكى (زۆر زۆر) و له (40%)كه‌ى دیكه‌شیان به هۆكارێكى كاریگه‌رى (زۆر)له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی ناوەندی ڤیژن، بۆردومان و گه‌مارۆى سه‌رفرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى هۆكارێكى دیكه‌ى كاریگه‌ره له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له‌و پارێزگایه‌دا، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌م فاكته‌ره به ئه‌ندازه‌ى (1%) زیادبكات له‌به‌رامبه‌ردا قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى به ئه‌ندازه‌ى له (0.51%) كه‌مبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
لە توێژینەوەکەدا پێشنیاز کراوە بۆ به‌كارهێنانى كه‌ناڵه دیبلۆماتیه‌كان بۆ لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و كۆتایی هێنان به بۆردومانى هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران.
وه‌به‌رهێنانى بیانی
وه‌به‌رهێنانى بیانی بریتیه له‌و وه‌به‌رهێنانه‌ى كه لایه‌نى وه‌به‌رهێن له ده‌ره‌وه‌ى سنورى ئه‌و وڵاته‌یه كه وه‌به‌رهێنانى تێدا ئه‌نجامده‌دات و سه‌رمایه‌ى(بیرى ، نه‌ختینه‌یی) خۆى له وڵاتی خانه‌خوێدا به‌گه‌ڕده‌خات،ئه‌میش دابه‌ش ده‌كرێت به دوو جۆره‌وه كه (وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى، وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى)
وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى: ئه‌و جۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه خۆى ده‌بینێته‌وه له شێوه‌ى قه‌رز و كڕینى پشك و قه‌واڵه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ى خودى وه‌به‌رهێنى بیانى سه‌رۆكارى له بڕیارى كارگێڕى بكات و خۆى بخاته ناو كاره‌كانه‌وه،به‌ڵكو له چوارچێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردن به كاغه‌زه داراییه‌كان وه‌به‌رهێنانى ده‌كات.
وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى: ئه‌وجۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه راسته‌وخۆ خودى وه‌به‌رهێن به‌شدارى له پرۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كان ده‌كات له وڵاتى میوانداردا، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه كه ئه‌م ته‌وه‌ره بابه‌تى سه‌ره‌كى توێژینه‌وه‌كه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌ى زیاترى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
لەم لینکەوە خوێنەری تەواوی توێژینەوەی رۆڵى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان ساڵانى (2006-2024) پارێزگاى سلێمانى وه‌ك نمونه‌یه‌ك