جارێکی دیکە دادگای فیدراڵی پرسی هێنانی ژنی دووەم بەبێ پرسی ژنی یەکەم لە هەرێمی کوردستان تاتوێ دەکات. سکاڵاکار داوا دەکات یاساکەی هەرێمی کورستان بگۆڕدرێت تا پیاوان لە هێنانی ژنی دووەمدا نەگەرێنەوە بۆ بۆچوونی هاوسەرەکانیان.
لە ماوەی ڕابردوو جارێک دادگاکە سکاڵاکەی ڕەتکردوەتەوە، جارێکی دیکەش لە سەر داوای قوباد تاڵەبانی داواکارییەکە کێشراوەتەوە.
یاسای باری کەسێتى ژمارە 15ـى ساڵى 2008 - هەموار کراوی پەرلەمانی کوردستان، یەکێکە لەو یاسایانەی زۆرترین جار لە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەبارەوە تۆمارکراوە.
ئامانجی هەموو سکاڵاکاران، بە نادەستووریی ناساندنی ئەو بڕگەیەی یاساکەیە کە تایبەتە بە رەزامەندنی هاوسەری یەکەم بۆ ئەوەى هاوسەرەکەى هاوسەرگیرى دووەم بکات.
سکاڵاکەی ئیسماعیل حەمەعەلی نوێترین سکاڵایە کە لەسەر ئەو یاسایە تۆمارکراوە و دادگای فیدراڵی دادبینی بۆ دەکات، سکاڵاکار هاوشێوەی سکاڵاکارەکانی پێشوو داوای بە نادەستوری ناساندنی ئەو یاسایە دەکات.
پێشتر، ئاسۆ هاشم، موحسین هەرتەلى و سەردار شێخانى کە هەرسێکیان پارێزەرن، سکاڵایان لەسەر هەمان یاسا تۆمارکردبوو، بەڵام دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی ڕەتکردنەوە.
بەپێی بڕیارەکەی دادگا، هۆکاری ڕەتکردنەوەی سکاڵاکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، هیچ کام لە سکاڵاکاران لە مەرجەکانی فرەژنیی هەرێمی کوردستان زەرەرمەند نەبوون و هەوڵی هێنانی ژنی دووەمیان نەداوە.
یاساکەی هەرێمی کوردستان چی دەڵێت؟
پەرلەمانی کوردستان لە یاسای باری کەسێتى ژمارە 15ـى ساڵى 2008ـی‌دا هەموارى یاساى بارى کەسێتیی عێراقی کردووەتەوە. لە ماددەی یەکەمی یاساکەدا دوو مەرجى ئەو یاسایەى بۆ فرەژنى راگرتووە و لەبرى ئەوە 7 مەرجى داناوە.
پیاوانی هەرێمی کوردستان بەم یاسایە ناچارکراون بۆ هێنانی ژنی دووەم دەبێت 7 مەرجی جیاواز جێبەجێ بکەن، ئەگەرنا سزا دەدرێن بە زیندانیکردن بۆ ماوەى ساڵێک بێ ئەوەى دادوەر بتوانێت جێبەجێکردنى سزاکە رابگرێت و 10 ملیۆن دیناریش سزاى پێبژاردن دەدرێت.
مەرجەکانى هێنانی ژنی دووەم بە گوێرەى یاساکەی هەرێمى کوردستان
1- دەبێت ژنى یەکەم لە دادگا رەزامەند بێت.
2- ژنى یەکەم توشى نەخۆشى درێژخایەن بووبێت بە ڕاپۆرتی سەلمێندراو.
3- ئەو پیاوەی ژنی دووەم دەهێنت دەبێت تواناى دارایی زیاتر لە ژنێکى هەبێت و بۆ ئەوەیش دەبێت بەڵگەنامە پێشکەشی دادگا بکات.
4- پیاوەکە بەڵێننامەیەکی بنووسێت کە دادوەر دەبێت لەنێوان ژنەکانیدا لە چونە سەرجێی و پەیوەندییەکانی هاوسەرگیری بە مادی و مەعنەوییەوە.
5- نابێت ژنەکە ئەو مەرجەی لە گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی جێگیرکردبێت کە هەوێی بەسەر نەیەت.
6- ئەگەر هێنانی ژنی دووەم پێچەوانەى مەرجەکان بێت پیاوەکە سزا دەدرێت.
7- دادوەر تواناى راگرتنى ئەو سزایەى نییە.
تەنها لە هەرێمی کوردستان ئەو مەرجانە جێبەجێ دەکرێت، پارێزەر موحسین هەرتەلى بە مایکی وت،" ژمارەیەک پیاو ناچاربوون لە دەرەوەى هەرێمى کوردستان ژنى دیکە بهێنن، بە تایبەت لە ناوچەکانی دیکەی عێراق".
بە گوێرەی ماددەی 40 لە یاسای باری كەسێتی عێراق، كە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق كاری پێدەكرێت، جگە لە هەرێمی كوردستان، كە كار بە هەموارەكەی خۆی دەكات، ژن ڕێگەی پێ نەدراوە، سكاڵا لە دژی هاوسەری تۆمار بكات و داوای جیابوونەوە بكات، ئەگەر هاوسەرەكە هاوسەری دووەمی خواستبوو.
ناڕەزایەتی فراوان
بەرهەم ڕەئوف عەلی، پارێزەری ڕاوێژكار، لە 17ـی ئازاری 2024، داوایەكی هاوشێوەی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق تۆمار كرد.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەڕێوەچوونی دادگاییەكە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی هەرێمی کوردستان، پەیوەندی بەو پارێزەرەوە كردووە و داوای لێكردووە، واز لەو داوایە بهێنێت.
بەرهەم ڕەئوف، ئاشكرای كردووە، كە قوباد تاڵەبانی "بە هۆی زۆری ناڕەزایی ڕێكخراوەكان و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی كوردستان" ئەو داوایەی لێكردووە.
پارێزەرەكە لە ڕوونكردنەوەیەكدا، نووسیویەتی: "هەرچەندە من پێم وایە، كە ئەم یاسایە لە كاتی ئێستا لە هەرێمی كوردستان كاری پێ دەكرێت گرفتی دروستكردووە، بەڵام بەندە لەبەر داواكاری قوباد تاڵەبانی ڕۆژی 13ی ئایاری 2024، هەستام بە پێشكەشكردن و بەرزكردنەوەی داواكاری پووچەڵكردنەوەی داواكە بۆ بەردەستی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق".
دەستور و ئاین
بە گوێرەی فیقهی شەریعەتی ئیسلام، پیاوان ڕێگەیان پێدراوە هاوسەرگیری لەگەڵ چوار ژن لە یەك كاتدا بكەن، قورئان تەنیا مەرجی دادپەروەری بۆ هاوسەرگیرییەكە داناوە، كە بابەتێكی مەعنەوییە.
بە گوێرەی دەستوری عێراق، كە لە 2005 خەڵكی هەرێمی كوردستانیش لە ڕاپرسییەكی گشتیی‌دا بە زۆرینەی دەنگ پەسندیان كردووە و دەنگیان پێی داوە، نابێت هیچ یاسایەك دەربچێت پێچەوانەی بنەما نەگۆڕەكانی ئایینی ئیسلام بێت.
داخستنی ئاسمانی تورکیا بە روی فرۆکەخانەکانی سلێمانی و بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران، بە شێوەیەکی کاریگەر وەبەرهێنانی بیانی لە سلێمانی کەمکردوەتەوە.
بۆردومان و گه‌مارۆى ئاسمانى گه‌شته‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیا له‌لایه‌ك و په‌لامارى بنكه و باره‌گاكانى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێرانیش له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه له‌لایه‌كى دیكه‌وه بوونه‌ته هۆكارێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له سنورى پارێزگاى سلێمانى
بەپێی ئەنجامەکانی راپرسییەکی توێژینەوەیەکی ناوەندی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیژیله (%83) به‌شداربووان بۆردومانى هه‌ردوو وڵاتى دراوسێى هه‌رێم (توركیا و ئێران) له‌گه‌ڵ راگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌هۆكارێكى زۆر كاریگه‌ر له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى هه‌ژمارده‌كه‌ن، به‌جۆرێك زیاتر له (%43)ى به‌شداربوون به هۆكارێكى (زۆر زۆر) و له (40%)كه‌ى دیكه‌شیان به هۆكارێكى كاریگه‌رى (زۆر)له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی ناوەندی ڤیژن، بۆردومان و گه‌مارۆى سه‌رفرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى هۆكارێكى دیكه‌ى كاریگه‌ره له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له‌و پارێزگایه‌دا، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌م فاكته‌ره به ئه‌ندازه‌ى (1%) زیادبكات له‌به‌رامبه‌ردا قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى به ئه‌ندازه‌ى له (0.51%) كه‌مبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
لە توێژینەوەکەدا پێشنیاز کراوە بۆ به‌كارهێنانى كه‌ناڵه دیبلۆماتیه‌كان بۆ لابردنى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و كۆتایی هێنان به بۆردومانى هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران.
وه‌به‌رهێنانى بیانی
وه‌به‌رهێنانى بیانی بریتیه له‌و وه‌به‌رهێنانه‌ى كه لایه‌نى وه‌به‌رهێن له ده‌ره‌وه‌ى سنورى ئه‌و وڵاته‌یه كه وه‌به‌رهێنانى تێدا ئه‌نجامده‌دات و سه‌رمایه‌ى(بیرى ، نه‌ختینه‌یی) خۆى له وڵاتی خانه‌خوێدا به‌گه‌ڕده‌خات،ئه‌میش دابه‌ش ده‌كرێت به دوو جۆره‌وه كه (وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى، وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى)
وه‌به‌رهێنانى ناڕاسته‌وخۆى بیانى: ئه‌و جۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه خۆى ده‌بینێته‌وه له شێوه‌ى قه‌رز و كڕینى پشك و قه‌واڵه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ى خودى وه‌به‌رهێنى بیانى سه‌رۆكارى له بڕیارى كارگێڕى بكات و خۆى بخاته ناو كاره‌كانه‌وه،به‌ڵكو له چوارچێوه‌ى مامه‌ڵه‌كردن به كاغه‌زه داراییه‌كان وه‌به‌رهێنانى ده‌كات.
وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى: ئه‌وجۆره‌یه له وه‌به‌رهێنانى بیانى كه راسته‌وخۆ خودى وه‌به‌رهێن به‌شدارى له پرۆژه وه‌به‌رهێنانه‌كان ده‌كات له وڵاتى میوانداردا، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه كه ئه‌م ته‌وه‌ره بابه‌تى سه‌ره‌كى توێژینه‌وه‌كه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌ى زیاترى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
لەم لینکەوە خوێنەری تەواوی توێژینەوەی رۆڵى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان ساڵانى (2006-2024) پارێزگاى سلێمانى وه‌ك نمونه‌یه‌ك