هەواڵ

پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

Mic
2024-06-18

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەریمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و هەندێک جار پەڵەهەور دەبێت . ڕوونیشیکردەوە کە گەرما یەک پلە بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە کەرکووک و هەندێک ناوچەى دەوروبەری دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە. سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و لە ناوچەکانى باکوورى هەرێم پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرماش بە بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک نزم دەبێتەوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 45

سلێمانی : 41

دهۆک : 43

کەرکووک : 47

هەڵەبجە : 43

زاخۆ : 43

سۆران : 40

حاجی ئۆمەران : 32

گەرمیان : 47

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەو سزادراوەی 98 ڕۆژ بەر لە ئێستا لە سلێمانی ڕایکرد چووەتە درەوەی کوردستان

Mic
2025-02-05

زیاتر سێ مانگە زیندانیکراوێک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی ڕایکردوە کە دوو سزای لەسێدارەدانی هەیە بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەکراوە، سەرچاوەیەک دەڵێت، چووەتە دەرەوەی کوردستان. 

 98 ڕۆژە زیندانیکراوێک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی ڕایکردوە و تا ئێستا نەتوانراوە دەستگیربکرێتەوە، ئاسایشی سلێمانی لەسەر دۆسیەکە سێ براو و زاوایەکی دەستگیرکردووە. 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستی مایک کەوتوون، هێزە ئەمنییەکان چەند سەرە داوێکیان لەسەر شوێنی زیندانییە ڕاکردوەکە دەستکەوتووە، بەڵام نەیانتوانیووە دەستگیری بکەنەوە. 
بەپێی زانیاری سەرچاوەکان، ئەو زیندانیکراوە دوای ڕاکردنی لە زیندان بە هاوکاری کەسوکارەکەی خۆی گەیاندوەتە دەرەوەی کوردستان و هێزە ئەمنییەکان توانیویانە زانیاریی سەرەتاییان لەسەر شوێنەکەی دەست بکەوێت. 

چیرۆکی ڕوداوەکە 
ڕۆژی 30ـی تشرینی یەکەمی 2024، لەکاتی سەردانیکردنی کەسوکاری سزادراوان، سزادراوێک ڕایکرد و براکەی لە شوێنی ئەو لە زیندانەکە مایەوە، ڕوداوەکە دوای زیاتر لە 16 کاتژمێر ئاشکرابوو، لەگەڵ ئاشکرابوونیشدا هێزەکانی ئاسایش برای زیندانی کراوەکەیان دەستگیرکرد و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
ئەو سزادراوەکەی کە ڕایکرد تۆمەتباربووە بەکوشتنی کوڕ و باوکێک لە گەرمیان، لە ڕۆژی 7ـی تەموزی 2017ـەوە دەستگیرکراوە و سزای لە سێدارەدانی سەردا سەپێندراوە.
سزای ئەو کەسانە چی دەبێت کە هاوکارییان کردووە؟ 
بەپێی ماددەی 268ـی یاسای سزادانی عێراق هەر کەسێک هاوکاری زیندانیەک بکات بۆ هەڵهاتن کە سزای لە سێدارەدانی هەبێت ئەوا سزا دەدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک لە 10ساڵ زیاتر نەبێت.
بەپێی وردەکارییەکانی یاساکە، لە هەندێک حاڵەتدا دەکرێت جگەلە سزای زیندانیکردن پێبژاردنی مادییش بەو کەسانە بکرێت کە هاوکاریی سزادراوی هەڵهاتوو دەکەن.

کچە ڕاگیراوێکیش هەڵات
ڕۆژی 28ـی تەموزی 2024، کچێکی تەمەن 16 ساڵ لە چاکسازی ژنانی سلێمانی ڕایکرد و دوای نزیکەی 24 کاتژمێر هێزە ئەمنییەکان توانیان دەستیگیری بکەنەوە.
بەپێی گێڕانەوەکان، ئەو کچە سودی لە کەمی هێزی جێبەجێکار و نەوبونی چاودێری توند وەرگرتووە بۆیە بەسەر دیواری چاکسازییەکەدا ڕایکردووە.
ئەوکات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەش تۆمەتبار هاوکاربوون لە حەشاردانی و گواستنەوەی ئەو ڕاگیراوە ڕاکردووەدا و سەرجەمیان دەستگیرکراون و رادەستی یاسا کراون.

لە زیندان دوو کەس بریندارکران
ڕۆژی 30ـی حوزەیرانی 2024، لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی کەسێک کە چەقۆی لەناو پێڵاوەکانیدا شاردبوەوە و لە ناو زینداندا هەوڵی کوشتنی دوو کەسی دا کە تۆمەتبارن بە کوشتنی براکەی.
لەو ڕووداوەدا دوو کەس برینداربوون کە یەکێکیان چەقۆ بەر ملی کەوتبوو ئەو دیکەشیان چەقۆ لە گوێچەکەیەکی درابوو.
ئەوکات، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: کەسی هێرشبەر چەقۆی لە پێڵاوەکانیدا شاردوەتەوە و هیچ پشکنینێک نەیتوانیوە بیدۆزێتەوە، تەنانەت کاتێک دەیەوێت بچێتە ناو زیندانەکەوە پاسەوانان پێڵاوەکانیان پێ داکەندووە بەڵام نەیانتوانیووە هیچ ئاماژەیەک بدۆزنەوە.

چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان 
لە هەرێمی کوردستاندا سێ چاکسازیی گەوران لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەن؛ هاوکات سێ چاکسازیی ژنان و منداڵان لە هەر سێ شارەکەدا هەن و بەگشتی زیاتر لە 5000 هەزار کەس تێیاندا سزاکانیان بەسەر دەبەن.