تەندروستی

بەرزی پەستانی خوێن هەڕەشەی کوێربوونت لێدەکات

Mic
2024-09-11

کۆمەڵەی بەرزی پەستانی خوێنی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن مەترسیی گەورەی لەسەر چاو دروست دەکات، بەو پێیەی دەبێتە هۆی تێکچوونی ڕۆیشتنی خوێن، بارگرانی لەسەر خوێنبەرە بچووکەکان دادەنێت، دەبێتە هۆی دزەکردن، هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی مەین، کە ڕەنگە ببێتە هۆی زیانێکی گەورە بە... تۆڕی چاو لە خراپترین حاڵەتدا، دەتوانێت ببێتە هۆی کوێربوون.

کاڵبوونەوەی بینین
کۆمەڵەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە پێویستە هەر کە هەستیان بە هەر کێشەیەکی بینین کرد، وەک کاڵبوونەوەی بینین و لەدەستدانی مەیدانی بینین، ڕاوێژ بە پزیشکی چاو بکەن، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت بۆ ئەوەی دووربکەونەوە لە ئەگەری دەرئەنجامە مەترسیدارەکان.

پەستانی خوێنی ئاسایی بە کەمتر لە 120/80 ملم زئۆس ناودەبرێت، لەکاتێکدا بەهاکانی پەستانی خوێن کە 140/90 ملم زئۆس و سەرووترە بە زۆر بەرز دادەنرێت.

شایەنی باسە، جگە لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی شەکر و بەرزی کۆلیسترۆڵ مەترسی لەسەر چاویش دروست دەکات.

More News

Most Popular

تەندروستی

هێل یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات

Mic
2024-09-18

لە ماڵپەڕی پزیشکی "Healthy Life Me" بڵاو کراوەتەوە، هێل ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، هەروەها کار بۆ سوتاندنی چەوری دەکات، جەستە لە ژەهرەکانی ڕزگار دەکات.
هێل پرۆسەی هەرسکردن و ئەنزیمەکانی هەرس چالاک دەکات بە شێوەیەکی بەرچاو میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە، چونکە کاردەکات بۆ هاوسەنگکردنی بەکتریاکانی ناو ڕیخۆڵەکان و بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا خراپەکان و بەم شێوەیەش ماددە خۆراکییەکان هەڵدەمژێت.
هەروەها چەندین سوودی تری هێلیان دەستنیشان کردووە کە بریتین لە:
١. یارمەتی هەرسکردن دەدات.
٢. هەوکردن کەمدەکاتەوە.
٣. رێگری دەکات لە دروستبوونی برینی گەدە.
٤. کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم.
٥. دژە ئۆکسێنەری تێدایە.
٦. تەندروستی ڕیخۆڵە باشتر دەکات.
٧. گرژبوونی ماسولکەکان کەمدەکاتەوە.
٨. بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
٩. ئەگەری توشبوون بە هەندێک وەرەم کەمدەکاتەوە.
١٠. رێگری دەکات لە خوێنمەیین بوون.