تەندروستی

زەردێنەی هێلکە بخۆن و گەشە بە مێشکتان بدەن

Mic
2025-01-29

هێلکە لەو خۆراکانەیە کە خەڵکێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکەن، بە تایبەت لە ژەمی بەیانیدا و بەشێوەی جیاواز ئامادەیی دەکەن. 
هێلکە لەگەڵ ئەوەی خواردنێکی تەندروستی پڕ پڕۆتینە، بەڵام ڕێژەیەکی کەمی کالۆری تێدایە و پزیشکان ئامۆژگاری هاوڵاتییان دەکەن بە لایەنی کەمەوە لە ڕۆژێکدا جارێک هێلکە بخۆن.

زۆرێک لە پسپۆڕان هاوڕان لەسەر ئەوەی خۆراکێک هێلکەی تێدابێت، بەخۆراکێکی تەندروست دادەنرێت هاوکات توێژینەوەیەک ئاماژە بەوە دەکەن، خواردنی هێلکە لە ژەمی بەیانیاندا، بە بەراورد بە خواردنی دانەوێڵە یان هەر بەسەرنەکردنەوەی ئەو ژەمە، دەبێتە یاریدەیەک بۆ کەمکردنەوەی خۆراکە شیرین و چەورەکان دواتر لەو ڕۆژەدا.
سودەکانی هێلکە تەنها ئەوەندە نییە بەڵکو هێلکە چەند سوودیکی تریشی هەیە بۆ نمونە زەردێنەی هێلکە یارمەتی گەشەی مێشک دەدات.
 ئەو کەسانەش کە ئارەزووی لەشێکی پڕ لە ماسوولکە دەکەن هێلکە باشترین پڕۆتینە بۆیان، چونکە هێلکە بە (نەگۆڕ-ستانداردی ئاڵتونی) دادەنرێت، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ جۆری ئەو پڕۆتینەی لە هێلکەدا بوونی هەیە کە دەتوانرێت بەتەواوی لەلایەن جەستەوە هەڵبمژرێن.

More News

Most Popular

تەندروستی

جیهان؛ تا ئێستا نزیکەی 10 ملیۆن کەس بە شێرپەنجە گیانیان لەدەستداوە

Mic
2025-02-04

شێرپەنجە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە جیهاندا، کە لە هەر ٦ مردنێک، یەکێکیان بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوەیە ، بە پێی کۆتا داتای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کە لەسەر نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوی کردووەتەوە، ٢٠ ملیۆن حاڵەتی نوێی شێرپەنجە دەست نیشان کراوە و ٩.٧ ملیۆن کەس بەهۆی شێرپەنجەوە گیانیان لە دەست داوە. کە بە پێی پێشبینییەکان تاوەکوو ساڵی ٢٠٥٠ ئەم ڕێژەیە بە ڕێژەی لە سەدا ٧٧٪ زیاد دەکات.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە تەنها لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەرستدا زیاتر لە ٧٨٨،٠٠٠ هەزار کەس بە نەخۆشی شێرپەنجە تۆمارکراون، لە هەمان کاتدا پێشبینی ئەوەیان کردووە کە ئەم ڕێژەیە تاوەکوو ساڵی ٢٠٤٥ ببێتە دوو هێندە و بگاتە ١.٥٧ ملیۆن نەخۆشی شێرپەنجە.

بەپێی کۆتا داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٢٢دا، نۆ هەزار و ٦١ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون و بەربڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان، بریتین لە، شێرپەنجەی مەمک، کۆڵۆن، سییەکان، پێست، غوددە، پرۆستات، لیوکیمیا، مێشک، منداڵدان.

ئەو هۆکارانەی کە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن، ئەمانەن : جگەرەجگەرەکێشان، نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان وەک (ڤایرۆسەکانی وەک HPV کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان، هەروەها ڤایرۆسی جگەر HBV وHCV دەبێتە هۆی شێرپەنجەی جگەر)، قەڵەوی و شێوازی ژیان ، پیسبوونی ژینگە، بەرکەوتنی تیشک، بۆماوەیی.

ئێستا دەرکەوتووە کە لە سەدا ٥٠٪ی شێرپەنجەکان دەکرێت خۆمانیان لێ بپارێزین لە ڕێگەی: وازهێنان و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و بەرهەمەکانی تووتن، کەمکردنەوە یاخود بەکارنەهێنانی خۆراکی خێرا و ئامادەکراو و پڕ چەوری و کالۆری، خواردنی میوە و سەوزەی زیاتر، ئەنجامدانی وەرزشی بەردەوام. هەروەها ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە لە خێزانەکانیاندا (بۆماوەیی) شێرپەنجە هەیە وەک (شێرپەنجەی مەمک)، دەبێتە هۆی زووتر دەستنیشان کردنی قۆناغە سەرەتاییەکانی شێرپەنجە، ئەمەش وادەکات چارەسەری شێرپەنجە ئاسانتر بێت و لە کاتێکی کەمدا چارەسەری گونجاوی بۆ ئەنجام بدرێت.