هەواڵ

قوباد تاڵەبانی: پێکهاتەی حکومەت لە کابینەی 10دا گۆڕانکاری بەسەردادێت

Mic
2025-04-10


جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ پارتی گەیشتوون بە دیدگای هاوبەش و قۆناغی داهاتوو پێکهێنانی حکومەت دەبێت و دەشڵێت: لە کابینەی نوێدا دەموچاوەکان دەگۆڕدرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە دەڵێت: توانیومانە لەگەڵ پارتی بگەین بە دیدگایەکی هاوبەش بۆ حکومڕانی و لە قۆناغەکانی داهاتوودا لەسەر پێکهێنانی حکومەت دەگەین بە رێککەوتن.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە کەناڵ 8ـى راگەیاندووە، پێکهاتەی حکومەت لە کابینەی 10دا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە کابینەی نوێد دەموچاوەکان لە وەزارەت و پۆستەکان دەگۆڕێت.

شەش مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە، زیاتر لە سێ مانگیشە یەکێتی و پارتی کۆبونەوەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەت بەردەوامە، بەڵام تائێستا نەگەیشتوون بە رێککەوتنی کۆتایی.

More News

Most Popular

هەواڵ

وەزارەتی دارایی لە ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا دواکەت

Mic
2025-04-18


وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی چواری بۆ بەغدا نەناردووە، لەکاتێکدا بەپێی قسەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم، دەبوایە پێنج رۆژ پێش ئێستا لیستەکە بنێردرایە.

هەفتەی پێشوو، لە دوو لێدوانی رۆژنامەوانیدا، سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی 13ـى نیسان، لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادە دەبێت و شاندێکی تەکنیکی هەرێم لیستەکە دەگەیەنێت بە بەغدا.

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، شاندەکە لە بەغدا دەمێنێتەوە تا هەر کێشەیەک لە لیستەکەدا هەبوو چارەسەر بکرێت و وتی: دوای تەمویلکردنی وەزارەتەکانی عێراق، وەزیری دارایی عێراق پارە بۆ هەرێم دەنێرێت.

دوای پێنج رۆژ لەو وادەیەی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بۆ ناردنی لیستی مووچە دیاریکردبوو، تائێستا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێمی بۆ بەغدا نەناردووە.

وەزارەتی دارایی هەرێم رۆژی 26ـى ئادار لیستی مووچەی مانگی ئاداری بڵاوکردەوە، لەوکاتەوە هیچ راگەیەندراو و لێدوانێکیان لەسەر مووچەی مانگی نیسان نەداوە.

ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بەسترواوە بە ناردنی لیستی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بۆ بەغدا، وەزارەتی دارایی عێراق هەموو مانگێک تا 18ـى مانگ وەزارەتەکانی عێراق پارەدار دەکات، ئەگەر لیستی مووچەی هەرێمی بە دەستبگات و تێبینی لەسەری نەبێت لەدوای 18ـى مانگەوە مووچەی هەرێم دەنێرێت.