زیاتر لە 10 ساڵە دادوەرێکی دادگای کفری بە ناوی هاوژین حامید هەرێمی کوردستانی جهێشتووە و هۆکارەکەشی بۆ جوڵاندنی دۆسیەی "مستەشار"ەکانی ئەنفال گەڕاندوەتەوە.
هاوژین حامید ساڵی 2014 بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی بۆ دەستگیرکردنی "مستەشارەکان" دەکرد، بەڵام ساڵێک دواتر کوردستانی جهێشت و بە شێوەیەک خۆی ون کرد، وەک بڵێی زەوی قووتی داوە و چارەنوسی نادیارە، ئەوەی زانیاری لەسەری هەبێت لەسەرەتای جهێشتنی کوردستاندا رویکردە تورکیا دواتر دیار نەما.
هاوژین حامید هۆکاری جێهشتنی کوردستانی بۆ هەڕەشەکانی سەر ژیانی گەڕاندوەتەوە و ڕایگەیاندووە،" بەهۆی جووڵاندنی چەند کەیسێکی تاوانبارانی ئەنفال، هەڕەشەکانی سەرم بەجۆرێک تەشەنەیان سەند تا بەدەرەوەی کوردستانیش دەگات، هەڕەشەم لێکراوە و بەهۆی ئەو هەڕەشانەوە کوردستانم جێهێشتووە و ناتوانم شوێنەکەشم ئاشکرابکەم".
سەبارەت بەو کەسانەی هەڕەشەی لێ دەکەن ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، " کەسانی دەستڕۆیشتوون، کە پێشتر کاری تاوانیان ئەنجامداوە و هیچ کەسێک نەیتوانیوە هیچ کارێکیان لەبەرامبەر ئەنجام بدات".
چیرۆکی هاوژین حامید لەو کاتەوە دەست پێ دەکات کە ساڵی 2014 بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بۆ دەستگیکردنی ئەو "مستەشارانە" جێبەجێ دەکات کە لە تاوانەکانی دژ بە گەلی کورددا هاوکاری رژێمی بەعسیان کردووە.
بڕیارەکەی دادگای باڵای تاوانەکان بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ 258 کەس دەرکردبوو، بەڵام دوای چوار ساڵ بەهۆکاری سیاسی بڕیارەکە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەدەکرا.
ساڵی 2014 دوای ناڕەزایەتی کەسوکاری ئەنفالکراوان لە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکە، هاوژین حامید دادوەری دادگای کفری بڕیاری جوڵاندنی دۆسیەکەیدا.
دوای جوڵاندنی دۆسیەکان تەنها سێ داواکار دەستگیرکران کە هەر سێکیان بە بڕیاری دادوەر هاوژین حامید بوون، کە دواتر کەسێکیان لە زیندان گیانی لەدەستدا و دوو کەسەکەی دیکەش دوای ئازادبوونیان دۆسیەکانیان بە چارەنوسێکی نادیار سپێردرا.
هاوژین حامید لەسەر جوڵاندنی دۆسیەکەیان کارەکەی لە گەرمیانەوە بۆ ئامێدی گوزرایەوە، ئەوەیش وەک سزادانی ئەو دادوەرە پێناسەکرا.
گواستنەوەی راژەی دادوەر هاوژین حامید ناڕەزایەتی فراوانی لێکەوتەوە، چەندین خۆپیشاندان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کران، بەڵام ئەنجامیان نەبوو.
ساڵی 2015 هاوژین حامید هەرێمی کوردستانی بەرەو تورکیا جێهێشت و هۆکارەکەشی بۆ هەڕەشەکانی سەر ژیانی گەڕاندەوە، وەک خۆی رایگەیاندووە، هەڕەشەکان تا ئێستاش بەردەوامن.
دوای 10 ساڵ لە جهێشتنی کوردستان تا ئێستاش بەشێک لە چالاکوانانی بواری ئەنفال و جینۆساید ناوی دادوەر هاوژین دەهێنن و داوای کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکان و گەڕانەوەی بۆ کوردستان دەکەن.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی
چواری بۆ بەغدا نەناردووە، لەکاتێکدا بەپێی قسەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم، دەبوایە
پێنج رۆژ پێش ئێستا لیستەکە بنێردرایە.
هەفتەی پێشوو، لە دوو لێدوانی رۆژنامەوانیدا، سەمیر هەورامی،
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی 13ـى نیسان،
لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادە دەبێت و شاندێکی تەکنیکی هەرێم لیستەکە دەگەیەنێت
بە بەغدا.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، شاندەکە لە بەغدا دەمێنێتەوە تا هەر
کێشەیەک لە لیستەکەدا هەبوو چارەسەر بکرێت و وتی: دوای تەمویلکردنی وەزارەتەکانی عێراق،
وەزیری دارایی عێراق پارە بۆ هەرێم دەنێرێت.
دوای پێنج رۆژ لەو وادەیەی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بۆ ناردنی لیستی
مووچە دیاریکردبوو، تائێستا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی چواری موچەخۆرانی
هەرێمی بۆ بەغدا نەناردووە.
وەزارەتی دارایی هەرێم رۆژی 26ـى ئادار لیستی مووچەی مانگی ئاداری بڵاوکردەوە، لەوکاتەوە هیچ راگەیەندراو و
لێدوانێکیان لەسەر مووچەی مانگی نیسان نەداوە.
ناردنی مووچە لەلایەن
بەغداوە بەسترواوە بە ناردنی لیستی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بۆ بەغدا،
وەزارەتی دارایی عێراق هەموو مانگێک تا 18ـى مانگ وەزارەتەکانی عێراق
پارەدار دەکات، ئەگەر لیستی مووچەی هەرێمی بە دەستبگات و تێبینی لەسەری نەبێت
لەدوای 18ـى مانگەوە
مووچەی هەرێم دەنێرێت.