تەندروستی

نیشانەکانی زەردوویی منداڵی تازە لەدایکبوو چییە؟

Mic
2025-08-03

بە شێوەی گشتی لە دوای لەدایکبوونی منداڵ، لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی منداڵانەوە پشکنینی تەواو بۆ منداڵەکە ئەنجام دەدرێت، و لە ئەگەری ئەوەی گۆمانی زەردوویی لە منداڵەکە بکرێت پشکنینی بیلیروبینی بۆ دەکرێت، کە دەردەکەوێت منداڵەکە زەردوویی هەیە یاخود نا، بەلام دەکرێت بەم نیشانانەی خوارەوە دایک و باوکەکە ئاگادار بن و نیشانەکانی بناسنەوە:

‎١.زەردبوونی پێست و تەنانەت ناو چاوەکانی منداڵەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری یەکەمدا دەست پێ بکات، ئەوە نیشانەیەکی مەترسیدارە. لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ کێشەیەکی تەندروستی گەورەتر، وەک نەگونجانی گرووپی خوێن یاخود هەوکردن.

‎٢. ڕەنگی زەرد بە خێرایی لە دەموچاوەوە بۆ سنگ، سک، قۆڵەکان، یان قاچەکان بڵاو ببێتەوە، لەوانەیە حاڵەتەکە خراپتر بێت و بە خۆی چاک نەبێتەوە و پێویست بە بینینی پزیشکی پسپۆڕ بکات.

‎٣. ئەگەر میزی منداڵەکە زەردێکی تۆخ بێت (لەوەی کاڵ یان نزیک لە بێڕەنگ بێت) یان پیساییەکەی کاڵ یان ڕەنگی سپی باو بێت، لەوانەیە نیشانەی کێشەی جگەر یان بۆرییەکانی زراو بێت.

‎٤.زۆر خەواڵوو بوو، بە زەحمەت بەخەبەر دەهات، بە باشی شیری نەدەخوارد، یان بە گشتی حاڵی باش نەبوو، لەوانەیە زەردووییەکە کاریگەری لەسەر مێشکی کردبێت.

‎٥.بێگومان، ئەگەر زەردیەکە بۆ ماوەی زیاتر لە ٢-٣ هەفتە بەردەوام بوو، بەتایبەتی لەو منداڵانەی شیری دایک دەخۆن، پێویستە بە شێوەیەکی دروست هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بەغدا مووچەی مانگی حوزەیران خەرج بکات

Mic
2025-08-27

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی خەرجکردنی پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق، نووسروای فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی پێ دەگات دەست بە رێکارەکانی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بڕیارە هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC هەر کات ڕێکارەکان لە بەغدا دەستپێبکات، وەزارەتی دارایی هەرێم-یش 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرین.

دیجیتاڵ میدیای MIC زانیویەتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینارەکەی ئامادەیە، تەنها چاوەڕێی فەرمانن بۆ ئەوەی پارەکە بخەنە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

هەرێمی کوردستان چاوەڕێی تەیف سامی، وەزارەتی دارایی عێراقە، نوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی پێبگات بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادەکردووە و چاوەڕێی پارەیە، لەگەڵ هاتنی پارە لە بە‌غداوە لیستەکە بڵاودەکاتەوە

ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.