هاوڵاتییان بە
نیازی هێنانەوەی گیا بەهارییەکان روو لە ناوچە کوێستان و شاخاوییەکان دەکەن،
بەشێکی ئەو ناوچانە بە مین تەنراون و بە ناوچەی مەرگ ناسراون، بۆیە ئەوانەی دەچنە
ئەو ناوچانە بە سەلامەتی ناگەڕێنەوە، سەرەڕای هۆشدارییەکانی دەزگای مین، بەڵام بەهۆی
فەرامۆشکردنی رێنماییەکانەوە ئاماری قوربانیان لە هەڵکشاندایە.
لەگەڵ هاتنی
وەرزی بەهار و پێگەیشتنی گیا بەهارییەکان، هاوڵاتییان بۆ دەستکەوتنیان روو لە
ناوچە شاخاوی و کوێستانەکان دەکەن، بەشێکی ئەو ناوچانە هێشتا لە مین پاک
نەکراونەتەوە و هەر کاتێک هاوڵاتییان دەربازی ئەو ناوچانە دەبن، کارەساتی خوێناوی
لێدەکەوێتەوە.
رۆژی 6ـی نیسان،
دوو برا بەناوەکانی محەممەد هەینی و سەفوان هەینی، بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە
چوونە چیای قەلەڕەش لە سوری برادۆست، ئەو دوو برایە دەربازی ئەو ناوچانە بوون کە بە مین
تەنراون، بۆیە مین پێیاندا دەتەقێتەوە و محەممەد هەینی گیانلەدەست دەدات و
براکەیشی بریندار دەبێت.
دوابەدوای ئەو
رووداوە، دەزگای گشتیی کاروباری مین دوای لە هاوڵاتییان کرد، بۆ
کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە روو لەناوچە مەترسیدارەکان نەكەن و گیانی خۆیان نەخەنە
مەترسییەوە.
دەزگای گشتیی
کاروباری مین راشیگەیاند، بەپێی ئاماری ساڵانەی
دەزگامان زۆری قوربانیانی مین و تەقەمەنی پەیڕەونەکردنی ڕێنماییەکانی دەزگای مینە
لەلایەن هاوڵاتییان لەکاتی نزیک بوونەوەیان لە ناوچە مەترسیدارەکان بۆ کردنی گژوگیای
بەهارە.
دوای دوو رۆژ لە
هۆشدارییەکەی دەزگای گشتیی کاروباری مین و ئەمڕۆ 8ـى نیسان، پێنج هاوڵاتیی دانیشتوی قەزای
شارەزوور بۆ کۆکردنەوەی گیای بەهارە، دەربازی ناوچەی بە مین چێنراوبوون لە گوندی
میشیاوی سنوری قەزای پێنجوێن و مین پێیاندا تەقیەوە.
هێمن ئیبراهیم،
قایمقامی پێنجوێن هەواڵەکەی پشتراستکردەوە
و بە دیجیتاڵ میدیای MICـى وت: ئەو هاوڵاتییەی
بریندار بووە خەڵکی قەزای شارەزوورە و
قاچێکی لەدەستداوە.
رژێمی بەعسی
رووخاو لە ساڵانی پێش راپەڕینی 1991 بەشێکی زۆری
ناوچە سنورییەکانی هەرێمی مینڕێژ کرد، تا ئێستایش بەشێکی زۆری ئەو ناوچانە پاک
نەکراونەتەوە، ساڵ نییە هاوڵاتییان نەبنە قوربانی مین لەو ناوچانەدا.
بەپێی ئامارەکانی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەرێمی
کوردستان، لە دوای ساڵی 1992ـوەوە تائێستا، 526 کیلۆمەتر لە کۆی 776 کیلۆمەتری
چوارگۆشە زەوی لە مین پاککراوەتەوە، بەڵام هێشتا 250 کیلۆمەتر چوارگۆشە ماوە
پاکبکرێتەوە.
زۆری قوربانیانی
مین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی بەشێکی زۆر لە خاکی هەرێم بە مین تەنراوە و بەپێی دەزگای گشتیی
کاروباری مین لە ساڵی 1992ـوەوە تائێستا، 13 هەزار و
580 کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
هاوڵاتييان له
ههر كات و شوێنێك دهتوانن بێبهرانبهر پهيوهندى به گهرمههێڵى 182ى دهزگاى گشتيى كاروبارى مينهوه بكهن
و له ههبوونى مين و تهقهمهنى ئاگهداریان بكهنهوه، بەڵام لە ئێستادا
دەزگای مین دەزانێت لە چی ناوچەیەکدا مین هەیە و ئەو هاوڵاتیانەیشی دەبنە قوربانین
دەچنە ئەو ناوچانەی بە هێڵی سور دیاریکراون.
حکومەتی عێراقی
فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بەشێكن لە پەیماننامەی ئۆتاوا 1997، بۆ قەدەغەکردن و گواستنەوە و بەکارهێنانی مینی
دژەکەسی، بەگوێرەی ئەو پەیماننامەیە، هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ دەبێت تاوەکو
ساڵی 2028 هەموو ئەو خاکەی بە مین پیسکراوە، پاکبکرێتەوە، بەڵام پێناچێت لەو
وادەیەدا خاکی هەرێم پاکبکرێتەوە.
ئیدارەی نوێی ترەمپ بیر لە داخستنی 10 باڵیۆزخانە و 17 کونسوڵخانە دەکاتەوە و پێشنیازی كهمكردنهوهی نوێنهرایهتییهكانیشی له بەغدا و هەولێر دەکات. لە کاتێکدا بڕیارە لە ئەمساڵدا گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لەو هەولێر بکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە چوارچێوەی پلانی کەمکردنەوەی خەرجییەکان، پلانی داخستن و بچوکردنەوەی بەشێک لە باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکای هەیە.
بەپێی یاداشتێکی ناوخۆیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدارەکەی ترەمپ پێشنیازی داخستنی ناوەندی پشتیوانی دیپلۆماسی بەغدا و كهمكردنهوهی نوێنهرایهتییهكان له بەغدا و هەولێر کردووە.
بیرکردنەوە لە کەمکردنەوەی نوێنەرایەتییەکان لە عێراق و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدایە ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر.
کونسوڵخانە نوێیەکەی ئەمریکا لە هەولێر، کۆمەڵگەیەکە لە ژمارەیەک باڵەخانە پێکدێت، لە هاوینی 2018ـەوە لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمریکی، خۆجێیی و بیانی دەست بە دروستکردنی کراوە و دەبێتە گەورەترین کۆنسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان کە رووبەرەکەی 200 هەزار مەتر دووجایە، واتە هێندەی 28 یاریگەی تۆپی پێیە.
وەزارەتی دەرەوە لە چارەکی سێیەمی ساڵی 2023، پشکنەری گشتیی وڵاتەکەی ئاگادارکردبووەوە، دروستکردنی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، 90٪ـی تەواو بووە.
وەزارەتەکە مەزەندەی کردبوو، کە کۆنسوڵخانەکە 795 ملیۆن دۆلاری تێبچێت، کۆمەڵگە دیپلۆماسییەکە ژمارەیەک باڵەخانە لەخۆدەگرێت، لەوانە کۆنسوڵخانە، شوێنی حەوانەوەی هێزی مارێنز کە پاسەوانی لە کۆمەڵگەکە دەکەن، لەگەڵ چەند نووسینگەیەکی دیکە.
کۆمەڵگەکە بەشێوەیەکی ژینگەدۆست بۆ کەمکردنەوەی بەکاربردنی ئاو و کەمکردنەوەی دەردانی گازە گەرمکەرەکان دروستدەکرێت و، بڕیارە لە یەک کاتدا، ستافێکی 400 کەسی تێیدا کاربکات.
ئیدارەی نوێی ترەمپ لەگەڵ ئامادەکردنی پلانی کەمکردنەوەی توانا دیپلۆماسییەکانیان لە هەولێر، تا ئێستا دەستبەرداری خواستی کردنەوەی کونسوڵخانەکەیان نەبوون و پلانیان هەیە ئەمساڵ بیکەنەوە.
پلانەکە تەنها کەمکردنەوە نییە، داخستنین دەگرێتەوە
ئیدارەی ترەمپ لەگەڵ کەمکردنەوەی توانا دیپلۆماسییەکان، بیر لە داخستنی 10 باڵیۆزخانەی ئەمریکا و 17 کونسوڵخانە و کەمکردنەوەی چەند نوێنەرایەتییەکی دیکە دەکاتەوە.
پلانەکە شوێنپێی دیپلۆماسی ئەمریکا لە زۆرینەی کیشوەرێکدا کەمدەکاتەوە، ئەمەش نیگەرانییەکان لەبارەی لاوازکردنی کاریگەریی ئەمریکا و پێدانی شوێنی زیاتر بە چین لەسەر شانۆی جیهانی دروستدەکات.
بەپێی زانیارییەکانی واشنتن پۆست، بودجەی پێشبینیکراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ساڵی 2026 دەبێتە 28.4 ملیار دۆلار، بەمەش بە ڕێژەی 48% کەمتر دەبێت لەو بودجەیەی لە ساڵی 2025 بۆی دیاری کراوە.
ئەو باڵیۆزخانانەی پێشنیازی داخستنیان هەیە
ئەفریقا: کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، ئێریتریا، گامبیا، لێسۆتۆ، کۆماری کۆنگۆ، باشوری سودان
• ئەوروپا: لۆکسمبۆرگ، ماڵتا
• گرێنادا، ماڵدیڤ
ئەو کونسوڵخانانەی پێشنیازی داخستنیان هەیە
• فەرەنسا: بۆردۆ، لیۆن، مارسیلیا، ڕێن، ستراسبۆرگ
• ئەڵمانیا: دوسلدۆرف، لایپزیگ
• بۆسنە و هەرزەگۆڤینا: مۆستار، بنیا لوکا
• یۆنان: سالۆنیکی
• ئیتاڵیا: فلۆرانس
• پورتوگال: پۆنتا دێلگادا
• شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا (سکۆتلەندا): ئەدینبۆرگ
• ئەفریقا: دووالا (کامیرۆن)، دوربان (ئەفریقای باشور)
• ئاسیا: میدان (ئیندۆنیزیا)، بوسان (کۆریای باشور)
رێوشوێنەکانی تر:
• بچووککردنەوە یان نەهێشتنی باڵیۆزخانە لە شاری مۆگادیشۆی سۆماڵ
• داخستنی ناوەندی پشتیوانی دیپلۆماسی بەغدا
• كهمكردنهوهی نوێنهرایهتییهكان له بەغدا و هەولێر - عێراق
• چەسپاندنی خزمەتگوزاری کونسوڵگەری لە ژاپۆن و کەنەدا
ئیدارەی ترەمپ پێشتر 83%ی بەرنامەی هاوکارییەکانی ئەمریکای کەمکردەوە، کە بودجەی ساڵانەیان 42.8 ملیار دۆلار بوو، کە دەکاتە 42%ی هاوکارییە مرۆییەکان کە لە سەرانسەری جیهاندا لەلایەن ئەمریکاوە دابین دەکرێن.