هەواڵ

زانیاری نوی لە بارەی مووچەی مانگی هەشت

Mic
2024-09-07

د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، ناردن و دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە خێرایی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق. گوتیشی، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ ئەوەی لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆ لەسەر کێشەکان بکەن و چارەسەرێک بدۆزنەوە و مووچەی مانگی 8 بنێردرێت و دابەشبکرێت. رۆژی سێشەممە 3ـی ئەیلوولی 2024، دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 دەستیپێکرد و بە لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشکرا.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەن ئاگادار دەکرێنەوە

Mic
2024-09-16

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی تایبەتی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتەکە بڵاوکردەوە کە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە.
وەزارەتی داد ڕایگەیاند، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری، بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن، ئەگەرنا ناویان لە لیستی مووچە دەسڕێتەوە و دووبارە تۆمار ناکرێتەوە.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە “لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوامۆڵەت بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ـە”.