هەواڵ

پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەرزدەبنەوە

Mic
2024-09-07

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ .
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی یەكشەممە پلەکانی گەرما  کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، خێراى با / لە سەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، بەرزترین پلەی گەرما  42 پلەى سیلیزى دەبێت و لە گەرمیان تۆمار دەکرێت، نزمترین پلەش 29 پلە دەبێت لە حاجی ئۆمەران.
ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێک دەبێت پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم ڕوو لە دابەزینە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی :: 38 پلەى سیلیزى
دهۆک : 39 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 42 پلەى سیلیزى

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەن ئاگادار دەکرێنەوە

Mic
2024-09-16

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی تایبەتی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتەکە بڵاوکردەوە کە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە.
وەزارەتی داد ڕایگەیاند، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری، بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن، ئەگەرنا ناویان لە لیستی مووچە دەسڕێتەوە و دووبارە تۆمار ناکرێتەوە.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە “لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوامۆڵەت بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ـە”.